پینەو كەمپین

10/05/2019

فارس نەورۆڵی

پێش چەند ساڵێك مۆدیلی كەمپین وبایكۆت بو ، نەتدەتوانی بەكەس بڵێی پێت لار داناوە یەكسەر دەیگوت بایكۆت دەكەم،  یاخود ھەندێ كەس  یان حیزب ، شەو خەوی نا خۆشی دەبینی  بەیانی  لەخەوھەڵدەساین لەجادەو شوێنەگشتی یەكان  خێمە ھەڵدرابو كەپرسیار دەكرا. 

 ئەوە پرسەی كێیە دەیانگوت پرسەنیە كەس نەمردوە ئەوەپرسی كەمپینە  یاخود مامۆستایەكی ئاینی سیاسی ، خەونی دەبینی ڕۆژی ھەینی فتوای دەدا كەمپین واجبە.  لێرەدا من دژی ھیچ ناڕەزایی وكەمپینێك نیم، بۆ بەرژەوەندی گشتی وچاكەی گشتی ودژی ناعەدالەتی بێت ولەسەر ویستی گەل بێت بۆ دروستكردنی ڕای گشتی ، كە حكومەت لە خەلەلەكان ئاگاداركاتەوە ،بەڵام ناڕەزایەتی وكەمپینێك نەبێت حیزبەكان بیكەنە پلیكانە بۆ سەركەوتنی خۆیان بۆ پلەو پۆست. 

 ئەوەی  بەوردی سەیری كەمپینەكانی ڕابردو بكات زۆربەیان حیزبەكان  بەكاریان ھێنابو بۆ ململانێی حیزبی ، دەمەوێ لێرەدا ئەمە بێژم   ئەوە ماوەی چەند مانگێكە ڕێگاوبانەكان  بون بەدیواری مەرگ بەتایبەتی، كەلەدوكان دەردەچی بەرەو دەروازەی ڕاپەڕین دەڕۆی ، كەچەندان قوربانی لێكەوتەوە جگەلەوە لەزۆرجێگای دیكە ڕێگاوبان كارەسات بەرھەمھێنەرە ، كەچی نەمان دی ونەمان بیست كەمپین چیەكان كەمپینێك بكەن بۆپینەی جادەكان،  ئەمە بۆچی؟ 

ڕاستی مەسەلەكە ئەوەیە كەكەمپینەكان كەمترینیان خۆڕسك بون وزۆربەیان كارتی حیزبەكان بون ، ئێستاش لەبری بیركردنەوە لەژیانی خەڵك سەرگەرمی  شەڕی پۆستن، لەدوای كۆبونەوەی پەرلەمان بۆدەنگدان لەسەر یاسای سەرۆكایەتی ھەرێم  ھەندێ فراكسیۆن ، لەكۆنگرەی ڕۆژنامەنوسیدا دەیانوت ئێمە دەنگمان نەداوە یاخود پەرلەمانتار ھەبو حیزبەكەی دەنگی دابو كەچی دەیوت من دەنگم نەداوە بەسەرۆكی نەخوێنەوار.

 داماوینە پێتان وایە چیتر میللەت بەم  گەوجاندنەی ئێوە فریو دەخوا ت وبڕواتان پێدەكات نانانا چیتر وشیارە میللەت وئیتر بەكەمپینیش ناتوانن پینەی ھەڵەكانتان بكەن، كەواتە وەرن كەمپین بۆ پینەی جادەو بانی ئەو دەڤەرو شارانە بكەن، كەڕێگاو بانەكان بون بەدیواری مەرگ، دەروازەی ڕاپەڕین  بەنمونە.

فارس نەورۆڵی

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە