ھێنری كیسنجەر دەڵێت

10/02/2019

ئاسۆ عوسمان

ھێنری كیسنجەر بۆ رۆژنامەی :دەیلی سكیب: 
 ئەڵێت:جەنگی جیهانی سێیەم دەستی پێكردوەو ئەوەی گوێی لە دەنگی دەهۆڵی شەڕ نیە كەڕە. بەگرنگی ودڵنیاییەوە باسی ھەنگاوەكانی ولاتەكەی دەكات و دەڵێت :ئەمریكا خۆی تەماعی خستۆتەبەردەم ڕوسیاو چین،وەدواهەمین بزمار لە تابوتی ئێران دەدرێتكە گەورەترین ئامانجی ئیسرائیلە. 

پیرە سیاسەتمەداری ئەمریكا لەدرێژەدا دەڵێیت : ئێمە ڕێگەماندا بە ڕوسەكان تاوەكوو خەونی دروستكردنەوەی سۆڤیەت بە كرداری جێبەجێبكەن، هەروەها ڕێگەمان دا بە چینیەكان بۆ ئەوەی هێزی سوپایی خۆیان بونیاد بنێن. ئێمە ئەوانمان هەڵخەڵەتاند، ئەمە خەیاڵی ئەوەی پێدان كە ئەوان دەبنە پاڵەوان ،بەڵام هەڵەن ئەمە سەریان بەخێرایی دەخوات... 

لەم جەنگەدا تەنها یەك سوپەرپاوەر سەردەكەوێت ئەویش بە دڵنیایەوە ئێمەین... بە تەئكید ئەوروپیەكان باش لەمە تێگەیشتون بۆیە لە ئێستاوە هەوڵی یەكخستنی ڕیزەكانیان دەدەن، ئەوروپا تەنها كاتێك سەلامەت دەبێت كە ببێتە یەك دەوڵەتی یەكگرتوو... من زۆرحەزم لەم لەحزە بەچێژەبووە.

دواتر دەڵێ: كۆنترۆڵی نەوت بكە كۆنترۆڵی نەتەوەكان دەكەیت، كۆنترۆڵی خواردن بكە كۆنترۆڵی خەڵك دەكەیت.

ئەگەر تۆ كەسێكی ئاسایت لەكاتی ئەو جەنگەدا پێویستە شارەكەت بەجێبهێلێت و بڕۆیت بۆ ناوچەكانی پەڕاوێزو دورە دەست لەوێدا پشت بە سەرچاوەی سروشتی ببەستە بە تەئكید پێویستسشت بە چەك دەبێت بۆ پاراستنی خۆت.

ئێمە بەسوپامان وت حەوت دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داگیربكات و وڵاتەكەیان هەڵتەكێنێت بە باشیش ئەو ئیشەیان كرد(عیراق، سوریا، یەمەن.... نمونەكانیانن حەوتەم ئێران دەبێت)

كاتێك ئێمە پەلاماری ئێرانماندا بە تەئكید چین و ڕوسیاش تەحەمول ناكەن و ورچە ڕوسیەكان و داسی چینیەكان بەشداری جەنگ دەكەن، ئەوە ئیتر ڕۆژی ئیسرائیلە بۆ ئەوەی ولاتانی عەرەب داگیربكات، خۆشبەختانە پلانەكە بەسەركەوتویی جێبەجێ دەبێت نیوەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەونە ژێردەستی ئیسرائیل... ئەمریكاو ڕۆژئاوا ئامادەن بۆ ئەم جەنگە بەدڵنیایەوە سەربازی ڕاهێنراوی باشمان هەیە كە فەرمانەكان وەكو خۆی جێبەجێدەكەن، ئەمریكا چەك و تفاقی سەرسوڕهێنەری هەیە كە كاتی خۆی هات ئەیانناسێنن بە دونیا.

دواجار لە دونیادا یەك هێز دەبێت یەك سیستەمی نوێی جیهانی دەبێت ئەویش سیستەمی ئەمریكی و بەهاكانی ڕۆژئاوادەبێت.

ئاسۆ عوسمان

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی