ته‌بعه‌ن من دڵخۆشم به‌وه‌ی كه شاسوار عه‌بدولواحید له گوتاری ڕوخانه‌وه هاتووه‌ته‌سه‌ر پێكه‌وه ژیان.
چونكه پێش شاسوار گۆڕان ئه‌و گوتاره‌ی تاقیكرده‌وه و شتێكی گه‌وره‌ی به‌رهه‌م نه‌هێنا، ئێستاش ده‌مانه‌وێت به‌ته‌بایی بارودۆخه‌كه بگۆڕین.
ئه‌گه‌ر شاسوار به ساڵێك له‌وه تێگه‌یشتبێت و بیروبۆچونی گۆڕابێك كارێكی یه‌جگار باشه و جێی دڵخۆشیه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش هه‌ر ته‌نها قسه بێت و له‌لایه‌كی تره‌وه درێژه به‌قه‌وانه كۆنه‌كه‌ی بدات كارێكی زۆر خراپه.
ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا له كتێبی په‌نجه‌كانی یه‌كتری ده‌شكێنن، باس له‌قۆناغی دانوستان ده‌كات و ده‌ڵێت، كاتێك دانوستانی یه‌كێتی به‌عس ده‌ستیپێكرد، به‌شێك له خه‌ڵك دژی بوو، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه له‌ئه‌وروپا بوون، پێیان وابوو یه‌كێتی ته‌سلیم بووه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌دژی دانوستان بوون ته‌نانه‌ت پیاوی شه‌ڕیش نه‌بوون و كه شه‌ڕ ده‌ستی پێده‌كرد، خێرا خۆیان ده‌كرده‌وه به‌ئێراندا و له‌وێوه بۆ ئه‌وروپا.
ئه‌وكات فواد مه‌عسوم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو، به‌زۆرێك له‌وانه‌ی وتبوو كه دژی دانوستانی یه‌كێتی و به‌عس بوون، وتبو من ده‌چم سه‌ركردایه‌تی په‌شیمان ده‌كه‌مه‌وه له دانوستان، به‌ڵام كه‌هات و دۆخه‌كه‌ی بینی، دواتر خۆی بووه یه‌كێك له چالاكترین ئه‌ندامی شاندی دانوستان.
كورده‌واری قسه‌یه‌كی جوانیان هه‌یه ده‌ڵێن "ئه‌وه‌ی له‌شه‌ڕدا نیه هه‌میشه شیری تیژه".
جا كاك شاسواریش پێشتر شیری تیژبوو، ئیستا كه‌هاتووه‌ته ناو سیاسه‌ت و دۆخه‌كه ده‌بینێ و ده‌زانێت به‌هات و هاواری تیڤی و فه‌یسبوك هیچ شتێك له‌دۆخی خه‌ڵك ناگۆڕێت، پێویسته به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكرێت، به‌ڵی هه‌زار سه‌عات دانوستان باشتر له‌سه‌عاتێك شه‌ڕ..
شه‌نكار عه‌بدوڵا
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی