ئەگەر هاوکێشەکە هەڵگێڕینەوە چی ڕوودەدات؟

11/03/2019

دەلیل جەمال

گەرچی ئەم بابەتە ئەگەرو گریمانەکراوە بۆ دیوێکی تری بەرهەمی هاوکێشەی سیاسی وحوکمڕانی، ڕاستە یاساو دەستورو سیستمی حوکمڕانی دیفاکتۆیەو بووەتە عورف، بەڵام بۆئەوەی بگەیتە دەرئەنجامێکیتر پێویستە لادان لەعورف و تێگەشتنی موتڵەق دروست بکەیت هەربۆخۆی داهێنان و شتەکانی دیکەی دەرەوەی واقع بەئەگەرو گریمانە پەیان پێبراوە

جۆری حوکم و حوکمڕانی هەرێمی کوردستان ئەوەیە هاوڵاتی دەنگ بۆنوێنەری خۆی بۆپەرلەمان دەدات و ڕای دەسپێرێت بۆ ئەرک و ڕۆڵی یاسایی و شەرعی خۆی.ئەوانیش حوکمەت و وەزیرەکان ڕادەسپێرن بۆ حوکمی تەنفیزی ،کەواتە خۆیان حوکمی تەشریعین

کێن ئەوانەی لەحوکمی تەشریعیدان؟
هەموومان دەزانین ئەوانەی دەچنە ئەم دەزگاتەشریعییەوە کەسانی خوارەوەن و لەناوبڕیاری حزب و سەرکردایەتی حزبەکانیان نین بەپێچەوانەی (وڵاتانی دیکە) مرۆڤ کەلەناو حزبدا دەسەڵاتی بڕیاردانی نەبێت ناتوانێت لە دەزگای گشتی پەرلەماندا بڕیاری خۆی بدات.

کێن ئەوانەی لەحوکمی تەنفیزیدا؟
ئەوانەی لەم حوکمە تەنفیزیەدان کەسانێکن بڕیاربەدەستی ناوحزبەکانیان کەسانێکن  لەناو ناوەندی بڕیاری حزبەکانیان مۆدێلی حوکمڕانی هەرێم( وێنەی کۆپیکراوی ناوحزبەکانن) ،
کارەساتەکە لێردایە کەسانێک لەناوحزبدا دەچنە پەرلەمان لەکەسانێک لەناو حزبدا کەدەچنەحوکمەت لەڕووی دەسەڵات و هێزی بڕیارەوە لەخوارترن .پرسیارەجەوهەریەکە ئەمەیە.
ئایا ئەم جۆرەکەسانە دەتوانن چاودێربن بەسەر کارەکتەری ناوحوکمەت؟ ئایادەتوانن بانگهێشتی پەرلەمانیان بکەن ؟دەتوانن بیاندەنە دادگا؟ دەتوانن لێپێچینەوەیان لێبکەن؟
بێگومان نەخێر هەرخۆی ئەوکەسانەی دەچنە ناوپەرلەمان بەتەزکییەو پشتیوانی ئەم کارەکتەرانەی ناوحوکمەت چونەتە ناودەزگای تەشریعی.

چۆن هاوکێشەکە هەڵگێڕینەوە؟
ئەگەر سەرۆکی حوکمەت وجێگرو وەزیرو تەواوی ئەنجومەنی وەزیران بەڕاستەوخۆ لەڕێگەی خەڵکەوە هەڵبژێردرێن یان ئەوان کاندید بن پێویستیان بەدەنگی هاوڵاتی هەبێت نەک نوێنەری پەرلەمان، ئەوکات ئەگەری بەهێزبوونی دەزگای تەشریعی هەیە و دەزگای چاودێری بەهێزو چالاک دەبێت چونکە کارەکتەرەکانی ناو بڕیاربەدەستی حزب هەوڵی ناوپەرلەمان دەدەن وەک لەوەی خۆیان بخەنە ناو بێژنگی هاوڵاتییەوە.

هەتا کەسانی بڕیاربەدەست و خاوەن دەسەڵاتی حزبی نەچنە ناو پەرلەمان گومانت نەبێت پەرلەمان توانای چاکسازی و بەدواداچوون و چاودێری نییەو ڕاسپاردەو یاساکانی وەک ئێستا جێبەجێ ناکرێن و دەزگایەک دەبێت لەژێر هەژموونی م.س حزب و تەنانەت لەژێر هەژموونی دەسەڵاتی تەنفیزیش کەخۆی دەبێت حوکمەت لەژێر چاودێری وهەژموونی پەرلەمان بێت.
گەرواقعیانە سەیربکەین چۆن دەبێت کەسی یەکەم یان دووەمی حزب سەرۆکی حوکمەت بێت و ئەندامەکانی خوارەوەی حزبەکەی چاودێری بکات و لێپێچینەوەی لێبکات و ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ بکات؟ ئەمە هەڵەگەورەکەیە لەناو کایەو ململانێ حوکمی و حزبییەکانی هەرێم.

 

دەلیل جمال

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی