گرێنتیەکانی ئەمریکا بۆ کوردانی ڕۆژئاوا لە تەرازووی ژیریدا

09/01/2019

د.قارەمان شێخ بزێنی

ڕەنگە زۆرینەمان لە سەر ئەوە کۆک بین کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەکێکە لەو دەوڵەتانەی بە دوای بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی خۆیەوە وێڵە، بیرکردنەوە لە پاراستنی کوردانی ڕۆژئاوا لە هێرشی تورکەکان بابەتی ئەمرۆی ڕاگەیاندنەکانە و پەیوەستەگی بە بەرژەوەندیە ستراتیژیەکانی ئەمریکاوە هەیە.

دەپرسین ئایا ئەم گرێنتیە لە کوێی تەرازوی ژیریدا شوێنی خۆی دەکاتەوە، ئایا دەکرێت بەو پەیامانەی ئەمریکا باوەڕ بکەین؟ ئایا دەکرێت کورد جارێکی تر خۆی بخاتەوە ژێر کەین و بەینەکانی ئەمریکاو تورکیاوە؟ ئایا ئەمریکا جارێکی تریش دەسەڵاتدارێتی کورد لە ڕۆژئاوا هەراج ناکاتەوە و نایخاتەوە بازاری مزایەدە کردنەوە؟ ئایا ئەگەر تورکیا لە فشارەکانی بەردەوام بێت و هێزی ئەمریکی لە ڕۆژئاوادا نەمابێت، کورد بە چ شێوەیەک پارێزراو دەبێت؟ لە کاتێکدا هیچ بڕیارێک و بەڵگەنامەیەکی جیهانی بۆ پارێزگاری لە کوردەکانی ڕۆژئاوا بوونی نەبێت.

ئەوەی دەمەوێت لەم بابەتە جەختی لە سەر بکەمەوە ئەوەیە کە ئەمریکا هیچ گرێنتیەکی نیە و شایەنی باوەڕ پێکردن نیە، بۆیە نابێت دەسەڵاتدارێتی کوردانی ڕۆژئاوا بێخەم پاڵی لێ بدەنەوە و لایان وابێت ئەمریکا دەسەڵاتەکەیان لە ڕۆژ ئاوادا دەپارێزێت.

بۆیە پێویستە پاراستنی کوردانی ڕۆژئاوا بکرێتە پرۆژەیەکی نێو دەوڵەتی و بڕیاری پێ وەربگیرێت، ئەگیناباوەڕ کردن بە گرێنتیەتی پاراستنی کوردانی ڕۆژئاوا لۆژیکی نیە.

د.قارەمان شێخ بزێنی

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی