سلێمانی لەنێوان بەرداشی حیزب-دا

30/04/2019

فارس نەورۆڵی

زۆر جار سیاسەت دەبێتە گەورە كردنی مرۆڤ ونەتەوە و شار زۆرجاریش دەبێتەهۆی تێكشكان ونابوت بونی   هەردو دەرەنجامەكە پەیوەستە بەتێگەشتنی كارەكتەرە سیاسیەكان لەفەلسەفەی سیاسی وئەركی سیاسەت وئەخلاق لە سیاسەت دا.

 لەم چەند ڕۆژەی پێشوودا   هەرایەكی گەروە لە راگەیاندنەكان دروست بوو  لەسەر ئەوەی گوایە شاسوار عەبدولواحید و گروپێك لەنەوەی نوێ كامێرای شاراوەیان لە هۆتیل وكابینەكاندا داناوە واتە لەژوری خەوتن وپشودانی خە ڵكدا بەتایبەتی ئەندامانی حیزبەكەی خۆی لێرەدا قسە لەسەر ڕاستی وناڕاستی ئەم كارە ناكەم قسەم لە سەر ئەوەنیە ئایا سیناریۆیە یان حەقیقەت ئەویش لەسەر گەڕانەوە بۆ ئەوقسەی ئیمام عەلی كە دەڵێ (ئەگەر كەسێك دەستی شكا بو هاتو سكاڵای هەبو پەلە مەكەن لەبڕیاردان كێ دەڵێ ئەویتر دەست وسەریشی نە شكا وە)  كەواتە تا ئەوكاتەی دادگا بڕیار دەدا قسەكردن لە سەری دەبێتە لایەنگری كوێرانە بەڵام ئەم مەسەلەیە ئەگەر لەڕوی ئەخلاقی سیاسی یەوە سەیریكەین كارەساتەو    كەسایەتی وسومعەی شارێك دەخاتە ژێر پرسیارەوە  ئەم روداوە لێدانە لەمێژو ، لە سومعەی سلێمانی.

  خۆ ئەگەر ئەم چیرۆكە لەسەر بنەمای گفتوگۆی ناو ڕۆمانی كەشتی فریشتەكان بێت كەیەكیك لە كارەكتەرەكانی ناوڕۆمانە كە دەڵێ (باشترین شت بۆ ئەوەی خەڵك ڕابردوت لەبیر بكەن ئەوەیە بەردەوام چیرۆكی تازە دروست بكەیت خەڵك وەك منداڵن كەشتێكی نوێ هەبو پێیەوە سەرقاڵ بن یارییەكۆنەكانیان لەبیر دەكەن)     
بەڵام چیرۆكی كامێرای شاراوەی ناو كابینەو هۆتێل لێككەوتەی خراپی سیاسی وئابوری وكۆمەڵایەتی لێدەكەوێتەوە ، ئاخر شارێك مێژو ، سومعەی سیاسی لەنازناوی شاری هەڵمەت وقوربانی یەوە وەرگرتبێت  چۆن دەكرێت ئەم گەمە قێزەونەی سیاسی تێدابكرێت .

   یاخود شارێك كرابیتە پایتەختی ڕۆشنبیری كوردستان  چۆن بەم شێوەیە چاودێری ئازادیەكانی تاك  بكرێت   لەكاتیكدا بەردەوام سیاسیەكان خەریكی بانگەشەی ئازادی ولیبراڵین ، كەچی كردار وانیشان دەدا كەسیاسیەكان نەزانن حكومەت لەدیدی لیبراڵەوە  وەك پۆلیسی هاتوچۆ وایە بۆئەوەی مرۆڤەكان بەریەك نەكەون، نەك بەم فۆرمە شیواوە ممارەسەی حوكمرانی یاخود ئۆپۆزسیۆن بون بكرێت.

 ئەی نازانن ئەم چیرۆكی دانانی كامێرای شاراوە چەندە كاریگەری خراپی هەیە لەسەر بواری ئابوری ئەویش لەولایەنەوە ئەم هەرایە لەمیدیاكان و تۆڕە كۆمەلایەتییەكان هێندە گەورە نیشان درا كە هەموجیهان لێی بە ئاگابێت، كەواتە ئیتر گەشتیارێك لە ئێران وتوركیاو عێراق و شوێنەكانی دیكەوە بیانەوێ بێن بۆسلێمانی وئەم چیرۆكەیان بیستبێت چۆن دەوێرن بێنە كابینەو هۆتێلەكان كە دڵەڕاوكێی دانانی كامێرای شاراوە دەرونیانی ئالۆز كردبێت، ئەی هاوڵاتییەكی كوردستانی چۆن بوێرێت یان زاتی ئەوەبكات بچێتە كابینەو هۆتیلەكان بۆ پشودان  چونكە بەردەوام ئەم چیرۆكە لە مێشكیا دێت و دەڕوات   لێرەدا دەمەوی ئەوە بڵێم  ئەگەر داواكاری گشتی هەبێت بۆ پاراستنی سومعەی سلێمانی و گێڕانەوەی جوانی بۆی  ، ئەویش ئەوەیە ئەگەر ئە چیرۆكە سیناریۆی حیزبێك بێت دەبێ خەڵك بزانێت خۆ ئەگەر كاری شاسوارو گروپەكەی بێت هەردەبیت خەڵك بیزانێت  دواجار لە ئەنجامی بڕیاری بێلایەنانەی دادگاوە دەبێت خەڵكی سلێمانی هەڵوێستی هەبێت وشار لەنێوان بەرداشی حزبەكان رزگاركات بگەڕێت بۆ هیزێك كە هێزو ڕۆڵە مێژوییەكەی سلێمانی بگەرێنێتەوە بۆ سلێمانی ئەمەش لەكاتی دەنگداندا دەتوانی بڵێت ئیتر بەسە هاڕینی سلێمانی لەنێو بەرداشی بەرژەوەندی حیزبی دا.

فارس نەورۆڵی

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی