روناکی مانگ سەر لەئێوارە دیارە

08/03/2019

شێركۆ حەمەئەمین


میدیاکان  ناوەرۆکی ڕێکەوتنی پارتی و یەکێتییان بڵاوکردەوە، بەتایبەتی پەیسەر پرێس، کە چۆن نەوت و گازیان لەنێوان خۆیان دابەشکردوە، واتە ڕێکەوتنی پۆست و پارەو کوشتنی دیموکراسی و بنیاتنانی حوکمی خێزانی  نەوتییە.

لەلایەکی ترەوە،حکومەتی کاربەڕێکەر،کەئەومافەی نیە ،ڕێکەوتنی ۲٠ ساڵەی،لەگەڵ دانەغاز واژۆکردوە،وەک چۆن لەکاتی کاربەڕێکەری کابینەی حەوتەمیشدا نێچیرڤان بارزانی و قوبادتاڵەبانی ڕێکەوتنی ٥٠ ساڵەی وزەیان،لەگەڵ تورکیا واژۆکرد،کە تائێستاش هیچ کەس و دامەزراوەیەک بەفەرمی نازانێت ناوەرۆکەکەی چیە؟!

ئەم دوخاڵە بەسە،بۆ ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوێستەبکات و ڕای خۆی بەڕونی بڵێت،چونکە بەپێی ئەوەی بڵاوکرایەوە،ڕێکەوتنی گۆڕان وپارتی ،بۆ چاکسازی و باشکردنی ژیانی خەڵکە،بەڵام ،ئەم دوخاڵە دونمونەی دیارن،کە ئەم کابینەیە نیەتی چاکسازی ڕیشەیی نیە؟ خودی ئەم دو خاڵە گەواهی ئەو ڕاستیەن، کە مەلەفی نەوت و گازو داهاتەکان هەر بەتاریکی دەمێننەوە و چاکسازیان تێدا ناکرێت،بەپێی زانیاری سەرەتایش وادەردەکەوێت،وەزیری سامانەسروشتیەکان،لەپۆستەکەیدا دەمێنێتەوە،کەواتە ژیانی خەڵک چۆن و بەچ میکانیزمێک باش دەبێت؟!
هاوزەمان پەرلەمان هەرگیز نابێت،لەم فەزاحەتە بێ دەنگ بێت،خۆبەپێی یاسای ژمارە ۱ ساڵی ۱۹۹۲ و بڕیاری ژمارە ۱ ساڵی ۲٠٠٥ ئەم ڕێککەوتنانەدەبێت،بەفلتەری پەرلەماندا بڕۆن.
ئەم بێ دەنگییە،مژدەی باش نادات!

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە