هه‌موو ئه‌وانه‌ی بڕوایان به به‌ڵنه‌كانی هیتله‌ركرد ، دواتر توشی نه‌هامه‌تی و به‌دبه‌ختی گه‌وره بوون ، سۆڤیه‌تی ئه‌و سه‌رده‌م یه‌كێك بوو له‌وانه‌یبڕوای به هیتله‌رو په‌یمانی نێوانیان كرد ، ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكا له سه‌ره‌تادا نه‌یده‌ویست بڕوا به‌وه بێنێت كه هیتله‌ر هێنده مه‌ترسیداره ، هه‌ربۆیه كاتێ چاپڵن دیكتاتۆری گه‌وره‌ی وه‌ك فیلم نمایشكرد ئه‌مه‌ریكا دوریانخسته‌وه‌و ده‌ریانكرد .
سه‌دامیش نمونه‌یه‌كی تری په‌یمان شكێنیه ، بڕوا‌و متمانه‌ی شیوعیه‌كان له هه‌فتاكاندا به سه‌دام گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی به‌سه‌ر ئه‌وان هێنا.
ناكرێت به هیچ شێوه‌یه‌ك بڕوا به سته‌مكاربكرێت ، بۆ نمونه زۆر ئه‌سته‌مه بڕوا به ئه‌ردۆغان بكرێت كه سته‌مكارێكی بێ وێنه‌ی ئێستایه ، یان ئه‌و بڕوایانه‌ی سه‌ركرده‌كانی حزبی دیموكرات به سه‌رانی ئێرانیان كرد‌و دوان له سه‌ركرده‌و هه‌ره چالاكانی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان بوونه قوربانی كه قاسملووشه‌ره‌فكه‌ندی بوون ، به درێژای مێژوو هیچ سته‌مكارێك نه‌یتوانیوه له‌سه‌ر به‌ڵێن و په‌یمانه‌كانی به‌رده‌وام بێت .
له راستیدا قورسه به‌و زمانه بووترێت ، به‌ڵام گه‌وجیه ئازادیخوازان متمانه‌یان به به‌ڵێنه‌كانی سته‌مكار بێت ، هه‌رچه‌ند ده‌كرێت ئه‌و متمانه‌و خۆشباوه‌ڕیه له‌و روانگه‌یه‌وه ته‌ماشا بكرێت كه نه‌ته‌وێت چی تر میله‌ته‌كه‌ت ئازار بدرێت ، بۆ ئه‌مه هه‌ردوو نمونه‌ی عومه‌ری موختار‌و قازی محه‌مه‌د به ئاشكرا دیارن ، ئه‌وان له‌بری رژانی خوێنی زۆری میله‌ته‌كه‌یان خۆیان ده‌كه‌نه قوربانی .
بڕواكردن به سته‌مكار جۆرێكه له خۆكوشتن ،بۆیه له سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه پێویسته كه بڕوا به سته‌مكاری ده‌كه‌ن ، گومانی ئه‌وه‌یان لادروست بێت كه له‌به‌رده‌م دوو هه‌نگاودان یان پوكانه‌وه‌ی خۆیان ، یان یاری كردنی سته‌مكار به ئاوه‌زیان كه دواجار ئه‌وه‌ش به خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان یان كۆتاهاتن كۆتای دێت .
رێگه‌ی دروست ئه‌وه نیه متمانه به سته‌مكار بكه‌یت ، رێگه‌ی دروست كۆتای هێنانه به سته‌مكاری كه به بڕوای من راسته ئه‌وه كات و توانای ده‌وێت ، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌سته‌م نیه واته كارێك نیه كه مرۆڤ له به‌رده‌میدا ده‌سته پاچه بێت ، هه‌موو متمانه دانێك به سته‌مكاری ته‌مه‌نی سته‌مكاری و هه‌روه‌ها هێزی سته‌مكارییش زیاتر ده‌كات ،ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی گۆڕانكاری و كاركردنه بۆ ئاینده‌یه‌كی باش ، یان ئاینده‌یه‌كی جیاواز به مانا ئه‌رێنیه‌كه‌ی .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی