1
پارله‌مان به كراسی زه‌رده‌وه
با ئاوه‌زیانه قسه بكه‌ین ، ئه‌گه‌ر له‌م كه‌ین و به‌ینه‌ی ئه‌مڕۆدا یه‌كێتیش له پارله‌ماندا هه‌بوایه‌و رێكه‌وتنه‌كان سه‌ریانگرتبا و دواتریش كۆی لایه‌نه‌براوه‌كان به‌وانه‌ی به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ن و به‌وانه‌شی ده‌بنه به‌رهه‌ڵستكار په‌یمانی شه‌ره‌فی پاراستنی نیشتمان و یه‌كڕیزیان مۆركردبا ، ئه‌و ده‌م كوردی باشور براوه بوو ، لێ ئێستا كه یه‌كێتی له وێنه‌كه‌دا نیه ، نوقستانیه‌كی گه‌وره هه‌یه ، به‌تایبه‌ت ئێَستا پارله‌مان كراسه‌كه‌ی به‌ری زۆر زه‌رده ، با سه‌رۆكی پارله‌مانیش ناوی كاتی لێنرابێت ، خۆ هه‌ر پارتیه،به‌ئومێدم ئه‌مه نه‌بێته هۆیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كراسه‌ی زه‌ردو سه‌وزه‌ی كاتی خۆی له بادانی قوفڵه‌كه‌دا بارزانی و تاڵه‌بانی به‌یه‌كه‌وه گرێیاندا بكاته‌وه به دوو كه‌رتی جیا ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕووبدات به‌رپرسیاری یه‌كه‌م پارتیه نه‌ك یه‌كێتی و گۆڕان ، پارتی ده‌یتوانی له بری 18ی 2 بڵێت 25ی 2 هیچیش له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕا .
2
گۆڕان هه‌قی ره‌خنه‌ی هه‌یه ، به‌ڵام
من له سه‌ره‌تای دروست بوونی گۆڕانه‌وه جگه له‌وه‌ی پشتگیری ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌م كردوه به‌رده‌وامیش ره‌خنه‌م لێگرتوه ، جا ئیدی ئه‌و ره‌خنانه‌ی ئێمه رۆژێ كردوینی به سه‌فه‌وی ، رۆژێ به جه‌لالی و رۆژێ به ده‌زگای زانیاری و هتد ، نایشارمه‌وه كه خودی نه‌وشیروان مسته‌فاو زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان به كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لیشه‌وه ره‌خنه‌كانیان قه‌بوڵكردوین ، ئه‌م رێكه‌وتنه‌ی ئه‌مڕۆ پاش له ده‌ست دانی 12 كورسی خولی پێشوو ، به‌شێكه له سیاسه‌تكردن ، سه‌رده‌كه‌وێت یان نا با چاوه‌ڕێی 100 رۆژه‌كه بكه‌ین ، به‌ڵام خۆ گۆڕان سور نه‌بوو له سه‌ر 18ی مانگ ، یه‌كێتی و پارتی ئه‌و رۆژه‌یان دانا ، ره‌نگه له روكه‌شدا یه‌كێتی واده‌ربكه‌وێت كه پاشگه‌ز بوه‌ته‌وه به چونه‌ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مانتاره‌كانی له پارله‌مان ، نه‌خێرئه‌وه‌ی كه پاشگه‌ز بوه‌ته‌وه پارتیه، پارتی پارله‌مانی گرت و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی پشتگوێ خست له كاتێكا ئاكاری سیاسی ئه‌وه بوو ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ناردبایه كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كه بكرێت ، ده‌بێت گۆڕان ئه‌م گه‌مانه به وردی بخوێنَته‌وه .
3
پارتی خه‌نی بووه وایه
ئه‌مه بردنه‌وه نیه بۆ پارتی ، نه‌ك بردنه‌وه نیه بگره هۆیه‌كه بۆ له باربردنی خه‌ونی كوردی له باشوری كوردستان ، پارتی له هێنانه‌ناوه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ ریفراندۆم و دواتر جێهێشتن و هه‌ڵاتنی بێ ته‌قه به بیانوی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه 50%ی خه‌ونی كوردی له باشور زڕكرد ، به‌مه هه‌وڵی زڕكردنی 50%ه‌كه‌ی تر ده‌دات ئه‌گه‌ر یه‌كێتی پاڵبنێت بۆ دوو ئیداره‌یی هه‌قیقی ، گۆڕان رۆڵێكی گه‌وره له زڕكردنی ئه‌و خه‌ونه ده‌بینێت و ده‌بێت هه‌ر له ئێستاوه له گه‌ڵ یه‌كێتی وا بكات ئه‌و خه‌ونه نه‌یه‌ته‌دی و هه‌رێم به ته‌واوه‌تی نه‌بێته دوو ئه‌ماره‌ت به پێی به‌رژه‌وه‌ندی توركیا‌و ئێران .
من نازانم چیه واله پارتی ده‌كات ئاوا مامه‌ڵه بكات ، خۆ تا ئێستاش باسی خواسی ده‌وڵه‌تی كوردستانیان نه‌بڕیوه‌ته‌وه‌و هه‌ر جار ناجارێ به گوێماندا ده‌یخوێنن ، لێ ئه‌و بابه‌ته‌و ئه‌مه‌ی ده‌گوزه‌رێت ئاسمان و رێسمانه .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی