ژنی کورد و فیکری داعش!

23/03/2019

شوان حەمە


لەڕۆژئاوای کوردستان زیاتر لەحەوت هەزار شەڕڤان لەڕیزەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)هەن. یەپەژە ڕۆڵی گەورەو سەرەکی لە لەناوبردنی داعشدا هەبوو. لەو پێناوەشدا تا ئێستا نزیکەی حەوتسەد شەڕڤانی ژن لەشەڕەکاندا گیانیان بەختکردووە.

لەباشوری کوردستان و لەساڵانی ڕابردوودا سەدان ژن بەدەستی مێرد و براو باوک‌ و پیاوانیتر کوژراون! یان ناچار بەخۆسوتاندن‌ و خۆکوشتن کراون.

ئەوەی لە ڕۆژئاوا ڕوودەدات گێڕانەوەی مافی ژنانە بۆ ژنان و ئازادکردنی پیاوانە لەوەهمی خاوەندارێتی ژن.
ئەوەی لەباشور ڕوودەدات، سەرکوتکردن‌ و بەکۆیلەکردنی زیاتری ژنانە بەدەستی پیاو.

پرسی ژن پرسی هەموو کۆمەڵگایە. 
بێ ئازادی ژن هیچ کۆمەڵگایەک ناتوانێت ئازاد بێت.

داعش، ئەو هێزە تاریکەی کە ژنانی بە کۆیلە و کەنیزەک دەکرد‌و کڕین‌ و فرۆشتنی پێوە دەکردن، ئەمڕۆ لەسەر دەستی کچ‌ و ژنە ئازاکانی یەپەژە کۆتایی هات.
سەرکەوتنەکانی یەپەژە و یەپەگە و قەسەدە لەڕۆژئاوا و لەباغۆس پیرۆزە.

شوان حەمە

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە