پۆمپیۆ پێویستە چی لە مەسعود بارزانی گویێ لێ بێت ؟

10/01/2019

د. عەبدولرحمان مەولود

بەو پێەی هەرێمی کوردسان  لەئاستی نێو دەولەتی  قەوارەیەکی سیاسی ناسراوە پێویستە و گرنگیشە لەسەر چارەسەرکردنی هەلومەرجی سیاسی بەشەکانیتری کوردستانیش قسەی هەبیت.  پێویستە و گرنگە چونکی پێم وایە کەس لاری لەوە نییە پێشەکەوتن/دواکەوتنی دۆزی کورد لە هەریەك لەپارچەکانی کوردستان کاریگەری بەباش/خراپ  لەسەر بەشەکانیتریشەوە هەیە.  بۆ نموونە، ئەگەر کێشەی کورد لە تورکیا و ڕۆژئاوا و ئێران بە ئاشتیانە چارەسەر بێت ئەوا کاریگەری باشی لەسەر هەرێمی کوردستانیش دەبێت. 

لە ئێستادا بابەتی چارەنوسی سیاسی ڕۆژئاوای کوردستان  و بەهۆی  هەلوێستی تورکیاشەوە کێشەی کورد لەتورکیاش سەرنجی زۆری کۆمەلگای نێو دەولەتی بۆخۆی ڕاکێشاوە.  لەم بارەوە  وزارەتی دەروەی ئەمریکا و ئەورپا و جیهانی عەرەبیش گوێ لە قسەی هەرێمی کوردستان دەگرن  و قسەی هەرێمی کوردستان بەهەند وەردەگرن.  سەردانی بەپرسانی سیاسی  ئەمریکی و ئەوروپی بەشێکی بۆ زانینی هەلوێستی هەرێمی کوردستانە لەسەر کێشەکانی ناوچەکە. 

بەداخەوە تاکو ئێستا هەلوێستی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان جیاوازیەکەی ئەوتۆی نەبووە لەگەل ڕای حکومەتی تورکیا.  ئەم سیاسەتە هیچ خێرێکی بۆ هەرێمی کوردستان لێنەکەوتۆتەوە و پێویستە ئالوگۆری بەسەردا بێت بە ئاراستەی پشتیوانی لە چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کورد لە ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان. 

 ئومێدەکەم بەرێز مەسعود بارزانی و سەرکردایەتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان لەگەل پۆمپیۆ  لە کۆبۆنەوە داخراوەکاند لە ئێستا یان لە داهاتو هەر هیچ نەبێت هەمان ئەو قسەیەی ئەمریکا بکەن کە دەلێن  " پەیدە جیاواز لە پەکەکە" ، هەر ئەوەندە بلێن " بە لەناوبردنی پەکەکەش تورکیا کێشەکانی تەواو نابێت". 
پێویستە وزارەتی دەروەی ئەمریکا و ئەوروپا و  جیهانی عەربی تێبگەێنرێن  کە هەلوێستی رەسمی  هەرێمی کوردستان  ئەوەیە "کە کێشەی کورد پێویستە بە ڕێگایەکی ئاشتاینە و دیموکراسیانە لە هەمو پارچەکانی کوردستان چارەسەر بکرێت" .  پێویستە ئەم هەلوێستە هەزارجار بکریتەوە،  لە هەمو کۆبونەوەیەکی دەخراو بە گوێی هەمو سیاسیەك بدرێت کە دێتە کوردستان یان دەسەلاتداری کوردستان سەردانیان دەکات. 

ئێستا تورکیا لە کۆرنەیەکەوە گیرکراوە، یان دەبێت لەگەل ئەسەد پێك بێت یان لەگەل کورد یان بەردەوام بێت لەم سیاسەتە شکستخواردوەی ئێستایی و پشتیوانی تیرۆریستان بکات.  
ئەگەر تورکیا بەردەوەام بێت لەسەر سیاسەتی پشتیوانیکردن لە داعش و گروپە توندروەو تیرۆیستەکان ئەو تورکیا بەرەو چارەنوسێکی نادیار دەروات تاکو ئاستی هەلوشاندنەوەو شەری ناوخۆیی تورکیا. 
ئەگەری ئەوەی تورکیا لەگەڵ ئەسەد پێك بێت ئەمەش کەمە. بەهۆی دەسەلاتی ئێران بەسەر عێراق،  تورکیا تاکو ئیستاش سەرکەوتوو نەبووە لە پەیوەندیەکی ئاسایی لەگەل عیراق، ئەوا لەگەل سوریا هەر هیچ.  ئۆردوگان بای ئاشتی لەگەل ئەسەد تێنەهێشتۆتەوە.  

تەنها یەك ئەگەر دەمێنێت ئەویش ئەوەیە کە تورکیا لەگەل کوردەکان ڕێكکەویت؛ تورکیا ڕۆژئاوای کوردستان قبول بکات.
پێویستە هەرێمی کوردستان پشتیوانی لە  دانوستانی نیوان تورکیا و ڕۆژئاوا  بکات  بە ئەمریکا ، ئەوروپا و تورکیا ڕاگەێنیت  کە  چارەنوسی ئاشتایانەی ناوچەکە  بە دانوستان لە نێوان دەسەلاتدارانی ڕۆژئاوا و تورکیا دەست پێدەکات. 

 ئەگەر سیاسمەتداری کوردی لە کۆبونەوە داخراوەکانیش نەتوانێ بەرگری لەچارەسەری ئاشتیانەو  دیموکراتیانەی دۆزی کورد بکات، لەم کۆبونەوانەش وەك کەسانی ساویلکەو نەزان هەمان بۆچۆنەکانی تورکیا دوبارە بکەنەوە، ئەوا جگە  لە بەکرێگیراو، گەمژەو نەزان هیچ ناوێکیتر شایانیان نییە.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە