ئێمه ده‌بێت باوه‌ڕ به‌وه بێنین ، كه پارتی و یه‌كێتی به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری یه‌كتر نابن ، پارتی و یه‌كێتی هه‌موویان نا ، دوو گروپی هاوبه‌ش و تێكه‌ڵ ، كه هه‌ندێ جار لایه‌كیان واقسه ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی لایه‌كه‌ی دیكه قسه بكات ، به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش ، حساب بانكی هاوبه‌ش ، بیره نه‌وتی هاوبه‌ش و زۆر شتی دیكه‌ی هاوبه‌شیان هه‌یه ، بۆیه لاتان سه‌یر نه‌بێت كه مه‌كته‌ب سیاسیه‌كی یه‌كێتی هه‌ندێ جار وه‌ك فازڵ میرانی قسه بكات ، یان مه‌كته‌ب سیاسیه‌كی پارتی وه‌ك هێرۆخان قسه بكات ، ئه‌وه‌شتان به‌لاوه سه‌یر نه‌بێت كه له ئاستی مه‌كته‌ب سیاسی و سه‌ركردایه‌تی له یه‌كێتیه‌وه خه‌ڵك بڕۆنه ناوپارتیه‌وه نمونه‌ی ئازاد جوندیانی یان كه‌سانی تر ، خۆ ره‌نگه ئه‌گه‌ر مام جه‌لال له ژیاندا بوایه و كاك مه‌سعود له ژیاندا نه‌با ئێستا شته‌كه پێچه‌وانه‌با .
پارتی و یه‌كێتی گرێبه‌ستی گه‌وره له نێوانیاندا هه‌یه كه له رێكه‌وتنی ستراتیژی گرنگتره ، ئه‌وه بۆبه ده‌سبه‌رداری یه‌كتر نابن له‌وه گه‌ڕێ كه یه‌كتر به خائین و خۆفرۆش و خاكفرۆش تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و هه‌ندێك خه‌ڵكی به‌دبه‌ختیش له‌خواره‌وه له هه‌ردوو لا به پاره‌یه‌كی كه‌م وتاری توند له سه‌ر یه‌كتر ده‌نووسن .
من ده‌زانم گرێبه‌سته‌كه له نێوان گروپێكی زۆر كه‌م و دیاری كراودایه‌و زۆربه‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگری هه‌ردوولا له شیرینی ئه‌و گرێبه‌سته بێبه‌شن و به‌شێكیش له‌و زۆربه‌یه سه‌ره‌ڕای خزمه‌تی حیزه‌به‌كانیان له دۆخێكی زۆر خراپی ئابوریدان ، له نێو گروپه بچوكه‌كه‌دا كه هاوبه‌شی گرێیداون به‌یه‌كه‌وه تیایاندا هه‌یه لای وایه ئه‌وی پاره‌ی نه‌بێت هیچ نیه‌و هیچی بۆ ناكرێت ، ئه‌و لای دۆستێك وتبووی پیاوه‌تی و پیاو بوون واته پاره‌و هێز منیش ئه‌و دوانه‌م هه‌یه‌و نامه‌وێ به هیچ جۆرێك ده‌سبه‌رداریان بم .
من وه‌ك خۆم هیچ كێشه‌یه‌كم له ته‌ك ئه‌و گرێبه‌سته‌دا نیه ، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت له سه‌ر حسابی ئه‌وانی تر نه‌بێت و نه‌بێته هۆكارێك بۆ دزی و گه‌نده‌ڵی و مافیا كاری و سته‌م له‌وانی دیكه ، كه ئێستا ئاوایه به داخه‌وه ، لێره‌وه ئه‌و گرێبه‌سته له ته‌ك دروشم و په‌یڕه‌وو به‌رنامه‌ی ئه‌و دو حزبه‌دا نایه‌ته‌وه ودروشمه‌كان ده‌بنه درۆی زل له دۆخی ئاوادا ، بۆیه یان ده‌بێت دروشمه‌كان بگۆڕن یان ده‌بێت شێوازی ئه‌م گرێبه‌سته نائاكاریه چاره‌سه‌ر بكه‌ن .
راستیه‌كه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته نه‌ك رێگره له‌وه‌ی دیموكراسی و پێكه‌وه ژیانی ئاكاریانه‌و ئۆپۆزسیۆن گه‌شه بكات ، رێگره له‌وه‌ش كه ته‌نانه‌ت له ناو پارتی و یه‌كێتی خۆیاندا جیاوازی و گۆڕانكاری و دیموكراتی گه‌شه بكات ، یانی ئه‌و گروپه‌و گرێبه‌سته‌كه له ناو خودی حزبه‌كه‌شدا رێگرن له ریفۆرم و چاكسازی و كۆنگره ، به تایبه‌ت ئه‌مه بۆ یه‌كێتی زه‌ق تر دیاره ، چونكه پارتی یه‌كلابوه‌ته‌وه كه تا هه‌بێت تاپۆكه‌ی هه‌ر به‌ناو ماڵباتی بارزانیه‌وه ده‌بێت و ئه‌وانی تر په‌روانه‌ی ده‌وری ئه‌و ماڵباته‌ن و ناتوانن له وه‌چه‌كانی ئه‌و ماڵباته تێپه‌ڕێنن .
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی