خەباتی نەتەوە، لە قوڵایی و لە ڕوکەشدا (شەڕی بودجە وەک نمونە)

25/12/2018

عەبدوڵا ڕیشاوی

ئێستا یەکێک لەکێشەکانی ھەرێم لەگەڵ بەغدا کەمکردنەوەی پشکی ھەرێمە لە بودجەی فیدراڵی و بەغدا سوورە لەسەر ئەمکەمکردنەوەیەو ھەرێمیش ئەگەر چی دەستی لە لەسەدا حەڤدە شتووە بەڵام ھەندێک ھەوڵیشی ھەیە بۆ بەرزکردنەوەی رێژەکە ..تا ئێرە ئەمە خەباتە لە پێناو مافەکانی میللەتێکداو ھەموو ھێزو تواناکان دەبێت بخرێنە گەڕ بۆ دابینکردنی بەرکەوتەیەکی باش بۆ ھەرێم لە بودجەی عێراق ..تائێرە کێشەیەک نییە و وەک عەرەب دەڵێ لاشک فی ژلك.. بەڵام لە ڕاستیدا خەباتی نەتەوەیی زۆر لەم شەڕی بڕو پشکە قوڵتر و سەختتر و جەوھەری ترە..
قوڵایی خەباتی نەتەوەیی ئەو پرسیارەیەکە ئایا نەتەوەیەک چۆن خۆی دروستدەکات و چۆن لەسەر پێی خۆی دەوەستێت؟..

واتە قوڵایی خەباتی نەتەوەیی ئەوەیە چۆن پشت بە ھێزو وەبەرھێنانی ناوخۆیی دەبەستیت نەک ئەوەی چۆن چەند ڕێژەو بڕ لە دەوڵەتی ناوەند «داگیرکەر» وەردەگریت!

ھەرێمی کوردستان دەبێت شەڕی نمونە بکات نەک شەڕی بڕە بودجەو بەش..

دەبێت پلان بۆ ئەوە دابنێ چۆن بەکەمترین پشکەوە دەتوانێ لەسەر پێی خۆێ بوەستێ نەک ئەوەی ھەمیشە شەری لەگەڵ ناوەند ئەوەبێ کە چەند ڕێژە لەبودجەکەی بۆ زیاد دەکات!

ئەم شەڕەیان رووکەشی خەباتی نەتەوەییە و ئەویتریشیان کە ئیشکردنە لە ئیسڵاحاتی ناوخۆدا قوڵایی خەباتی نەتەوەییە کە نەتەوە پەرستانی لای ئێمە.. لێی دوور و بێ ئاگان و لێی نازانن.
عەبدوڵا ریشاویى

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە