دیل بەدیلەكە پێیوتین

07/01/2019

لەتیف مستەفا شێخ ئەمین

كادرانی پارتی و یەكێتی كوڕی نازهەڵگیراون ول ەسەرو یاساوەن لەسەر بنەما شۆڤێنیەكەی ئەتاتورك كە دەیوت دڵخۆشە ئەوەی دەڵێت توركم ، ئەوانیش دەڵێن دڵخۆشە ئەوەی دەڵێت یەكێتی و پارتیم.

ئەوە پارتی بە ئاشكرا دانی نابەوەی كە كادرەكەی یەكێتی بە نایاسایی گرتووە، بەڵام خۆ یەكێتی دەیوت كادرەكەی پارتی بەبڕیاری دادگا گیراوە، باشە پرسیارەكە ئەوەیە كە ئەگەر بەبڕیاری دادگا گیراوە بۆ بەڕێككەوتنی سیاسی دیل بەدیل بەربوو ،دادگا بۆ ڕێگا بەخۆی دەدات لەوە زیاتر سوكی بكەن و بۆ مەبەستی سیاسی خۆیان كەی ویستیان بەكاریبهێنن.

باشە، كە دادگا ناچاركرا كادرەكە ئازاد بكات ،ئەی بۆچی هەروەكو تەكفیری گوناحەكانی خۆی غیرەت ناكات ،مێردمناڵی نەوجەوانی كوڕەهەژاری بێ پشتوپەنا هەڵۆ گەرمیانی، كە لەسەر تۆمەتیكی سوكی دژە تیرۆر گیراوە ئازاد بكات؟ كە دوو مانگ هەر بەبێ بڕیاری دادوەر گیرابوو، بەڕەچاوكردنی ئەوەی كە نەوچەوان تەنیا لە تاوانێكدا كە سزاكەی ئیعدام بێت و لەسەرو چواردە ساڵەوەبێت ئەبێ بگیرێت.
 
خەڵكی بێ پشت و پەناو بێلایەن و دەرەوەی یەكێتی و پارتیش با بۆخۆیان پاڵپشتی بۆخۆیان پەیدا بكەن یان با هەر لەورگی خۆیان بەن.

لەتیف مستەفا

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی