ڕەهەندییەکان چیان گۆڕى؟

11/03/2019

عەبدوڵڵا ئەحمەد

هێڵى ڕەهەندییەکان لە لەبوارى نوسین و فیکریدا لە کۆتایی هەشتاکانى سەدەى ڕابردوودا بەوتارى لەپەراوێزى ڕەخنەى بەختیار عەلى و بڵاوکرنەوەى دیوانە شیعرییەکەى( گوناهوکەرنەڤاڵ )دەستى پێکرد.بەختیار وەک سیمبولى ئەوڕەوتە تازەیەو بەرهەمەکانى  فارووق ڕەفیق  لەشارو لەگەڵیشدا مەریوان وریا قانع و ڕێبین هەردى لەبڵاوکراوەکانى شاخ و بڵاوکراوەکانى ترى ئەو سەردەمەى شاخ  وەک دیاردەیەکى  تازە لەبوارى نوسین و ئەدەب دەرکەوتن   ،ئەم ڕەوتە سەرەتا بە ئەدەب و وەرگێڕانى بیریارانى بیرى خۆرئاوا دەناسرانەوە و خۆیان دوور دەخستەوە لە هەرلە جوڵەیەکى سیاسى ڕەنگە ئەمەش هۆکار بوبێت بۆ ئەوەى  هەرزووش لە ناوەندى هەشتاکانى ئەدەب و ڕوناکبیرى شارو شاخەوە ڕەتکرانەوە ، زۆرێک لەوانەى لەگەڵ ڕەتکردنەوەى ئەواندا بوون ئەو نوسەرانە بوون کەباوەڕیان بە ئەدەبى بەرگریى و گوتارى شۆڕشگێڕى هەبوو لەنوسیندا 

ڕەهەندییەکان و ڕاپەڕین
ڕاپەڕین( بەوتەى مەریوان وریا قانع لەگۆڤارى ئازادى ژمارە4 دا کرانەوەى مرۆڤى کوردا بەسەر دنیایەکى تر) ئەم دنیایەیی تر کەمەریوان قانع وێنەى دەکێشێ جیهانێکى تازەیە وکرانەوەى بیرى ڕەهەندییەکانە بەسەر کۆمەڵگاى کوردیدا و دەرکردنى گۆڤارى ئازادییە بەچەند مانگێک دواى ڕاپەڕین 
ئازادى تاکە گۆڤارى فیکرى کوردبووە کەساڵى1991 دەرچووە ئەوکاتەى ئازادى دەئەرئەچوو هێشتا جلى دڕاو  بەبەرى سەرکردەکانى شاخەوە بوو،هەرلەوکاتەدا (بە ختیار عەلى مەریوان قانع_فارووق ڕەفیق ڕێبین هەردى  ژمارە یەکى گۆڤارى ئازادییان دەردەکرد،دیاترین ئەونوسەرانەى بۆ گۆڤارى ئازادییان ئەنوسى فەرید ئەسەسەرد،هۆشەنگ وەزیرى ،بەرزان فەرەج بوون

لەئازادییەوە بۆڕەهەند
گۆڤارى ئازادى بەتەنها چوار ژمارە ى لێدەرچوو دەستەى نوسەرانى گۆڤارەکە پەرتەوازەو پەناهەندەى وڵاتان بوون ،شەڕى ناوخۆ دەرفەتى بۆفیکرو نوسین و دەرکردنى گۆڤار نەهێشتبۆوە کۆمەڵگاى کوردى لەوپەڕى  شێواوى لێکترازان و یەکتر کوشتن و هەڵدێردابوو،نوسەرانى ئازادى وەک پرۆژەو نوسین لێکدابڕابوون ،دواى ڕووداواى 31 ئاب هێنانى دەبابەکانى بەعس بۆسەر پەرلەمان و دەرکردنى یەکێتى لەتەواى شاروو شارووچکەکانى کوردستان بەهاوکارى ڕژێمى ئەوکاتەى عێراق بێئومیدى و سەرهەڵگرتن و بەجێهێشتنى کوردستان ببووە دیاردەیەکى بەرفراوانى لە ناو کۆمەڵگاى کوردى باشوورى کوردستان ،لەو دۆخە ناهەموار و شەڕەنگێزییەیی باشوورى کوردستاندا جارێکى تر لە مەنفاوە هەمان تیمى ئازادى بەدروشمى( تیئۆر و ڕاڤە و کلتوور) ژمارە یەکى گۆڤارى ڕەهەندییان دەرکرد تیمى ئەمجارەى گۆڤارى ڕەهەند پێکهاتبووتن لە بەختیار عەلى، فارووق ڕەفیق _ مەریوان وریا قانع _ئاراس فەتاح، بەشى شێرى ژمارەیەکى گۆڤارەکە تەرخانکرابوو بۆ شەڕى ناوخۆى کوردستان و شوپهاندى کۆمەڵگاى کوردى بە کۆمەڵگاى پرسە

گەشەى فیکرى ڕەهەندییەکان
بەهاتنە ناوەوەى ژمارەکانى گۆڤارى ڕەهەند بۆناوخۆى کوردستان تا دەهات فیکرى ڕەهەندییەکان لەناو نوغبەى گەنج و خوێنەراندا تێزەکانیان بڵاو دەبۆوە بەڕادەیەک ئەوژمارە کەمانەى کەدەهاتەوە لەناوخۆى کوردستاندا کۆپى دەکرایەوەو دەستاو دەستى پێدەکرا.

ڕەهەند و ئۆپۆزیسیۆن
گوتارى ڕەهەندییەکان بە ئەندازەیەک بڵاو بۆیەوە لەناو گەنجان و خوێنەوەراندا فۆڕمى گوتارەکانیان لەئاستە کۆمەڵایەتیەکەیدا لە وەى گوتارێکى فیکرى دەرکەوێت زیاتر وەک گوتارێکى ئایدولۆژى دەبینرا کە بەگژئەومۆدێلە دەچووە کە یەکێتى پارتى لەکوردستان دروستیان کردبوو،کۆڕو سیمینارو بەشدارى چالاکانەى دەستەى نوسەرانى گۆڤارەکە  بەدیاریکراویش بەختیار عەلى ،مەریوان قانع و فاروق ڕەفیق لەناوخۆى کوردستان ڕەهەندى لەگۆڤارێکى کلتورییەوە کردبووە دیاردەیەکى ئۆپۆزیسیۆن هەم لە ئاستە فیکرى و هەم لەئاستە کۆمەڵایەتیەکاندا

ڕەهەندو لێکترازان
ساڵى 2009 لەگەڵ دروستبونى بزوتنەوەى گۆڕان ڕەهەندەییەکان بە نوسین و گوتارەکانیان کەوتنە پشتیوانى بزوتنەوەى گۆڕان و زۆر جاریش نوسینەکانیان دەبوونە هێڵى گشتى کارکردنى بزوتنەوەکەو دەستەى نوسەرانى گۆڤارەکەش بۆیەکمینجار کەوتنە پشتى تێزەکانى نەوشیروان مستەفا وە بۆسەرخستنى لیستى 57 بزوتنەوەى گۆڕان بۆ پەرلەمانى کوردستان،لە سەردەمانەدا دکتۆر شاهۆ سەعید کەوە ک ڕەهەندییەک لەناو کایەیی ڕۆشنبیریدا دەناسرایەوە لەدواى نەوشیروان مستەفاوە وەک کەسى دووەمى بزوتنەوەکە لە میدیاکاندا دەردەکەوت، ئەم پشتیوانییە یی  ڕەهەندییەکا بۆ بزوتنەوەى گۆڕان لەناو میدیاکانى سەر بەپارتى و یەکێتی دا پرۆژەى ڕەهەندییان وەک نەیارو دوژمنى خۆیان ڕەسم دەرکرد، خۆپیشاندانى 17 شوبات و بەشدارى ڕەهەندییەکان و وتارەکانى بەختیار عەلى فاروق ڕەفیق و ئاراس فەتاح لەناو ئاپۆراى خۆپیشاندانەکاندا هێندەى تر گوتارى ئەم دەستە ڕۆشنبیرەى بردەوە ناو گوتارێکى  سایدەوە (باو) بەجۆرێک کە وتارەکانیان زیاتر لاچالاکوانى سیاسى دەچوون نەک گوتارى ڕۆشنبیر هەرلەناوخۆپیشاندانەکاندا بەئاشکرا جیاوازى و لێکترازانى نێوان فارووق ڕەفیق لە لایەک ئاراس مەریوان قانع و   ڕێبین هەردى لەلایەکى ترەوە دەبینرا،ئەم لێکترازانە کە بەکۆتایی ڕەهەند پرۆژە ڕۆشنبیرییەکەى کۆتایی هات بەختیار عەلى وەک ڕۆشنبیرێک هەرزووى گوتارى خۆى جیاکردەوەو دورکەوتە وە لەو گوتارەى کە لە گۆڤارى ئازادییە وە بەدرێژاى بیست لەگەڵ هاوبیرەکانى وەک مەریوان قانع و ئاراس فەتاح و ڕێبین هەردى کاریان  لەسەردەکرد، هەرچى فاروق ڕەفیقیشە بەئاشکرا هێڵى نوسینى خۆى لەو مۆدێلە ڕەخنەییە ڕەهەندییە جیاکردەوە کەپێشتر لەسەرى ڕیکەوتبوون  ،سەرئەنجام ڕەهەندیش وەک زۆربەى حیزب و دامەزراوە سیاسیەکانى تر لە خەونى ڕۆشنگەرییەوە لێکترازان دابەش بوون بەسەر چەند باڵێکدا کەئاستەمە تاسەردەمێکى درێژ بتوانن ئەم ڕۆشنبیرانە لەسەر هێڵێکى فکرى کۆببنەوە 

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی