ڕووداوه‌كانی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر له‌بۆشاییه‌وه دروست نه‌بوو ، به‌ڵكو هه‌ڵه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بوو كه بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان و جیابونه‌وه له عێراق په‌سه‌ند كرد ، چونكه بڕیاره‌كه پێویستی به میكانیزم و هه‌نگاونان و زه‌مینه‌سازی بوو كه خه‌لكی كوردستان و هێزو لاینه‌سیاسییه‌كان خۆیانی بۆ ئاماده بكه‌ن ، واته پێویستی بۆ كۆده‌نگی ناوخۆی و نێوماڵی كورد و كۆده‌نگی نێوده‌وڵه‌تی بوو ، ڕوداوه‌كانی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر به دیوێكدا شکستی گەورەی سیاسی و سەربازی و ئابوری و دیپلۆماسی سەرکردایەتی سیاسی کورد بوو، له‌ئاستی سیاسی و دیپلۆماسیدا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم ! له‌ناو دیسكۆرسی پروپاگەندەو بانگەشەی پرۆسەی ڕیفراندۆمدا ھەموو موژدەکانی ده‌وڵه‌تی كوردی بەتاڵ و فشەڵ بوون و بیریان له هاتنی سوپای عێراق نه‌ده‌كرده‌وه و بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان هه‌رچه‌نده له‌شكركێشی سوپای عێراق پێچه‌وانه‌و دژی ماده‌ی ۹ـی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق بوو كه ڕێگەنادات مەنزومەی سەربازی عێراق بۆ پەرلاماردان و ھەڵکوتانە سەرپێکھاتە وگەلانی عێراق بەکار بھێنرێت ، به‌ڵام ڕێكه‌وتنی ژێر به‌ژێری هه‌ریه‌ك له (توركیا‌و ئێران و عێراق ) له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و به‌ریتانیاو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش گڵۆپی سه‌وزی بۆ سوپای عێراق هه‌ڵكرد كه له‌شكركێشی له پێناو یه‌كپارچه‌یی خاك و سه‌روه‌ری عێراقدا بكات .
روداوه‌كانی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر ته‌نها شكستێكی سه‌ربازی و هه‌ڵهاتنی هێزه به‌زیوه‌كه‌ی پارتی نه‌بوو هه‌روه‌ك چۆن له شنگال هه‌ڵهاتن و خاك و خه‌ڵكیان ڕاده‌ستی داعش كرد به‌هه‌مان شیوه له كه‌ركوكیش هه‌ڵهاتن و له‌ودیوی مه‌خموره‌وه خۆیان كرده سۆپه‌رمانی ئه‌برامز شكێن ! به‌ڵكوله پاڵ شكستی سه‌ربازی شكستێكی سیاسی بوو كه له ناوخۆی كوردستاندا پارچە پارچە بووین و خاوه‌ن نێوماڵێكی په‌رته‌وازه‌و شه‌ق و شڕ وه نه‌بوونی کۆدەنگی و یەکڕیزی گشتگیریی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوونی متمانەی سیاسی لە نێوان کۆمەلگاو سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد وئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم دا بوو، هه‌رله سه‌ره‌تایشه‌وه دووبه‌ره‌ی دژ به ڕیفراندۆم شۆڕ بوبویه‌وه بۆ ناو جومگه‌كانی حكومه‌تداری و كۆمه‌ڵگاو خێزانه‌كان و تاكی دابه‌شكردبوو به‌سه‌ر به‌ره‌ی (به‌ڵێ ــ نه‌خێر) دا ، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی ڕه‌خساند بۆ داگیركه‌ران و تێكشكاندن و شكسته‌كه‌ی جه‌رگبڕتر كرد.
ڕوداوه‌كانی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌رجگه له‌وه‌ی شكستی سیاسی و سه‌ربازی و سه‌ركردایه‌تی كورد بوو ، به‌ڵكو شكستێكی دیپلۆماسی سه‌ركردایه‌تی كوردیش بوو چ له ئاستی هه‌رێمایه‌تی و چیش له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا هیچ دۆستێكی كورد نه‌هاتنه سه‌رخه‌ت و پشتگیری‌یان له ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه نه‌كرد و بگره دژایه‌تی خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمیش ڕاگه‌یاند ، ئه‌مه‌ش دیوێكی تری كاڵفامی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم بوو كه خوێندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر هاوكێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌كردبوو ، ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر شكستێكی ئابوریش بوو كه زەبێركی گەورەی لە هه‌نارده‌كردنی یاسایی و ئاسایی نەوتی كەركووك دا ، ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر ده‌رفه‌تی ڕه‌خساند بۆ پارتی كه ڕۆژانه له كێڵگه‌ی ئاڤانا (۱٥۰) هەزاروله بای حه‌سه‌ن (۲٥۰) هەزار به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌رێت و یه‌كێتییش له‌و شاره‌دا كه‌متر له پارتی نه‌كردووه‌و له ده‌ره‌وه‌ی بۆری و ئیتفاقاتی نه‌وت به‌تانكه‌رله كه‌ركوكه‌وه ڕۆژانه زیاتر له ( ۳۰۰) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی ئێران كردووه .
مامه‌ڵه‌ی میدیای پارتی له‌گه‌ڵ ریفراندۆمدا زانستی نه‌بوو ،به‌ڵكو زاده‌ی عه‌به‌سیه‌تی سیاسی و پڕوپاگه‌نده‌یی و دروشم و موزایه‌دات بوو ،به دیوێكدا لێدان و نابوتكردنی ئه‌ویتربوو كه مافی هه‌بوو بڵێ (نه‌خێر له ئێستادا ) وه‌یان بایكۆتی ئه‌و پرۆسه‌یه بكات ، به‌گشتی میدیای پارتی سه‌ودایه‌كی پیشه‌یی و زانستیان له‌گه‌ڵ ریفراندۆم دا نه‌كردو ته‌نانه‌ت ئه‌ركی میدیایی خۆیان كورت كرده‌وه بۆ پروپاگه‌نده‌ی سیاسی و دروشم و موزایه‌ت كه ئامانجیان سه‌رخستنی ریفراندۆم وه‌رگێرانی خه‌ون بوو بۆ واقیع !
پرسی ڕیفراندۆم هێنده‌ی پرسێكی حیزبی و فشارخستن بوو بۆ سه‌ر به‌غدا ،هێنده پرسێكی نیشتیمانی و هه‌نگاوی نه‌ته‌وه‌سازی بۆ نه‌نرابوو، به‌هۆی به‌حیزبیوونی ریفراندۆمه‌وه ته‌واوی ناوچه جێناكۆكه‌كان له (كه‌ركوك تا شنگال) كه‌وته ژێرده‌ستی هێزه عێراقییه‌كان و ده‌ست به‌سه‌ر زۆربه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كاندا گیرا ،جگه له داخستنی هێڵی ئاسمانی له هه‌ولێر و سلێمانی په‌یوه‌ندی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی تێكچوو ، كه به‌داخه‌وه ریفراندۆم ئه‌گه‌ر به حیزبی نه‌كرایه خوانێك بوو بۆ هه‌مووان كه تێدایدا بتوانین نێوماڵی کوردیمان یەکبخەینەوە و متمانە بگەڕێتەوە بۆ نێو پرۆسەی سیاسی و ئاشتەوایی نیشتیمانی و ئاشتی کۆمەڵایەتی بنیات بنێینەوە ، چونكه پێویستیمان بە کلتوری پێکەوە ژیان و سازان و یەکتر قبوڵکردنە ، پێویستیمان بە بیناکردنی نەتەوەسازی و دەوڵەتسازییە ، پێویستیمان بەدادپەروەری و ئاشتی کۆمەڵایەتی و دیموکراسیەته .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی