چارەسەری پاشەکەوتی موچە لە نێوان رێکەوتنی حیزبەکان

08/03/2019

دانا رەشید

سیاسەت و حیزبایەتی لە هەرێمی کوردستان، لە هیچ شوێن و سوجێکی ئەم جیهانە ناچێت ، کاتێ دو یا چەند حیزبێک دوای هەڵبژاردن رێک ناکەون لەسەر چۆنێتی بەرێ کردنی جوار ساڵی ئایندە ، وەلی جۆرە رێکەوتنێک دەکەن لەسەر چۆنێتی دابەش کردنی قوتی خەڵک ، بە دیوێکی تر موچەی موچەخۆران . لە هیچ شوێنێکی دنیا ئاوەدان کردنەوە و موچەی خەڵک و ئەم شتانە پەیوەندی بە کیشەی نیوان حیزبەوە نی یە بەڵام لە هەرێمی کوردستان چۆن دەگوزەرێ ،
پارتی و بنەماڵەی بارزانی ئەگەرچی لە ئێستادا بە گەورەترین و پڕ بەرژەوەندی ترین حیزب ئەژمار دەکەرێن ، ئەمما خودی خۆیان چ وەک حیزب چ وەک بنەماڵەی بارزانی لە نێو خۆیاندا لەسەر پلەو پۆست و دەسەڵات ناکۆکی و کێشمە کیشیانە ، دوو جۆر ترسیان هەیە ،لە لایەک حیزبەکانی تر بە تایبەت بزوتنەوەی گۆرران لە لایەک و یەکێتی نیستمانی لە لایەکی تر سەر نەکێشنە نیو ناکۆکی حیزبی و بنەماڵەیی پارتی ، لە لایەکی تر کێشەی نیوان مەسرور کوری مەسعود بارزانی و نێچیرڤان کوردی ئیدریس بارزانی لە ئێستادا لەسەر ئەساسی نە شێش بسوتێ نە کەباب چارەسەر بکەن ، ئەوەش سەرلەبەری لەسەر جەستەی ماندوی هاوڵاتی موچەخۆری هەرێم ،
ئەگەرچی هەتا ئێستە وا دیارە کە لە کابینەی نوێی ( حکومەتی هەرێـم) مەسرور بارزانی کوڕی مەسعود بارزانی دەبێتە سەرۆکی حکومەتی هەرێم ، نێچیرڤان بارزانی دەبێتە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، لێردا کێشەیەک خۆی زەق دەکاتەوە ، ئایا نێچرڤان بارزانی بە هەمان ئەو دەسەڵاتانەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم دەبێت ، یاخود تەنها دەبێتە ئەکتەرو لە پشتەوە مام و خەزوری واتە خودی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمە ، ئایا مەسرور بارزانی کە سەرۆکی حکومەت دەبێ ، برێکی باش لە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی بە میرات بۆ بەجێ نامێنێت واتە لە روی دەسەڵاتەوە لە نێجیرڤان بە دەسەڵات تر دەبێ ، رەنگە یاریەکە بەم جۆرە بووبێ 
دوای شکستی ریفراندۆم مەسعود بارزانی لە پای ئەو شکستەدا دەست دەكێشیتەوە ،زۆری دەسەڵاتەکانی دەدات بە سەرۆکی حکومەت و پارلەمان ، دایان ناوە کە بۆ هەڵبژاردنی داهاتو مەسروری کوری ببێت بە سەرۆکی حکومەت، نێجیرڤان بارزانی دەکرێتە سەرۆکی هەرێم ، بەمەش هەمان دەسەڵاتەکانی دەگەرێتەوە دەستی خۆی لە کورەکەیدا ، سەرۆکی هەرێم لە پارلەمان هەڵدەبژردرێت ، بەمەش دەرچونی نیجیرڤان مسۆگەرە بەڵام پارتی بۆ لاواز کردنی نێچیرڤان لە بەرامبەر مەسرور دەستکەوتێک بە خەڵکی هەرێم دەفرۆشنەوە ، بەمەش یاسای چارەسەری سەرۆکایەتی هەرێم جێ بەجێ بکەن ، کە بەمە خۆیان وەک پارتی بە سەرمەشقی چاکسازی بنوێنن و لە لایەک نێجیرڤان وەک سەرۆکی هەرێم لاواز بکەن و لە لایەکی تر مستێک بسرەوێننە دەمی بزوتنەوەی گۆرران کە پێ لەسەر چاکسازی و سەرۆکایەتی هەرێـم دادەگرن ، واتە بە کردەوە گۆلێکی سیاسی لە گۆرران دەکرێت بە خشکەیی . 
مەسەلەی دوەم کێشەی جارەسەری یاخود نەهێشتنی پاشەکەوتی موچەیە ، ئەمە لە ئێستادا بوە بە کیشەیەکی ئاڵۆز بۆ خودی پارتی و بۆ یەکێتی و گۆررانیش ، 
گۆرران دەیەوێ وەک یەکێک لە بەندەکانی رێکەوتنی خۆی لەگەڵ پارتی بۆ روسوری خۆی ئەم بابەتە بە هاوادارەکانی خۆی و خەڵکی هەرێم بفرۆشنەوە ، گوایە ئەنجامی رێکەوتنی ئەوان و پارتی پاشەکەوتی موچە هەڵدەگیرێ ، هەرچی یەکێتی نیستمانی یە خۆی بە حکومداری لایەنی کەم زۆنی سەوز دادەنێ ، بێ ئەم هەموو رێکەوتنێک مەحاڵە ، هیچ کابینەیەکی حکومەت سەرپێ ناکەوێ بێ یەکێتی ، ئەمەش حەقیقەتە ، بۆیە پارتی هەروەک چۆن بۆ دیوی ناوەوەی خۆی ئیشکال ئامیزە بالانس راگرتن ، بۆ دیوی دەرەوی خۆشی لە هەمبەر گۆرران و یەکێتی ئیشکال ئامیزە بالانس راگرتن ، رەنگە رێکەوتنی پارتی لەگەڵ یەکیتی ئاسانتر بێ لە روی کوالیتیەوە لەگەڵ رێکەوتنی گۆرران لەگەڵ پارتی ، چونکە پارتی و یەکێتی ساڵەهایە دوو زردێنەن لە ناو یەک هێلکەدا ، ئێستە گۆرران گەرەکیتی ئەمیش ببت بە زەردێەو بجێتە ناو هەمان هێلکە ، بەڵام گرفتی گەورە رەنگی زەردێنەکانە ، 
لێرەوە پارتی بۆ چارەسەر کردنی دیوی ناوەوەی خۆی دەیەوێ بالانسی نێوان یەکێتی و پارتی بەرامبەر بە خۆی رابگرێ ، بەمەش زیاد لە حەدی خۆی داوە بە گۆرران تا کورد واتەنی یەکێتی لە کەلی شەیتان بهێنیتە خوارەوە، کاتێ لەگەڵ یەکیتی ریک دەکەوێ ، برێک لە دەسەڵاتەکانی گۆرران بەر یەکێتی دەکەوێ بەو پیودانگەی یاکێتی حیزبی دوەمە ، لێرەدا گۆرران دەکەوێتە نیوان دوو هەڵبژاردن ، یا ئەوەتا دەست بکیشیتەوە لە رێکەوتن و لە حکومەت ، کە ئەمەی لەبەر (نەوەی نوێ) و هەژمونی ئەوان کە ئۆپۆزسیۆنن پێ ئەستەمە لە ناوچەیەک هەردولایان موعارەزەی حکومەت بن ، یا بەو جۆرەی کە پارتی دەخوازێ رازی بن ، بەمەش برێک لەو دەستکەوتانەی کە باسی لێوەدەکەن دەبێت بە هەڵم و بوخار دەکات ، واتە پارتی لە بوونی نەوەی نوێش سودمەندی یەکەمە کە لە بزوتنەوەی گۆرران بوە بە کوردە ناموسی ، 
دەمێنیتەوە سەر جارەسەری موچەو هەڵگرتنی پاشەکەوتی موچە ، رەنگە لەم بەینەدا پارتی بەم جۆرە کار بکات 
یەکەم ، بەو پێودانگەی چارەسەری موچە پابەندە بەو بڕە پارەیەی کە لە بەغداوە دێت ، لەوێ یەکێتی وەک سەرۆک کۆمار دەسەڵاتدارە ، گوایە یەکێتی کۆسپی بۆ دروست دەکات ، جارێکی تر بە سیستەمی موچەدا دەجێتەوە دەرزیەکی ئازاری لێ دەدات وەک جاری پیشو 
دوەم ، بڕێک پاشەکەوت لادەبات و چەند مانگێ بەردەوام دەبێ ، بەمە خەڵک هێور دەبێتەوە و حکومەتیش باشتر خۆی قایم دەکات ،
سێ یەم ، لەم ماوەیەدا کێشەکانی دیوی ناوەوەی خۆی چارەسەر دەکات کاتێ کیشەکەنی دیوی دەرەوەی خۆی بە نیوە چارەسەری دەهێلیتەوە ، بۆ نمونە ، نەوەی نوێ بۆ فشار خستنە سەر گۆرران ، گۆرران بۆ فشار خستنە سەر یەکێتی ، لێرەوە ( ماکیاڤیلی یانە ) لە هەموو نێوەندێکدا ،هەم نێوەند گیری دەکات هەم ئیستفادە دەکات ، 
چوارەم ، لە ماوەیەکی تردا ، یەکێتی و پارتی وەک یەکەم و دوەمی هەرێم دەست تێکەڵ دەکەنەوە و خەرمانی رێکەوتنی گۆرران و پارتی بەرهەمێکی ئەوتۆی نابێ کە شایەنی باس بێ ، چونکە شایەنی باسە ئەو چاکسازیەی کە هەوادارانی گۆرران دیعایەو ریکلامی بۆ دەکەن دەکاتە مەرگی دەسەڵاتی پارتی ، بۆیە پارتی ، لەگەڵ یەکێتی هەم ترێ دەبات هەم شەراب .

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی