سەركردایەتی كورد ئاگاداربن "مەترسیدارە"

28/04/2019

مەسعود عەبدولخالق

لەسەردانەكەی چاوشئۆغلۆ بۆ بەغدا كۆمەلیك دۆسیەی گرنگ ومەترسیدار لە ئەجندایدا هەیە :دۆسیەی پەكەكە -مانەوەی هیزەكانی توركیا -كردنەوەی هیلیكی تری بازرگانی (جیا لە ئیبراهیم خەلیل) ...

لەگەل چوار دۆسیەی تركە ئەوەندە مەترسی بۆسەر كورد نیە ، ئەوانە لەچەند سەرچاوەیەكی بیانی وعیراقی وەرگیراوە ، هیزەكانی توركیای لە كوردستان بەند كردوە بە پەكەكەو پرسی (ئینفصال) ، پیی ووتون هیزەكانی ئیمە نەبوایە ئیستا عیراق پارچە پارچە دەبوو بۆیە هیزەكانمان دەمینیتەوە تا هیزەكانی ئیوە دەگاتە ئەو ناوچەیەی ئیمە لێین ئینجا دەكشێینەوە ! 

 لەبارەی كردنەوەی هیلیكی نوێ ئەوە هەمان پرۆژەی (ئـۆڤاكۆ) یە كە توركیا لەكاتی شكستی ریفراندۆم پیشنیاری كرد ، كە بریتیە لەكردنەوەی هیلیكی بازرگانی عیراقی توركی بەدەرەوەی كوردستان ،بەلام هەتا ئەو ساتە عیراق رازی نەبوە لەسەر ئەو دووپیشنیارە مەترسیدارانە ، ئەوەی ئیستا ڕێگرە لەو پیلانە مەترسیدارانەی ئیقلیمی (توركی -ئیرانی -سوری ) تەنها بریتیە لەوەی كە هەیئەیەكی سەرۆكایەتی لەعیراق(سەرۆك كۆمار-سەرۆك وەزیران -سەرۆكی پەرلەمان) بۆ كورد زۆر گونجاون ، ئەگینا سەركردایەتی خۆمان زۆر بێئاگان لەو پیلان وگۆڕانكاریانەی جیهان ورۆژهەلاتی ناوەراستن ، توركیا لەهەولی بەرتیل و چاكەیە بۆ عیراق لەوانەش بەشداری پیكردنی عیراق لە كۆنگرەكانی ئوستانا ..

ئەوانە هەموی بۆ ئەوەیە عیراق رازی بیت بەو پیلانە مەترسیدارانە ، كە دێتە كوردستانیش تەنها بۆ ئەوەیە :

1- نەوت وداهاتی كوردستان زیاتر ببا
2- حكومەتی هەریم لەگەلیدا پەلاماری قەندیل بدات
3- زیاتر هەریم گەشەنەكا .

مەسعود عەبدولخالق

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی