روداوی دزینی پارەی نەخۆشخانەی شار،کە بەکوردی ئەمە جەردەییە،بەڕۆژی ڕوناک کارەکە کراوە،کێ کردویەتی؟چۆن کراوە؟ئەگەر شتێک هەیە بەناوی حکومەت ئەو بەرپرسە و ئەرکی دەوڵەتە ئاسایش دابین بکات و سەروماڵی هاوڵاتیان بپارێزێت. دەبێت پزیشکان و کارمەندان موچەی خۆیان وەرگرن و ئەمیش ،وەک پاشەکەوتی نایاسایی نەچێتە قوڕگی شێرەوە!
راستە لێکۆڵینەوە دەکرێت،بەڵام خۆنابێت هەموی بەئاگری بکەری کارەکەوە بسوتێت بەتایبەتی ڕۆتینی لێکۆڵینەوەو میکانیزمی کاری حکومی زۆر دەخایەنێت،واتە:
یەکەم /دەبێت موچەکەیان بەزویی پێ بدرێت.
دوەم/ پاشان حکومەت دوای تاوانباران دەکەوێت.
سێیەم/فەرمانبەری تەنیا،لەو حاڵەتەدا پارەی دەفەوتێت، ئەگەر موچەکەی وەرگرتبێت و ژماردبێتی و واژۆی کردبێت پاشان لێی بدزرێت،جگەلەم حاڵەتە حکومەت بەرپرسەو دەبێت سەروماڵی هەموان بپارێزێت.
چوارەم /ناکرێت پەرلەمان و فراکسێۆنەکان بێ دەنگ بن و هەڵوێستی خۆیان نەبێت.
دکتۆر شێرکۆ حەمەئەمین
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی