دوای بەهاری عەرەبی بەهاری ئەوروپی

05/12/2018

سەردار حەمەڕەش


هەرچەندە ماکرۆن لە بڕیارەکانی پەشیمان بۆتەوە بەلام خەڵکی بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان ، شەممەی داهاتوش دەست پێدەکاتەوە. کچێک دەڵێت ؛ ئەگەر سەلاجەکەمان بۆشە و پارەمان نیە پڕیبکەین، با ماکرۆن باش بزانێت مێشکمان بۆش نیە.

شەممەی داهاتو جوتیارانیش بەشداری دەکەن لەگەڵ بار هەڵگرەکاندا. بێگومان من خۆپیشاندانی زۆرم بینیوە لەفەرەنسا کەهەندێک جار چەند هەفتەیەکی خایاندوە و هەمو سیستەمی هاتوچۆ و ریگاو بان گیراون بەلام ئەم خۆپیشاندانە جیاوازە و ترسناکە چونکە خەڵکی دەزانن کە چۆن کۆتایی پێ دێت، بۆ نمونە کاتێک کەسانێک ویستبویان بەناوی خۆپیشاندەرەکانەوە لەگەل حکومەتا کۆ ببەنەوە بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەیەک، بەتەلەفۆن هەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە، کەئەم دیاردەیە زۆر تازەیە، هەروەها کاتێک ڕوداوێکی ئاوا روئەدات تەلەفزوێنو بەرنامەکان لەهەمان شەودا پر دەبن لە پیاوانی سیاسی بۆ دیبەیت بەڵام ئەم جارە چۆلو هۆڵ، کەس نەدەهات لەبەر ئەوەی کە هەمویان دەزانن چی چاوەروانی فەرەنسا دەکات، تەنها ماکرۆن درکی بەوە نەکردوە.

ئەم دومەڵە دەبوایە هەر زو بتەقایەتەوە، ئەوەی دوای خست کارە تێرۆریستیەکانی باتاکلانو شارلی ئێبدۆ بو کە حکومەت باری نائاسایی بۆماوەیەکی زۆر سەپاند بەسەر ولاتاو لەهەمان کاتا خەڵکی وتیان با شانسێک بدەین بە ماکرۆنو نەڕۆین بەرەو پۆپولیسم. ئێستاکە حکومەت لەرزی لێهاتوە و دەیەوێت نەرمی بنوێنێت چونکە دەزانێت کە چی چاوەڕوانیەتی، بەلام ئەوەی دەیبیسم بڕواناکەم هەروا بەم زوانە ئاسایی ببێتەوە.


وەزارەتی داد بەخێرایی تاوانبارانی خۆپیشاندەرەکان حوکم ئەدات بۆ ئەوەی کە خۆپیشاندەرەکانی تر بترسێننو نەیەن بۆ خۆپیشاندان، سەندیکای دادوەرەکان دژی ئەم بڕیارە دەوەستنەوە و دەلین کە وەزارەتی داد لە ژێر داوای حکومەتو وەزیری ناوخۆ ئەم کارانە دەکاتو ئەمەش شایەنی وڵاتێکی دیموکراسی نیە و خەڵکی کاتی پێویستیان نەدراوەتێ بۆ ئامادەکردنی بەرگری کردن لە خۆیان.

کاتێک لە کابرایەکی قەسابیان پرسیوە کە بۆچی ئەو چەق

ۆ زلەی پێبوە لەوەڵامدا وتویەتی کە ئەو قەسابەو پیویستی بەبڕینی سۆسیسۆنە، کاتێک بە دوگەنجیان وتوە لە ناو میترۆدا بۆچی دو لیتر بەنزینان پێیە، لەوەڵمدا وتویانە کە ئەوان یاری سیرک دەکەنو لەسەر جادە ئاگر بەدەم فڕێ ئەدەنو بەوە ببژێوی ژیانیان دەردەهێنن، ئیتر هەر کەسەو بە جۆرێک بەرگری لەخۆی دەکات.

باسی ئەوە کرا کە ئەگەر کۆنترۆلی بارەکە نەکرێت لە داهاتودا جەیش دابەزێنن ئەمەش هەروا ئاسان نیە چونکە جەیش جلوبەرگی وەک پۆلیسی نیە بۆ خۆپاراستن لەخۆی تەنها چەکی پێیە. باسی ئەگەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەکرێت، باسی حکومەتی ڕزگاری دەکرێت، چەند هەفتەیەک لەمەوبەر دوکەس لەبەرەی توندروە راستەکانیان گرتوە کە نیازیان هەبوە ماکرۆن بکوژن، هەرچۆنێک بێت داهاتو رون نیەو مەترسیدارەو هەمو کەسێکیش دەزانێت بۆ.

تورکە فاشستەکان دەلین ئەم خۆپیشاندانانە دەسیسەی پێ کاکایە.
ترەمپ دەڵێت کەس ناتوانێت کۆنترۆلی فەرەنسا بکات.
هەندێک کەس دەلین کە گوایە ئەمە دەسیسەی چەپی توندرەوە لەگەڵ ئیسلامیەکان

لە مێژوی فەرەنسا دا دوجار حالەتی ئاوا روایان داوە، یەکەمیان دوای شۆڕشی فەرەنسی 1789، کاتێک فەرەنسا کەوتە حاڵەتێکی ئەنارشیستەوە، ئەوەبو ناپۆلیۆن کۆدێتایەکی سەربازی کردو حوکمی گرتە دەست کە جۆرێک بو لە گەرانەوەی سیستەمی پاشایی، دوەمیان کاتێک شەڕی جەزائیتر دەستی پێکردو داوایان لە ژەنەراڵ دگۆل کرد کە بگەرێتەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک، ئەویش گەرایەوە بەو مەرجەی کا توانای سەرۆک کۆمار زیاد بکرێت بەدامەزراندنی ریپۆبلیکی پێنج. ئێستاکەش هەندێک کەس باسی دامەزرامدنی ڕیپۆبلیکی شەش دەکەن بۆ گۆڕینی سیستەمی حوکمرانی.

سەردار حەمەرەش

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی