له راستیدا سه‌ره ڕاى ره‌خنه‌و تێبینى زۆر ،به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان زندوترین بزوتنه‌وه‌ى سیاسى ئێستاى باشورى كوردستانه ، هه‌ر به‌وه‌دا دیاره كه له ئاستى باڵادا له به‌رانبه‌ر رێكه‌وتنێك كه ئاینده‌كه‌ى دیار نیه ئه‌ندامه‌كانى ده‌ست له كار ده‌كێشنه‌وه ، حزب هه‌یه ده‌بابه‌ى عیراق و سوپاى توركیاوئێرانى هێنا كه‌چى یه‌ك ئه‌ندامى له‌لى نه‌كرد ئه‌وه‌ش مه‌ترسیه‌گه‌وره‌كه‌ى كۆمه‌ڵى كورده‌وارى به‌حزبیكراوه.
یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانى دروستبوونى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌وه بوو كه یه‌كێتى خه‌ریكه به ته‌واوه‌تى ده‌خزێته ئامێزى پارتیه‌وه ، ئێستا هه‌ڵسوڕاوانى ئه‌و حزبه‌و خه‌ڵك و رۆشنبیران هه‌قى خۆیانه بپرسن ، بۆچى دۆخه‌كه ئاوه‌ژووبوه‌ته‌وه.
بارزانى نه‌ده‌وڵه‌تى راگه‌یاند نه‌له ئه‌نجومه‌نى ئاسایش وتارى دا، نه‌ئه‌وانه‌ى دایه دادگا كه به‌قه‌ولى سه‌رانى حزبه‌كه‌ى خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ریان كردوه، نه‌توانیتى پێشمه‌رگه یه‌كبخات، نه‌توانیتى به یه‌كچاو سه‌یرى ئه‌ندامانى حزبه‌كه‌ى خۆى بكات له دهۆك و سلێمانى.
ئه‌گه‌ر هه‌موو گرده‌كانى نیشتمان بۆ گۆڕ‌و ماڵى سه‌ركرده‌و به‌رپرسه‌كان بن ، كه‌واته به‌لاشه‌ى هه‌ژاره‌كان ئه‌و چاڵ و چۆڵیانه پڕ بكه‌نه‌وه كه كه‌وتونه‌ته جاده‌كانى وڵاته‌وه.
ئه‌وه‌ى ناونراوه ئازادى ، شتێك نیه جگه له ناشرینكردنى ئازادى زیاتر، ئه‌وه كوشتنى ئازادیه له رێگه‌ى دروستكردنى ئازادى وه‌همیه‌وه ، ئازادى گاڵته‌جاڕیانه .
له هه‌ر وڵاتێكا شه‌ق له مامۆستا هه‌ڵدرا ، به رۆشنبیره‌كانى وترا چه‌نه‌باز، چه‌پڵه بۆ لاژه لاژى سیاسیه‌كانى لێدرا ، ئه‌و وڵاته جێگه‌ى ژیانى بۆ مرۆڤ تیا نه‌ماوه .
پیاوى كورد له به‌ر ئه‌وه‌ى حه‌زێكى زۆر گه‌مژانه‌ى سێكسى هه‌یه، سه‌دان نوكته‌ى له سه‌ر مه‌رگى هاوسه‌رو ژنه‌كه‌ى خۆى دروستكردووه .
جیاوازیه‌كه به‌و جۆره‌یه، راكردن به دواى كورسیدا دوركه‌وتنه‌وه‌یه له ئاكار، دوركه‌وتنه‌وه له كورسى گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ لاى ئاكار، ئه‌مه پێویستى به شیكارو ئه‌وشتانه نیه.
گه‌وره ترین خیانه‌تى نیشتمانى ئه‌وه‌یه خۆ فرۆشێك به شان و باڵى نیشتمانپه‌روه‌ره‌كاندا هه‌ڵبدات ، كه ئه‌وه ڕوویدا ئیتر شتێك نامێنێته‌وه به ناوى جیاوازى.
ئیتر نیشتمان به‌و جۆره‌یه ، لاى برسیه‌ك كولێره‌یه‌كه ، لاى پێخواسێك جوتێ پێڵاو، لاى بێلانه‌یه‌ك كوختێكى بچوك ، لاى راكردویه‌ك په‌ناگه، لاى سیاسیه‌كیش درۆیه‌كى گرینۆك.
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی