یه‌كێك له‌و ده‌رد و نه‌خۆشیانه‌ی به‌شێكی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی كۆمه‌ڵگای كوردی خۆیانی پێوه مه‌شغول ده‌كه‌ن، به گشتی قسه كردنه. كه‌سانێك په‌یدا بوون ئه‌وه‌نده گشتیانه قسه ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك داتای لا بێت یان بێهچ ترسێك و به‌رپرسیاره‌تیه‌ك ده‌م ئه‌كه‌نه‌وه‌و قسه فرێئه‌ده‌ن. كۆمه‌ڵه قسه‌یه‌ك و رسته‌یه‌ك په‌یدا بووه به راستی نیشانه‌ی بێ ئاگا بوونێكی بێ مانایه له بچوكترین گۆرانكاریه‌كی كۆمه‌ڵگا. بۆ نموونه هیچ نه‌كراوه له بواری په‌روه‌رده، هیچ نه‌كراوه له بواری ئاو،هیچ نه‌كراوه له بواری رێگا‌و بان ...هتد، یاخود میلله‌تێكی ده‌به‌نگین،هه‌مووی گه‌نده‌ڵه،پارتی و یه‌كیه‌تی شایه‌نی ئه‌م میلله‌ته‌ن،چه‌ندان قسه‌ی تر زۆر بێ ناوه‌رۆك . ئه‌م به‌گشتی قسه كردنه ئه‌وه‌نده‌ی خۆ خاڵی كردنه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده نه نووسینه نه لێكدانه‌وه‌یه!.
ئه‌وانه‌ی به‌مجۆره قسه ئه‌كه‌ن به‌جۆرێك خۆیان به راست ده‌زانن كه بچوكترین راستی بڵێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا ئه‌گه‌ر به دڵی جیهانه نزم و به تاڵه‌كه‌یان نه‌بێت ، یه‌كسه‌ر تۆمه‌ته‌كه حازه‌ره‌و به پیاوی ئه‌م و ئه‌وت دائه‌نێن. من له دوێنه‌وه رووبه‌رووی دوو نموونه زه‌ق بوومه‌وه ، كاتێك ده‌ست خۆشیم له كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی تایبه‌ت به مندالان كرد له گروپی نالیا، یه‌كسه‌ر كۆمه‌ڵه كه‌سێك هێرشێكی بێ ما‌نایان كرده سه‌رم، بویت به نه‌وه‌ی نوێ، یاخود كۆمێنتێكم بۆ پاڵه‌وانێكی! لایڤه‌كانی فه‌یس بووك نووسی هیچ نه‌بوو پێم بڵێت وتی "ئه‌ی بۆ ناڵێت بژی بارزانی"، له كاتێكدا كۆمێنته‌كه‌م هیچ په‌یوه‌ندی به بارزانیه‌وه نه‌بوو!!. ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای تۆمه‌ت دروست كردن و جوێن دان به بارزانی و تاڵه‌بانی ئاستی رۆشنبیری و كوردپه‌روه‌ری خۆیان ده‌پێون زۆر له بارزانی و تاڵه‌بانی خه‌ترترن.خۆیان له بچوكترین ده‌رفه‌تی ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ست دار‌و به‌ردی نه‌یارانی خۆیان ده‌سڕنه‌وه له‌سه‌ر ژیان.
کامەران وریا قانع
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی