هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له پرۆسه‌ی سیاسی و دانپێدانراوی حوكمڕانیه‌تی عێراق و به‌شێكی جیانه‌كراوه‌و دانه‌بڕاوه له سیاسه‌تی ئابوری و سه‌ربازی و ده‌ره‌كی ، تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی ده‌ستورێكی دانپێدانراو نییه ،ده‌ستور بنه‌مای سه‌ره‌كی ڕێكخستنی داموده‌زگاكانی حوكمرانه‌تی و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو یاساكان و بگره دایكی یاساكانیشه ، پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان دوو قۆناغی بڕیووه ،به‌ڵام سازانی نیشتیمانی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌و پرۆژه‌یه‌كی نه‌خشه بۆ كێشراوو كراسێكی پڕ به‌به‌ری حیزبێكی سیاسی بوو كه ده‌ستكاریكردنیشی به مه‌حاڵ ده‌زانی و ڤیتۆی له‌سه‌ر دانابوو ، ئێستا ئه‌وه ماوه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆژه ده‌ستوره گه‌ڕایه‌وه په‌رله‌مان ته‌نها میله‌ت ماوه كه قسه‌ی كۆتایی خۆی له باره‌وه بكات .
ململانێی لایانه سیاسیه‌كان بۆ سیاغه‌و نوسینی ده‌ستورو كێشانی سكێچی سیسته‌می سیاسی هه‌رێم كارێكی ره‌واو ئاسایی و به‌جێیه، ده‌ستور به‌ر له‌وه‌ی گرێبه‌ستێكی سیاسی بێت له نیوان هیزو لایه‌نه سیاسییه‌كان گرێبه‌ستی نێوان ده‌سه‌ڵات و گه‌له و ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانی و یاسایی هه‌یه ، به‌ڵام گرنگه هه‌مووان ئه‌وه بزانن له‌وه گرنگتر ماف و خواست و پیِداویستیه‌كانی هاوڵاتیانه ، هه‌رچه‌نده لایه‌نه سیاسییه‌كان جه‌ماوه‌ری بن و خۆیان به‌نوێنه‌ری خه‌ڵك بزانن هێشتا گوزارشت له‌كۆی خه‌ڵك ناكه‌ن هێشتا خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌ن سه‌ر به‌هیچ ده‌سته‌و گروپ و رێكخراو‌و ئایدیایه‌كی سیاسی نین .
به‌داخه‌وه له كوردستان هه‌ڵاواردنێكی زۆری فكری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌نده‌ری و كه‌لتوری و ره‌گه‌زی هه‌یه ، هیچ سنور‌و مه‌ودایه‌كی یاسایی بۆ عه‌لمانیه‌ت و ناسیۆنالیزم و سیكۆیلارو دیموكراتخواز و ئیسلامی سیاسی دیار نییه ، ڕۆژانه كه‌شو هه‌وای ژیاندۆستی و مرۆڤدۆستی بێ ڕێزی پێده‌كرێت ، زۆر به‌ئاسانی تۆمه‌تی ئیرهاب بوون و خیانه‌تكارو ناپاكی ده‌درێته پاڵ هه‌رده‌نگێك وه‌یان ڕه‌نگێك كه جیاواز له ئیسلامییه‌ك له ناسیۆنالیستێك بیر بكاته‌وه ، وه‌كو بێگانه‌وه نه‌خوازراو سه‌یری یه‌كتر ده‌كه‌ین ،ئه‌ركی سه‌ره‌كی پرۆژه‌ی ده‌ستورو سكێچی سیسته‌م، نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده ناڕه‌واو نابه‌جێیانه‌یه
د.نوری تاڵه‌بانی ساڵی ۱۹۹۲ پرۆژه یه‌كی ده‌ستورگه‌ڵاڵه ده‌كات و ده‌یخاته به‌رده‌ستی ده‌سته‌یه‌كی یاسایی باڵا كه بۆخۆیشی تێیدا ئه‌ندامه‌و به بریاری په‌رله‌مانی كوردستان پێكهێنراوه ، دوای په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاساكه ده‌نێردرێته په‌رله‌مان ،به‌ڵام ناخرێته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ناكرێت ، دواتر شه‌ڕی ناوخۆی پارتی و یه‌كێتی ده‌ست پێده‌كات و پرۆژه یاساكه به چاره‌نووس ده‌سپێرن ، ساڵی ۲۰۰۲ له‌لایه‌ن به‌شێك له پارته سیاسییه‌كانه‌وه پرۆژه ده‌ستورێكی تر ئاماده ده‌كرێت و ده‌گوازرێته‌وه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ، ئه‌م پرۆژه ده‌ستوره سه‌رباری كه‌موكوڕییه‌كی زۆر دوا ده‌خرێت تا دوای ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عس له ساڵی ۲۰۰۳، له‌م قۆناغه‌دا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد پرۆژه ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان ده‌خه‌وێنن و بۆ خزمه‌تكردنی عێراق ده‌چنه به‌غدا بۆ داڕشتنی ده‌ستوری عێراق ، هه‌ربۆیه شاندێكی هه‌رێمی كوردستان له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی ۲۰۰٤ ده‌چنه به‌غدا و ڕۆژی ۱٥ـی تشرینی یه‌كه‌می ۲۰۰٥ پرۆژه‌ی ده‌ستوری عێراق ده‌خرێته راپرسییه‌وه‌و په‌سه‌ند ده‌كرێت.
دوای ڕوداوه‌كانی حەڤدەی شوبات كه وەرچەرخانێك بوو دژی ستەم و نادادی و گەندەڵی و عه‌سكه‌رتاریی ، ئۆپۆزسیۆن بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی چه‌ند برگه‌و مادده‌یه‌كی ده‌ستور كه ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانیان هه‌یه، له یاداشتێكدا ٦۰ ئه‌ندام په‌رله‌مان واژۆ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستووره‌كه ده‌كه‌ن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ،به ته‌وافوقی لایه‌نه سیاسیه‌كان و كوتله جیاوازه‌كانی نیو په‌رله‌مان له‌سه‌ریان ریك بكه‌ون به له‌به‌رچاوگرتنی راوسه‌رنجی هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ، به‌ڵام به‌لێنه‌كانی ڕابردوو هه‌موو بووه‌ته مێژوو تائێستا دۆخه‌كه‌یش هه‌روه‌كو خۆی تێده‌په‌ڕێت .
ئه‌وه‌ی له ده‌ستور ده‌مانه‌وێت ده‌رخستنی سیستمی حوكم ، چۆنیه‌تی پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ته‌شریعی ،جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری یه ، شكڵی ده‌وڵه‌ت و سروشته‌كه‌ی- سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی- په‌رله‌مانه‌كه‌یه‌تی، ده‌ستور ئه‌بێت داوا و خواست و ئاره‌زوی خه‌ڵک بێت ،من کاتێک ئیمزای ئه‌که‌م و په‌یوه‌ند ئه‌بم پێوه‌ی ئه‌بێت به خواستی خۆم و له که‌شێکی ئاسوده و بێگرژی و ئاڵۆزراودا، دیراسه‌ی بکه‌م بیخۆێنمه‌وه، له دیووی ناوه و ده‌ره‌وه‌ی تێبگه‌م، ناکرێ و ناشێت ده‌ستور له‌بری خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگا خزمه‌تی حیزب و شوانی حیزب بكات .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی