چارەسەرێکی مامناوەندی

18/02/2019

فەرمان حەسەن


رێککەوتنی گۆڕان و پارتی چارەسەرێکی مامناوەندییە بۆ دۆخێکی ئێجگار ئاڵۆزو تایبەت، بژاردەی ناوەندییە لەنێوان پەتای ئەو بێھیواییە گەورەی کۆمەڵگەی تەنیوەو ئەو خواستە زۆەری بۆ چاکسازی و گۆڕانکاری ھەیە.

چارەسەرێکی مامناوەندییە بۆ دۆخێک کەدەسەڵاتێک بوونی ھەیە ئامادە نییە گوێ بۆ خەڵک وئۆپۆزسیۆن بگرێت و ئامرازی مەدەنی بۆ لابردنی ئەو دەسەڵاتەش بوونی نییەو مەترسی بیئومێدبوونی خەڵکیش گەورەتر دەبێت.
نە ئەوەندە خراپە بەشێک لە خەڵک پێی وایە کۆتایی رێگایە نە گۆڕانیش خۆی دەڵێت بەم رێککەوتنە کوردستان خاڵی دەبێتەوە لە کێشە، بەڵکو بەجێبەجێکردنی رەنگە لێکەوتەی لەسەرخۆی ھەبێت و گۆڕانکارییەکی بەشەکی دروست بکات، کە دەکرێت دەرگای گۆڕانکاری گەورەتر بێت.

لە قۆناغە سەختەکانی خەباتی رزگاریخوازی کورددا، کورد تەنانەت لەگەڵ رژێمی بەعسیش دایم بژاردەی رێێکەوتنی لە مشتدابوو، کە بەھێز دەبوو داوای رێککەوتنی دەکرد و لە لاوازیشدا ھەر رێێکەوتنی دەویست چونکە لەو دۆخە نابەرابەرەدا ھەموو کات جێبەجێکردنی رێێکەوتن لەبەرژەوەندی خەڵک بوو.

گۆڕان لەسەرەتای بوونیەوە رێگای جۆراوجۆری تاقیکردەوە بۆ گۆڕانکاری تەنانەت لە ١٧ی شوباتیش ئۆپۆزسیۆن لەسەر مێزێک لەگەڵ دەسەڵات دانیشتن و رێێکەوتنیان رەتنەکردەوە، تەنانەت گۆڕان چوار رێێکەوتنی لەگەڵ یەکێتی ھەیە، کە ناوەرۆکی ھەموویان یەک شتە(چاکسازی) بەڵام پێم وایە یەکێتی لەو چوار رێێکەوتنە کەمتر لە چوار بڕگەی جێبەجێکردووە.

ساڵی ٢٠١٤ش بەھەمان شێوەی ئێستا لۆمەی گۆڕان کرا بەڵام دوای ساڵێک ئەو بۆچوونە سەرپێییانە پێچەوانە دەرکەوتن کاتێک لەسەر مەبادیئەکانی ھەموو پۆستەکانی خۆی لەدەستدا جارێ تەنھا کاغەزێکی ھاوبەش ھەیەو ناورۆکەکەی پاکێجکەکانی چاکسازییەو رێێکەوتنەکەش تەنھا بۆ پێکھێنانی حکومەتەو ھیچیتر نییە، دەکریت جێبەجێکردنی لەبەرژەوەندی خەڵک بێت و دەکرێت بەلارێدابردنو جێبەجێنەکردنیشی مایەی زیان بێت..

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی