هه‌فته‌ى رابردوو، زه‌مه‌نى دوباره ئازاردانه‌وه‌ى نادیه بوو، چیرۆكى سه‌رله‌نوێ كوشتنه‌وه‌ى ئێزدییه‌كان، حیكایه‌تى سته‌مكردنێكى نوێ بوو كه له‌سه‌ر رۆحى پڕ ئازاری نادیه‌و هاوخوێنه‌كانى تاقیكرایه‌وه، له‌راستیدا ئه‌وه‌ى له‌پاش وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى نۆبڵ له‌سه‌ر ئه‌و كێژه ته‌ژیه به خه‌مه ئه‌زموونكرا، دیوى دووه‌مى ئه‌و سته‌مكارییه بوو كه داعش نه‌یتوانى ته‌واوى بكات، چونكه ئیدى له‌پرۆسه‌ى هاڕینى نادیا‌و ئێزدییه‌كانى تر كه داعش به پاساوى ئاینییه‌وه په‌لامارى جه‌سته‌ى ده‌دان، ئه‌وه ئێمه‌ش له‌په‌ناى كوردایه‌تی‌و هه‌ستى خۆباڵایی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه په‌لامارى رۆح‌و هه‌ستیان ده‌ده‌ین ته‌نێ له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و كیژۆڵه به كوردی قسه‌ى نه‌كردووه.
پێناسه‌ى نوێی نه‌ته‌وه، هێنده‌ى له‌سه‌ر هه‌ستى هاوبه‌ش ده‌وه‌ستێت، ئه‌وه‌نده هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر زمان ناكات، چونكه ئیدى چیتر رۆڵه‌كانى نه‌ته‌وه مه‌رج نییه له‌نێو یه‌ك جوگرافیاى هاوبه‌ش‌و زمانی هاوبه‌شدا بژین، به‌ڵام له‌هه‌ر شوێنێك بن، هاوڵاتی هه‌ر وڵاتێك بن، ره‌گه‌زنامه‌ى هه‌ر ده‌وڵه‌تێكیان له گیرفاندا بێت، ده‌توانن وه‌ك هاونه‌ته‌وه‌كانى خۆیان بیر بكه‌نه‌وه‌و هه‌ست‌و یاده‌وه‌رییان به‌نه‌ته‌وه‌كه‌یانه‌وه ببه‌ستێته‌وه، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و تێگه‌یشتنه ره‌خنه‌گرتن له‌وه‌ى كه نادیه موراد به‌كوردی له‌مه‌راسیمى دابه‌شكردنى خه‌ڵاتى نۆبڵ قسه‌ینه‌كردووه، نه‌ك ره‌خنه‌یه‌كی به‌جێ نییه، به‌ڵكو ئه‌و هێرش‌و په‌لاماره‌ى ئه‌و خاتوونه قوربانییه روبه‌ڕووى بۆته‌وه جۆرێكى تر‌ى سته‌مكردن‌و سته‌مكارییه له‌سه‌ری تاقیده‌كرێته‌وه.
قسه‌كردن له‌سه‌ر دیارده‌ى نادیه موراد، به‌ته‌نها نابێت له‌رۆژه‌وه ده‌ست پێبكات كه خه‌ڵاتى نۆبڵ وه‌رده‌گرێت، به‌ڵكو ده‌بێت له‌پرۆسه‌ى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و كاره‌كته‌ره یاده‌وه‌رییه‌كان سه‌رله‌نوێ زیندووبكرێنه‌وه، چونكه ئیدى مێژووى نادیه له‌و ئازاره‌وه ده‌ست پێده‌كات كه سوپا ئیمانیه‌كه‌ى داعش، هێزه چه‌قاوه‌سوه‌كه‌ى عه‌ره‌ب په‌لامارى گوندى كۆجۆیان دا‌و هه‌موو جوانیه‌كانى ئێزدیخانیان به‌ناوى ئاینه‌وه له‌ناوبرد، له‌په‌ناى ئه‌و یاده‌وه‌ریانه‌وه، قسه‌كردن ئه‌و چه‌ند سه‌رنجه به پێویست ده‌زانم:
ـ نادیه مرۆڤه‌و وه‌ك هه‌ر كه‌سێكى دیكه، توڕه ده‌بێت‌و ئازار ده‌چێژێ‌و ده‌شێت دڵڕه‌قیش بێت، ئه‌گه‌رچی شوێنه‌واره‌كانى دڵڕه‌قی تائێستاش له‌ره‌فتارى نادیه ره‌نگینه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌دۆخى رق ئه‌ستووری نادیه‌و هاو ئاینه‌كانیشی له‌كورد، ناشێت حوكمیان له‌سه‌ر بدرێت، چونكه به‌سه‌رێكدا له‌سایه‌ى ئه‌و فۆڕم‌و مۆدێله له‌كوردایه‌تى شه‌نگال بێ ته‌قه راده‌ستكراو ئه‌و فۆڕمه نه‌ته‌وه‌خوازییه نه‌یتوانى ئێزدییه‌كان له جینۆساید بپارێزێ، ئه‌وه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى به‌شێك له‌كورده موسڵمانه‌كانى شه‌نگال هاوشان له‌گه‌ڵ داعش (به‌ڵگه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن)، له‌سه‌ركوتكردنى ئێزدیه‌كان به‌شداربوون، ئیدى باجدان‌و قوربانیدانى نادیه‌و هاوئاینه‌كانى له‌په‌ناى ئه‌و مۆدێله له‌كوردایه‌تى ئه‌گه‌ر گه‌یشتبنه دۆخى دڵڕه‌نجانیش ئه‌وه به په‌رچه‌كردارو ته‌خوێن نابێت وه‌ڵام بدرێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت ئامێزى میهره‌بانیان بۆ ئاوه‌ڵا بكرێت، چونكه راستیه‌كه‌ى ئێستا ئاراسته‌یه‌ك له‌نێو ئێزدییه‌كان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان له كوردبوون بێبه‌ری بكه‌ن، له‌كاتێكدا له‌په‌ناى ئه‌و خواست‌و هه‌ژموونه، په‌رچه‌كردارنا، به‌ڵكو به‌خۆداچوونه‌وه‌ی ئێمه‌ى پێویسته نه‌ك دڵڕه‌قی پتر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وان.
ـ دواى كاره‌ساته‌كه‌ى شه‌نگال‌و ده‌ركه‌وتنى نادیه وه‌ك ئایكۆن، له‌جێی ئه‌وه‌ى كورد ئیستیسمارى قوربانى ئێزدییه‌كان بكات دژ به هه‌ژموونى داعش‌و توندڕه‌وى ئاینیی، له‌جێی ئه‌وه سمبول‌و ده‌سه‌ڵاتدارانى عه‌ره‌ب كاریان له‌سه‌ر ئه‌و ره‌هه‌نده كرد، كێ بیری چۆته‌وه پێشوازییه‌كه‌ى عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكى میسر‌و روخساره ئاینیه‌كانى ئه‌زهه‌رو كاربه‌ده‌ستانى كوه‌یتى له‌نادیه موراد هه‌ڵگری چ مه‌سجێك بوو، مه‌سجێكى دووسه‌ره، یه‌كه‌میان سمبوله عه‌ره‌به‌كان بۆ پاكانه‌و ریشه‌كێشكردنى تیرۆر به‌كاریان هێناو نادیه‌ش بۆ پرسیار دانان له‌سه‌ر ره‌وایه‌تى ئه‌و ره‌فتاره‌ى داعش به‌ناوى ئیسلامه‌وه ئه‌نجامیدا، كه‌وایه وه‌زیفه‌ى نادیه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه بریتیی بووه له‌راگه‌یاندنی جه‌نگێك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سوپا ئیمانیه‌ى به زمانى عه‌ره‌بی‌و به‌ناوى ئیسلامه‌وه شه‌ڕیان دژى ئێزدییه‌كان راگه‌یاندبوو، له‌به‌رئه‌وه‌شه ده‌شێت به‌كارخستنى زمانى عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن ئه‌و كیژۆڵه‌وه به‌شێك بێت له‌و ستراتیژه‌ى روبه‌ڕووبونه‌وه‌ى سته‌مكارییه ئاینى‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌ى له‌سه‌ر ئه‌وان پیاده ده‌كرێت.
ـ گریمانه‌یه‌كى دیكه‌ى قسه‌كردنی نادیه به‌زمانى عه‌ره‌بی ده‌شێت په‌یوه‌ست بێت به‌و ستراتیژه‌ى تیمه‌كه‌ى، له‌رێكخراوى یه‌زداو پارێزه‌ره‌كانى‌و ئه‌وانى دیكه، بۆ ئه‌وه‌ى مه‌سجێكى كاریگه‌رتر به زمانى عه‌ره‌بی به دنیای ئیسلامی بگات، بۆ ئه‌وه‌ى رای گشتى عه‌ره‌بی‌و ئیسلامی له قوربانییه‌كانى كه‌مینه ئاینییه‌كان و چه‌وسانه‌وه‌و كۆمه‌ڵكوژكردنیان له‌لایه‌ن گروپه رادیكاڵه ئیسلامییه‌كان تێبگه‌ن، له‌وه‌شدا بۆ ئێزدییه‌كان نادیه كارێكى گه‌وره‌ى كرد، چونكه توانى هاوسۆزییه‌كى گه‌وره له جیهانى عه‌ره‌بی‌و ئیسلامی به‌ده‌ست بێنێ، به‌داخه‌وه زیاتر له‌وه‌ى له‌كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى به‌ده‌ستیهێناوه، ته‌نانه‌ت بڕیاره‌كه‌ى پێرێی دۆناڵد ترامپ بۆ ناسینى كۆمه‌ڵكوژكردنى ئێزدییه‌كان به‌شێكه له‌كاریگه‌رییه‌كانى ئه‌و مه‌سجه‌ى نادیه‌و هاوه‌ڵه‌كانى كاریان له‌سه‌ركرد.
نادیه به‌كوردى قسه بكات یاعه‌ره‌بی، په‌یام‌و مه‌سج به هه‌ر زمانێك بنێرێت له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌و ئێزدییه‌و ئێزدییه‌كانیش كوردن، راده‌ى پابه‌ندكردنه‌وه‌ى ئێزدیه‌كانیش به‌كورده‌وه هێنده‌ی په‌یوه‌سته به‌نیشاندانى سۆز‌و میهره‌بانیی، هێنده گرێدراوى زۆرلێكردن‌و ناچاركردنیان نییه، چونكه كه‌س به‌زۆر نابێت بكرێته كورد، له‌كاتێكدا فۆڕمى كوردبوونى ئێمه‌ش هێنده پاك‌و بێخه‌وش نییه.
ئاری عومه‌ر
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی