گرێ سیاسەكانی پارتی و هەڵدێرانی هەرێم

18/04/2019

عەبدوڵڵا ئەحمەد

پارتی دیموكراتی كوردستان تائێستا گرێ كوێرەكانی حكومەتەكەكەی بەردەم مەسروربارزانی بۆ ناكرێتەوەو تونای یەكاڵاكردنەوەی كێشەو كۆسپەكانی بەردەم ئەو حكومەتەی بڕیارە دروست بێت نیە و ناشبێت ،پارتی لە ناوەڕۆكدا لەدۆخێكدایە كە كەس خۆزگە بەحاڵی ناخوازێ لەلایەك لە عێراقدا تا ئەم چركە ساتە گیرۆدەی دەستی ڕیفراندۆم و ئاكامەكانیەتی لە لایەن هێزە عێراقیەكانە وە بەمیانڕەو توندڕەوەوە ،پارتی خۆی باش دەزانێ ئەو هێزانە هەركاتێك بیانەوێ ڕیفراندۆم وەك ئەجێندایەكی ئەو حیزبە بۆ پارچە پارچە بونی عێراق و داماڵینی جەستەی وڵاتەكەیان وەك كارتی فشار بەرامبەری بەكاری دەهێنن،

لەناوخۆی هەرێمیشدا سەرەڕایی زۆرینەی پەرلەمانی لە هەڵبژاردنەكەی سی ئەیلولدا، بەڵام هەرگرێ و بەربەستیەكانی بەردەمی زۆرترن لەوەی كە بتوانێت وابەئاسانی و ڕاگوزەر حكومەت پێكبهێنێت،ئەگەر پارتی وا وێنای حزبەكانی دەرەوەی خۆی بكات كە لە نێوماڵی خۆیاندا شێواو شڵۆقبن ئەوابەرامبەر ئەو لەدروستكردنی حكومەتی هەرێمدا بەتایبەتی تر یەكێتی، پێدەچێت یەك دەنگ و یەك هەڵوێست بن ئەوەش بەڕوونی دیارە كەچەندین جار نەچوونە ژێر هەژموونی پارتیەوە لەدروستكردنی كابینەكەی مەسرور بارزانی و سەرئەنجام بەڕێكنەوتن لێی هاتنە دەرەوە،لەناوخۆی گۆڕانیش ئەگەر زۆرینەی ناو بازنەكە لەگەڵ چونە ناو حكومەتەكەی مەسرور بارزانی بن ئەوا لەدەرەوەی ئەوبازنەیە هەواداری ناڕازیی و كۆدەنگی جەماوەری هەڵسوڕاوی ڕازی و ناڕازی زۆر لەوە زۆرترە كە دژ بەچونە ناو ئەو حكومەتەوەن ،پارتی لەوە دڵنیایە ئەگەر بۆنەچونە ناوحكومەت خێمەیەك لەوبەر ی گردی زەرگەتە هەڵدرێت ئەوا بەلێشاو لەگردی زەرگەتەو لەوماڵی ئەوهەڵسوڕاوانەوە كە لانیكەم دەساڵی تەمەنی خۆیان بەخشی بەگۆڕان خێمەكە دەكەنە شارێك خرۆشاو لە ڕازی و ناڕازی بایكۆتخوازانی گۆڕان ،كەتەواویان دژی چوونە ناو حكومەتن كەئەمەش ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەسروشتی ئۆپۆزسیۆنبونی گۆڕانەوە هەیە جیاوازلەهەموو حزبەكانی تر چونكە پێكهاتەی گۆڕان زیاتر پێكهاتەیەكی ناڕازیی و ئۆ پۆزسیۆنیە، لەوەی دەسەڵات خوازبێت ،پێچەوانەی ئەوەیە كەئێستا بەشێك لەسەركردایەتیەكەیی و هەندێك پەڕلەمانتارانی بانگەشەی بۆ دەكەن، پارتی دیموكراتی كوردستان هەرلەسەر ئاستی عێراق.

لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارەوە بەزۆرینەی پەرلەمانی ،لەگەڵ ئەو غوبنە سیاسیەیی توشی بووە لەهەمانكاتدا لە گرێی سەرۆكۆماردا بەجۆرێك دەژی كەوەك نەخۆشێك دێتە ناونمایشی سیاسیەوە،نەخۆشێك كەتوانای سیاسیەكانی لەچەند جوغزێكی بچوك و سەیرو سەمەرەدا كۆكردۆتەوە وەك ڕێگەگرتن لەهاتنی سەرۆك كۆمار بۆهەولێرو،ناونەهێنانی لەمیدیا فەرمیەكانیدا وەك سەرۆك كۆمارێكی هەڵبژێردراوی سەرئەرزی واقیع،سەیرە حزبێكی تەمەن حەفتاو سێ ساڵەی خاوەن ئەزموون وپێشینەی سیاسی كە لەڕابردوودا لەگەڵ خوێنڕێژترین و دیكتاتۆرترین سەرۆكەكانی عێراق گفتوگۆ و مامەڵەی سیاسی كردووە ،كەچی ئەمڕۆ بەگرێیەكی نەفسی وە نەتوانێ مامەڵەی سیاسی لەگەڵ سەرۆك كۆمارێكدا بكات كە خۆی پشكی زۆرتری لەهەموو پارتەكوردییەكان زۆرترە 

لەوپەرلەمانەی كەمتمانەیان داوەبە بەرهەم صاڵح وەك سەرۆك كۆمار،ئەم لۆژیكی ترس و گرێ دەرونیەیی پارتی بەرامبەر سەرۆك كۆمار سەرچاوەكەی هەرشتێك بێت ،سەرئەنجام بۆ پارتی وبۆ خودی سەرۆكەكەی جگە لە ناڕێكی و دوركەوتنەوەو ترازانی ماڵی كوردی پێناچێت هیچ دەسكەوتێكی تری بەدواوە بێت،پارتی ساڵەهایە دروشمی یەك ڕیزی یەكخستنی ماڵی كوردبەگوێی هەوادارانی كوردایەتیدا دەدات،نەدەبوو بەم شێوەیەیی ئێستا خۆی ببێتە سەرچاوەی ئەم لێكترازان شێواوییە،چ مەنتقێكی سیاسی لەوەدایە تۆ هەولێر و بەغدا بكەیتە خاڵی بە یەكگەیشتنی نێوان سیاسەتی نێو باڵە جیاوازەكانی شیعە وشیعە ، سوننە و سوننە،كوردو هەردوو لایان ، بەڵام تەواوی توانا میدیایی سیاسیەكانی خۆت بەكار بهێنێت بۆ دژایەتی دامەزراوەی سەرۆكایەتی كۆمار كەبەدەست كوردەوەیە،لانیكەم  خودی سەرۆك كۆمار لەڕابردوودالەزۆر پرس لەزۆر كێشەی سیاسیدا وەك هاوبەش بووە لەگەڵتان و ئاشنان بەمێژوی یەكترو نەخشەڕێی سیاسی یەكتر

پارتی چی دەچێنێ و چی دەدورێتەوە
پارتی لەلایەك دەیەوێ لە ڕای گشتیدا وەك ئەندازیاری نەخشەڕێی یەكڕیزی دەركەوێ،لەسەر هەمان ڕێ لەئەرزیی واقیعدا هەوڵی تێكدانی ئارامی ماڵی كوردی دەدات دەیەوێ ناكۆكیەكاكیەكانی نێوانی گۆڕان و یەكێتی لەسەرمێزی گفتگۆ دانێ،كۆمەڵی ئیسلامی بەحەوت كورسی و بزوتنەوەی ئیسلامی بێ كورسی لە یەك چواچێوەی سیاسیدا پیشانبدات،سۆسیالست لەگوڵەخانەوە مانۆڕبكات و یەكگرتوو پارچە پارچەبكات و سۆرانی بادینیەكانی لە دونیابینی سیاسی یەكتری داببڕێ ، ئەم گوتارانەی پارتی ئێستا ئاڕاستەی شەقامی سیاسی دەكات ، دەرخەری ئەوەن كە پارتی ئێستا لەسەر شانۆی سیاسی لە جیاتی یەكڕیزی خەریكی چنینەوەی بەرهەمی ناكۆكیەكیە كەسەرئەنجام بەزیانی خۆی دەشكێتەوە.

لەبەغدا پارتی بەئێستاشەوە بە دژایەتی سەرۆك كۆمار جارێكی تر ئەوەی كە بانگەشەی بۆدەكرد بۆ یەكڕیزی لای هێزە عێراقیەكان وە ك دەوەن بەئاش دەردەكەوێ،لەمەشدا پارتی متمانەی ئەو دروشمە قەبانەی كەلەعێراقی سەردەمی عەبادیدابەرزی كردبۆوە لای تەواوی عێراقیەكان وەك دروشمی بەتاڵ و بێناوەڕۆك وێنادەكرێ و وەك حزبی بێ پلان و بێ ستراتیژ لە مەلعەبی سیاسی عێراقیدا گوزارشتی لێدەكرێت،كەواتە پارتی نابێت لەئێستادا وەك هێزێك كەجومگەكانی پەڕلەمانێكی بێ ئەرزش كەخۆی لەبناغەوە ئەودامەزراوەیەیی بەدەركردنی یوسف محەمەد بێبایەخ و بێناوەڕۆك كرد لاف و گەزافی دیموكراسیەت و زۆرینە لێبدات ،چونكە پێش هەمووكەس خەڵك گومانی زۆری هەیەلەسەر پەڕلەمان دامەزراوەی پەڕلەمانی هەررێم بەجۆرێك هەرسێ حزبەكە  پارتی و گۆڕان و یەكێتی

بەشەرم و پەراوێزەوە خۆیان ئەدەن لە گفتگۆی وەرگرتنی سەرۆكایەتی پەرلەمان،پارتی لەڕابردوودا كارێكی بەسەر پەڕلەماندا هێناوە كە بەڕێوبەرایەتی گشتیەك لە وەزارەتەكانی وەبەرهێنان و دارایی زۆر زیاتر جێگەی بەیاخی حزبە بەشداربوەكان بێت وەك لە سەرۆكایەتی پەڕلەمان،ئەرێ بەڕاست پارتی چی دەچنێتەوە؟پارتی دەیەوێ چۆ ن خۆی لەم هەموو عوقدە نەفسیانە قوتاربكات كە نەك هەر خۆی گیرۆدەیە پێوەی بەڵكو ڕەنگی داوەتەوە لە كۆی پرۆسەی سیاسی هەرێمدا،ئەرێ بەڕاست ئەم حزبە بەشی ئەوەی خوێندەوارو خاوەن دنیابینی تیانیە لانیكەم ئەم وێنانە پیشانی سەركردایەتی سەرۆكی حزبەكەیان بدەن و بڵێن چارەسەری ئەم گرێی حزبی وكەسیانە نەكەن هەرێمەكەش بەرەو هەڵدێر دەبەن.

عەبدوڵڵا ئەحمەد

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی