سروشتی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌و جۆره‌یه و هه‌موومان گرێداراوی یه‌كترین، له ڕووی خزمایه‌تی، دۆستایه‌تی، شوێن و شوێنگه، شار‌و ناوچه، خوێندنگه‌و سه‌دان ڕایه‌ڵه‌ی تره‌وه ، له‌و نێوانه‌دا بۆ هه‌ندێ كه‌س ، ده‌سته ، گروپ ، شتگیلی دیكه به‌رژه‌وه‌ندیش دێته گۆڕێ ، كه‌واته به‌رژه‌وه‌ندیش رۆڵی خۆی هه‌یه له ڕووی نزیكایه‌تی و شتی تره‌وه ، به‌رژه‌وه‌ندی نه‌بێت چی سعودیه‌و ئه‌مه‌ریكا به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێ ، یان قه‌ته‌رو توركیا ، به‌ڵام بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی تۆ ، گرێدراوی راستی لای من به كه‌سێكی تره‌وه ئاكاره‌و هیچی تر ، ره‌نگه له‌وه‌دا من زۆر زیاده‌ڕۆیم كردبێت ، لێ من وام ،ئاكار پێوه‌ره لای من بۆ سیاسه‌ت ، بۆ ئابوری ، بۆ دادگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و بۆ زۆر شتی تر.
راستیه‌كه ئه‌وه‌یه كه ده‌بینم به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌م، ته‌لارو ڤێللاو بیره نه‌وت و كاره‌بای 24سه‌عاتی و كۆمپانیا‌و ئۆتۆمۆبیلی گرانبه‌هاو سه‌دانی شتی تریان هه‌یه ، یه‌كسه‌ر پرسیاری ئاكار ده‌كه‌م ، ئاخر له به‌رانبه‌رئه‌واندا خه‌ڵكانێك هه‌ن نان نیه بیخۆن ، كولبه‌یه‌كیان نیه بۆ ژیان ، له نه‌هامه‌تیدا خۆیان ده‌كوژن ، كه‌چی به‌رپرسه‌كان مێشێك میوانیان نیه ، ئه‌وه بۆ من مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاكاریه ، ئه‌وه بۆیه من له خودی ئه‌و هاوڕێیه‌ی خۆیشم ناچم كه به‌قه‌ولی تۆ له ڕوی بونه‌وه ئه‌و له ئاسمانه‌و من له ڕێسمان .
ئاخر مه‌سئولێكچۆن بریندار نابێت و ئاره‌ق ناكات ، كه ده‌بینێ ئه‌و پیره ژنه‌ی له شاخ به‌یانیان كولێره‌ی گه‌رمی بۆ ده‌كرد ، ئێستا كه‌سی نیه بیبات بۆ نه‌خۆشخانه‌و ته‌واوی كوڕه‌كانی ره‌شه‌بای ئه‌نفال بردنی ،ئه‌ویش كاره‌كه‌رو خزمه‌تكاری له ماڵه‌وه هه‌یه وه‌ك سوڵتانه‌كانی عوسمانی ، مۆراڵ هه‌میشه ده‌بێت وه‌ك پرسیارێك خۆی قوتبكاته‌وه.
له‌وه‌شدا كه به‌رپرسێك له به‌رپرسیێكی تر جیاده‌كه‌مه‌وه دیسان پێوه‌ری من ، ره‌نگه هی تۆش هه‌ر مۆراڵ بێت ،ئاخر جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه له نێوان به‌رپرسێكا كه به ده‌پرسگه‌و ده عه‌رزو حاڵ هاوڵاتیه‌كی ئه‌م وڵاته نایبینێت و به‌رپرسێكیش كه هه‌میشه ده‌رگای له سه‌ر پشته بۆ خه‌ڵك ، ئیدی ئه‌وه‌ی ده‌رگای له سه‌ر پشته قسه‌ی ده‌ڕوات یان نا بۆ من كێشه‌یه‌كی ئه‌و تۆ نیه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌یری ئاكاره‌كه ده‌كه‌م ، نه‌ك ئه‌وه‌ی تواناچه‌نده ، چونكه ده‌شێت له دۆخی ئاوا‌شدا بێمۆراڵه‌كان كۆت و به‌ندی ئه‌وانه بكه‌ن كه ده‌یانه‌وێت جیاواز بن .
ئه‌گه‌ر له دۆخی خراپه‌كاریدا خودا‌و یاسا نه‌یانتوانی ، یان گوێیان لێنه‌گیرا ، ئه‌وه لانی كه‌م له‌و دۆخه دور ده‌كه‌ومه‌وه ، من ئومێدم وایه لانی كه‌م وه‌ك به‌گژدا ناچینه‌وه دور كه‌وینه‌وه ، ئه‌وه‌ش به‌شێكه له ئاكار.
تێبینی : وێنه‌كه من و ئارام شوانين له مۆراڵی گشتی ورد بوینه‌ته‌وه .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی