نه‌وه‌كان ده‌شێت له‌نێو جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگاو له‌ناو جوگرافیای هێزه‌كان ركابه‌ر بن، به‌ڵام ئه‌وده‌مه‌ی ركابه‌رییه‌كان وه‌رده‌گۆڕێن بۆ جیاكاریی‌و چه‌شنێك له خۆسه‌پاندنی نه‌وه كۆنه‌كه ده‌بێته دیفاكتۆ، ئیدی هیچ مانایه‌ك بۆ ده‌رفه‌تی یه‌كسان له‌به‌رده‌م ململانێ راسته‌قینه‌كانی نێوان نه‌وه‌كان نامێنێ، ئیدی ئه‌وه‌ش ئه‌و دیارده نه‌خوازراوه‌یه كه كوردستان و هێزه سیاسییه‌كانی تێیكه‌وتوون، ئاخر خۆ ئه‌وه‌ی له‌كوردستان‌و له‌نێو حزب‌و پارته سیاسییه‌كان ده‌گوزه‌رێت، هیچ نییه جگه له دوپاتكردنه‌وه‌ی چه‌شنێكی دیكه‌ی سته‌مكاری‌و خۆسه‌پاندنی نه‌وه كۆنه‌كه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش به پشت به‌ستن به شه‌رعیه‌تی رابردوو، نه‌ك به شایسته‌یی ئێستا‌و تێفكرین‌و له‌داهاتوو.
نه‌وه‌ی ئێمه، نه‌وه‌یه‌كی سته‌ملێكراوه، نه‌وه‌یه‌كه هه‌موو چه‌شنه‌كانی دڵڕه‌قی بژاره‌ی سیاسی دێرینی له‌سه‌ر تاقیكراوه‌ته‌وه، هه‌موو ئاسته‌كانی جیاكاریی له‌سه‌ر په‌یڕه‌و ده‌كرێ‌و رێناده‌ن، بارته‌قای ماندبوونی، به ئه‌ندازه‌ی هۆشیاریی‌و، به قه‌د دڵسۆزییه‌كه‌ی رۆڵ ببینێ، پاساوه‌كانی پشت ئه‌و ستراتیژه دڵڕه‌قه‌ی نه‌وه‌ی دێرین له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه پشت به ئه‌زموون ده‌به‌ستێت، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی بونیادی ئه‌و شۆڕشه‌ی ناوه، ئه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی له نه‌بوونه‌وه به‌پشت به ستن به دیدگاكانی مام جه‌لال سه‌رله‌نوێ دروستكردۆته‌وه، نه‌وه‌یه‌ك بوون بۆ ئه‌وساته وه‌خته مێژووییه سه‌ر به نه‌وه نوێیه‌كه بوون، ئیدی لێره‌وه ده‌بینین ئه‌و نه‌وه نوێیه‌ی كه خۆیان جڵه‌وی شۆڕشێكیان كردووه، ، ئێستا به‌پێچه‌وانه‌ی مێژووی خۆیان له‌به‌رده‌م قه‌ڵه‌مڕه‌وییه‌كانی نه‌وه‌ی نوێی ناو یه‌كێتی‌و كوردستان بوونه به‌ربه‌ست‌و به‌پێچه‌وانه‌ی دوێنێی خۆیان له‌به‌رده‌م خواست‌و خه‌ونه‌كانی ئێمه وه‌ستاون.
توڕه‌یی نه‌وه‌ی ئێمه ته‌نێ په‌یوه‌ست نییه به‌وه‌ی له كایه‌ی حزب‌و ئۆرگانه سیاسییه‌كانی ناوخۆ فه‌رامۆش ده‌كرێین‌و پشت له تواناكانی ئێمه ده‌كرێت، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به‌وه‌ی كه جومگه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگاش جارێكی تر راده‌ستی نه‌وه دێرینه‌كه ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌و خه‌مه قوڵه‌یه، كه ئیدی له‌په‌نای باڵاده‌ستی ئه‌و فۆڕمه له ئه‌زموونداره سیاسیه‌كان رێگانادرێت كه جریوه‌ی نوێ له‌ناو گۆڕه‌پانی حوكمڕانی‌و دروستكردنی بڕیاری سیاسی رۆڵ ببینن، ئاخر خۆ له چه‌ند ساڵی رابردوو، ئه‌وانه‌ی ترۆپكی حوكمڕانیان له‌ده‌ست بووه، ئه‌وانه‌ی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات‌و بڕیاری سیاسیان كه‌وتۆته ده‌ست، شكست له‌دوای شكست‌و نشوستی له‌دوای نشوستیان تۆماركردووه‌و له‌پای ئه‌و فۆڕمه شكستخواردووه‌ش نه‌ك هه‌ر ده‌رفه‌تیان به گه‌نجان‌و نه‌وه نوێیه‌كه نه‌داوه، به‌ڵكو له‌رێگه‌ی داتاشینی پاساوی دۆخ‌و فاكته‌ره بابه‌تییه‌كان خۆیان له پرسه سه‌ره‌كییه‌كه دزیوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌و خه‌م‌و خه‌وشه‌یه كه ده‌بێت نه‌وه دێرینه‌كه پێیدا بچنه‌وه.
له‌راستیدا ئێستا له‌سه‌ر ئاسته‌كانی حزبی‌و حكومی، جۆرێك له جۆره‌كانی جیاكاریی په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ئه‌زموونكردنی ئه‌و فۆڕمه له دڵڕه‌قیه له‌به‌رامبه‌ر نه‌وه‌ی ئێمه، خه‌وشه‌و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، به‌دڵنیاییه‌وه، نه‌وه‌ی نوێ به‌پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كانه‌وه چیتر نایانه‌وێت‌و به‌رگه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته قۆرخكاری‌و پاوانخوازییه‌ش ناگرن، به‌دڵنیاییشه‌وه ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت‌و حزب له‌سایه‌ی ئه‌و توڕه‌بوون‌و ته‌كینه‌وه بمێنێته‌وه، چیتر هێزه‌كان‌و له‌ناویشیاندا یه‌كێتی، به‌رگه‌ی مانه‌وه ناگرن، له‌به‌رئه‌وه‌شه تكایه، له‌به‌ر نه‌وه‌كه‌ی ئێمه نا، به‌ڵكو له‌پێناو خۆتان، هه‌مووی بۆ خۆتان قۆرغ مه‌كه‌ن‌و ده‌رفه‌تێكیش بده‌نه ئێمه، تا له‌گه‌ڵ مێژووی خۆتان راست بڵێن.
ئاری عومه‌ر
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی