سەردانەکەی ترمپ و دووخوێندنەوە

29/12/2018

دەلیل جەمال

دروست عێراق و ئاراستە سیاسی و تێڕوانینەکانی یەک ئاراستە نییە و عێراق بەشێوەیەکی گشتی دوو ئاراستەی بەهێزە .

ئاراستەیەک بەلای ڕۆژئاواو وڵاتانی هاوپەیمان دەڕوانێت و ئاراستەکەی دیکە ئاراستەیەکی زیاتر مەزهەبییەو بە دیوی ئێران و ئەوانی ترا گوزارشت لە دیدی خۆی دەکات هەربۆیە هەمیشە عێراق دوو خوێندنەوەی بۆ ڕووداوەکانی ناوخۆو دەرەوەی خۆی هەیە

لەمەڕ سەردانەکەی ترمپ و بەشێوەیەکی خێراو بێ کۆبوونەوەو دیداری بەرپرسان کۆتایی هات ئەمەش بویە هۆی نیگەرانی و دیارە دژەکانی ئەمریکا زیاتر ئەم پرسە بەئاراستەی شکانی شکۆی عێراق و عێراقییەکان دەبەن.

بەڵام خوێدنەوە دروستەکە هیچ لەو خوێندنەوە لایەنگرانەنییە بەڵکو دەبێت بزانین سەردانی ترمپ بەو شێوەیە یەکەمجارو بۆ عێراقیش یەکەم وڵات و یەکەم سەرۆک نییە بەوشێوەیە سەردانی وڵاتان بکات.

سەردانی ترمپ پرۆتۆکۆلی نەبووەو لەچوارچێوەی سەردانی فەرمی نەبووە بۆعێراق بەڵکوو لەیاسای نێودەوڵەتی ئەوسەردانە ئاساییەو هیچ شکانێکی شۆکی عێراقی تێدانییە
بەحوکمی ئەوەی ئەمریکە هێزی جێگری لەخاکی عێراقدا هەیە وەک هەروڵاتێکی دیکە کە ئەمریکە هێزی چەکداری تێیدا جێگیرە .

لەم سۆنگەوە بۆی هەیە سەردانی ئەوڵاتانەبکات بۆلای سەربازەکانی ئەمە وێڕای ئەوەی بەرپرسانی عێراق ئاگاداربوون لەوسەردانە کۆنەبونەوەی لە کۆشکی کۆماری پەیوەندی بە ناوەڕۆکی سەردانەکەوەهەیە کە پرۆتۆکۆلی نەبووەو بۆ عێراق و بەرپرسەکانی

خاڵێکی دیکە ئەوەیە ئەمریکا سەنتەری هێزی چەکداری و ئابووری و بڕیاری گەورەیە هەربۆیە ناکرێت خوێندنەوەیەکی لابەلاو سۆزداری بۆبکرێت هێندەی دەبێت بەچاویلکەی واقعی سەیری بکەین 
نەک بەچاویلکەی دژەکانی ئەمریکا چەندین سەردانی گەورە بەرپرسانی وڵاتان هاوشێوەی سەردانی ترمپ ئەنجامدراوەو دوورلەچاوی میدیاکان چ وەک گەشتی ئاسایی یان بابێکی دیکە.

بەشێکی دیکەش پەیوەندی بە واقعی عێراقەوە هەیە بەتایبەت پەیوەندی نێوان ئەمریکاو ئێران و پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەسوریا .دروستتر ڕەتکردنەوەی بینینی سەرۆککۆمارو سەرۆکی وەزیران بوو لە شوێنی مانەوەی ترمپ کەبۆخۆی ئەمە پاراستنی سیادەو هەیمەنەی عێراق بوو کەدەبوو چاوی میدیای عێراقی لەسەر ئەم دیوەی سەردانەکە بوایە و عێراقی بەشێوەیەکی بەهێز نمایشکرد بۆخۆی وەڵامەکانی کۆشکی سپی لەمەڕ سەردانەکەی ترمپ بەشێکی پەیوەندی بەو ئامادەنەبوونەی سەرۆککۆمارو سەرۆکوەزیرانەوەبوو لەگەڵ ترمپ 

پێموایە سەرانەکە هیچ خوێندنەوەیەکی تر هەڵناگرێت و ئاساییەو بێڕێزی نەبوو بەسیادەی عێراق و چونکە ئەم سەردانانە ڕوودەدەن و پێویستە دوور لەکامێرای خواستی نەیار لێی بڕوانین زۆریش نابات سەرۆککۆماری عێراق دەچێتە کۆشکی سپی ....

 

دەلیل جمال

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە