1
به ئومێدی گۆڕانكاری و چاكسازی و وه‌ستاندنی ئه‌و ناجۆریه‌ی له ئاكامی شه‌ڕو شه‌ریكایه‌تی پارتی و یه‌كێتی دروستبووبوو، به ئومێدی گه‌شه كردنی دیموكراتی و گۆڕانكاری یه‌ك له چواری كۆمه‌ڵی كورده‌واری له باشوری كوردستان بۆیه ده‌نگیان به پارتی و یه‌كێتی نه‌دایه‌وه تا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا گۆڕینی ریشه‌ی دروست بێت ، ئاخر خه‌ڵك بۆ ئه‌وه ده‌نگیان نه‌دا ده‌ستیان له بنی هه‌مانه‌كه‌وه ده‌ربچێت و دواتریش له سه‌ر حسابی ئه‌وان كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌مه‌ند بن ، ئێمه له ده‌وڵه‌مه‌ندی ته‌مه‌ڵ و ته‌وه‌زه‌لمان كه‌م نه‌بوو .
3
تۆش بۆ حه‌مه ئاغابه
ده‌ڵێن ئاغایه‌كی شێخ بوزێنی به خۆ‌و به ئه‌سپه كوێته‌وه به‌ره‌و ته‌ق ته‌ق و كۆیه به مه‌به‌ستی سه‌ردانی دۆستانی ده‌كه‌وێته ڕێ ده‌گاته گاڕان ، مێگه‌لی ماڵات ، ره‌وه‌ی ئه‌سپ ، ده‌غڵ و دانی باش ، زه‌وی به‌یارو به‌راو هه‌رچی ده‌پرسێت ده‌ڵێن هی حه‌مه ئاغایه ، ئه‌یش له ئه‌سپه‌كه‌ی دێته خوارێ و ده‌ڵێ بڕۆ تۆش بۆ حه‌مه ئاغابه ، ئه‌من به پێیان ده‌ڕۆمه‌وه ، جا پارتیش ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وانی دیكه‌ی هێشتوه‌ته‌وه هه‌ر هی ئه‌وه‌یه بڵێن ئه‌وه‌ش بۆخۆت ، ئه‌گه‌ر بتوانن ئه‌وه بكه‌ن .
3
له هه‌ژاره‌وه تا ئه‌مڕۆ
هه‌ژاری موكریانی وێڕای زمانزانی و جواننووسی و وشه‌ئارایی ، جنێویشی هێنایه نێو ئه‌ده‌بی كوردیه‌وه ، تا ئه‌و نه‌هاتبووشێخ ره‌زاو ئه‌حمه‌دی ناڵبه‌ند و نالی و ئه‌وانی تر هه‌جوویان ده‌نووسی ، هه‌جوو له ته‌ك جنێودا ئه‌رزو ئاسمانیان به‌ینه، لێ له هه‌ژاره‌وه جنێو به مانا ناشرینه‌كه‌ی هاته نێو ماڵی كوردیه‌وه ، تا ئێستاش ئه‌و زمانه بره‌وی هه‌یه‌و ئوستازی گیرفان قه‌به‌ی زۆره .
4
ترسی ماستاو و بێده‌نگی
دۆخێكیان بارهێناوه ئه‌گه‌ر به كاری باشی سیاسیه‌ك بڵێی باش ، ده‌ڵێن ماستاوه ، خۆ ئه‌گه‌ر ره‌خنه له كاره خراپه‌كانیان بگری ، ده‌ڵێن خائینه ، سیاسیه‌كانی باشوری كوردستان هه‌رچی بن سیاسی نین ، ئه‌وان سیاسه‌ت به هه‌مان ئه‌و مانایه لێكده‌ده‌نه‌وه كه له شه‌ڕه ژنی كه‌ركوكیدا یه‌كیان به‌وی دیكه ده‌ڵێت بێم سیاسه‌تت ده‌كه‌م .جا ئه‌و سیاسه‌تكردنه وایكردووه هه‌موو باش و خراپێكی ئه‌و سیاسیانه‌ی ئێمه جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌و مه‌ترسی بێت .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی