خۆزگە ئەمتوانی

07/03/2019

زانا مەولود

خۆزگە ئەمتوانی بەگەنجیم بڵێم 
وەرە بزانە پیری چی لێ كردووم
گەر ژیانم هەمووی دەست كەوت بێ 
تەمەن دە هێندەی لێ بردووم

ئەو عاشقەی دەستی ناگاتە خۆشەویستەكەی جوانتر ئەسوتێ ..مەسەلەكە نابەمەوە سەر سیاسەت بەڵام وەكو ئەو مەسئولەی هێشتا هیچی دەست نەكەوتووە خەست و خۆڵتر باسی كوردایەتیت بۆ ئەكات ..یان وەكو ئەو پەرلەمانتارەی هێشتا دەرنەچوە سەلامێكی لێ ئەكەی تا نیو سەعات بەهەردوو دەست جوابت ئەیاتەوە .. 

لەرووی كۆمەڵایەتیشەوە ئەگەر ئەوانەی سەرەوە سەریان گرت و دەرچوون و دەستیان كەوت ..! سەرت لێ ئەشێوێ .. بۆ نمونە نازانی ( كە ڕاپەڕیت نوستبووی .. یان ڕاپەڕیت ئینجا نوستیت ) كە بووك و زاوایەكی ڕوخۆش ئەبینی پیرۆز باییان لێ بكەی یان بڵێ ی بەشداری خەمی داهاتوتانم .. نازانی حكومەت مووچەت ئەداتێ یان موووچەت لێ ئەستێنێ .. نازانی كێ بە نیازی چاكە خراپەت لەگەڵ ئەكاو كێش بە نیازی خراپە چاكەت لەگەڵ ئەكا ... نازانی خەم ئەخۆی یان خەم ئەتخوات .

تەمەنێك تێ ئەپەرێ و كە گەنجیت بە ئەقڵی مناڵیت پێ ئەكەنیت .. كاتێكیش كامڵ ئەبی بزە ئەتگرێ كە بیر لە كەنجیت ئەكەیتەوە .. هاورێ كانت بە بیر دێتەوە .. یان روونتر بڵێم ئەوانەی ئەبوو هاورێت بن و هاورێت نەبوون .. وەك چۆن ئەوانەی ئەبێ سیاسی بن و سیاسی نین .. وەك ئەو بەرێوە بەرەی بەڕێوەبەر نیە .. ئەو خۆشەویستی یەی خۆشەویستی نیە .. ئەو دۆستەی دۆستت نیە .. كەمێ كەورەتر ئەبی تێ ئەگەی كە خۆری دەمەو ئێواران چۆن سێبەرەكان درێژ ئەكاتەوە .. 

ئیتر هەتا گەورە تر ئەبی .. تێ ئەگەی كە هیچ تێ نەگەشتووی .

زانا مەولود

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە