پابەندی سیاسی و کاری حزبی

18/01/2019

ئەمین بەکر

پابەندی سیاسی وکاری حزبی وای پێویست دەکرد سعید كاكەیی پێش ئەوەی لێبوردنی ڕەسمی لەبەردەم ئەنجومەنی کۆمیسیاراندا پێش کەش  بگەڕایاتەوە بۆ حزب وڕای بزوتنەوەی گۆڕانی وەربگرتایە.
 ، دوای بەدواداچون زانیم (ئەوەی سعید کاکەیی لەگرتە فیدیۆکەیدا دەیڵێت تەنها ڕای خۆیەتی و ڕای گۆڕان جیاوازەو پێی وایە لەهەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراقدا لە 12/5 گۆڕان لە هەرێم و کرکوکدا تەزویری گەورەی لێکراوە و زۆرێک لەکورسیەکانی براون،)، من وەکو کاندیدێک کە زیانی ڕاستەوخۆم بەرکەوت لە گەڵ زۆرێک لەهاوڕێ کاندیدەکانم وە لەدوای پڕۆسەکە لەگەڵ بەشێک لەهاوڕێ کانم لەفراکسیۆن و ژوری هەڵبژاردن  بەدواداچونمان کرد بۆپرسی تەزویر، دەڵێم بەدەیان بەڵگەی حاشا هەڵنەگری تەزویری ئەلکترۆنی و تەزویری تقلیدی کەوتە بەردەست ،بەجۆرێک کە هیچ دەزگایەکی فەرمی عێراقی بێجگە لەسەرۆکایەتی کۆمار ، نەما کەدان بەتەزویرەکە دانەنێت و تەنانەت نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراق لەکۆبونەوەی گشتی نەتەوەیەگرتوەکاندا باسی تەزویری هەڵبژاردنەکەی کردو ، ئەنجومەنی وەزیران و دادوەری و دەستەی دەستپاکی و ئەمنی قەومی و ئەنجومەی نوێنەران چەندان لیژنەی لێکۆڵینەوەیان دروستکردو ئەنجومەنی کۆمیسیارانیان سڕکردو و بڕیاری ئەژمارکردنەوەی دەنگەکان درا، بەڵام وەک سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق یەک مانگ بەر لەئێستا وتی کە لەبەربەرژەوەندی گشتی عێراق و ئاسایش و سەقامگیڕی وڵات ،ناچاربون  چاوی خۆیان بپۆشن، ڕاستیەکەی بەو شێوەیە بوو ، کەهەندێک بەرپرسی حکومی و پەرلەمانیش بەڵێنی پۆستیان پێ دراو ، پێش ئەوەش، ئەمریکی و لایەنە نێودەوڵەتیەکانی تریش ئەو ڕایەیان هەبوو کە دەبێت تەزویرەکە قبوڵ بکرێت چونکە بەپێچەوانەوە ڕەنگە شەڕی ناوخۆ دروست ببێت لەعێراقد ، بەتایبەت دوای سوتاندنی سندوقەکانی رصافەی بغدا،   ئەوە بوو  بەفشاری سیاسی بارودۆخەکە لەبەرژەوەندی لایەنە تەزویرچیەکان گۆڕا ، بەڵام ئەمە بەمانای ئەوە نایات کە ئێمە لەسەر هەق نەبوین وئیتر پێویستە دوای سەرکەوتنی ئەوان بڵێین هیچ ڕوی نەداوە، نەخێر تەنانەت ئەگەر کارکردن و دەستەو پەنجە نەرمکردن لەگەڵ واقعە سیاسەکەش ئەمری واقع بێت ،  نابێت لەسەر بنەمای ژێر پێ خستنی ڕاستیەکان و ئاوەژوکردنەوەی هەڵوێستەکان بێت، بۆیە پێویست بوو کاک سعید ، ئەوەی لەبەرچاو بگرتایە کە ئەو پۆستەی ئەو هی بزوتنەوەی گۆڕانە و بگەڕایەتەوە بۆ بزوتنەوەکە  بۆ وەرگرتنی هەڵوێستێکی لەوشێوەیە ، ئەگەرچی کاک سعید لەسەر ئاستی کەسی هاوڕێمە بەڵام بەو هەڵوێستەی هەموو کادرو هەڵسوڕاو دەنگدەرانی گۆڕان و ئەو لایەنانەی تریش کە زیانمەندی تەزویربون ، و بەتایبەتیش ئێمەی کاندیدانی زیان لێکەوتوی تەزویری نیگەران کرد.
ئەمین بکر


ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی