"سکرتێر و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی نامێنن"
بەپێی ڕەشنوسی پرۆژه‌ی پەیڕەوی ناوخۆی ئامادەکراوی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی، کەلەلایەن ئەنجومەنی ناوەندەوە پرۆژەکە ئامادەکراوە و تەنها چاوەڕێی کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەکرێت، بۆ بڕیاردان لە دەستنیشانکردنی ڕۆژی کۆنگرە، کەتیایدا گۆڕانکاریەکی ڕیشەیی لەخۆ گرتوە لە تەواوی هەیکەلیەتی ڕێکخستن و سیاسەتی یەکێتی و هەتا ئایدۆلۆژیاکەشی.
٭سکرتێر و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی نامێنن.
کۆنگرەی چوار دەبێتە وێستگەیەک کەتیایدا گۆڕانکاریەکی نوێ بۆ ئەو حزبە لەگەڵ خۆی دێنێت، کە لەگەڵ هەلومەرج و گۆڕانکاریە نوێیەکان و سیاسەتی ئەمڕۆی کوردستان و عیراق و ناوچەکە و جیهان بگونجێت.
٭کۆنگرە
پێش کۆنگرە بەهەڵبژاردن لە کۆنفرانسی محەلی لەمەکتەب و مەڵبەند و فەرماندە سەربازیەکاندا ئەندامانی کۆنگرە دەستنیشان دەکرێن.
٭ئەنجومەنی گشتی
ئەنجومەنێکی گشتی دروست دەکرێت لە121ئەندام پێکدێت و جێگەی (سکرتێر و سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی و دەستەی کارگێڕی و ئەنجومەنی ناوەند)ی ئێستا دەگرێتەوە، دەستنیشانکردنی ئەم کەسانەش لەسەر چەند بنەمایەک دەبێت لەوانە.
1. لەسەر زۆری و کەمی ئەنجامی دەنگدانی دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقە بۆ ناوچەکان کەپارساڵ بەڕێوەچو.
2. ڕەچاوی ناوچەی جوگرافی دەکرێت و گرنگی بە هەموو ناوچەکانی باشووری کوردستان دەدرێت بە پارێزگای موصڵیشەوە، واتە لەهەرناوچەیەک ئەندامێک یا چەند ئەندامێک بەپێی قەبارەی بچوکی و فراوانی ناوچەکە لەم ئەنجومەنە گشتی یە دەبێتە ئەندام.
ئەنجومەنی گشتی کە لە 121ئەندام پێکدێت له‌ناو كۆنگره و به‌ده‌نگی ئه‌ندامانی به‌شداربوی كۆنگره هه‌ڵده‌بژێردرێت، دابەش دەبێت بەسەر ئەنجومەنی یاسادانان و چاودێری و هاوكات ئەنجومەنی جێبەجێکار، هه‌مووشیان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی ده‌بن.
لەناو ئەم ئەنجومەنە گشتیەدا كه پێكدێن له 121ئه‌ندام و له‌ناوخۆیاندا 50ئه‌ندام بۆ ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكار هه‌ڵده‌بژردرێن كه به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ناوچه‌كان و مه‌كته‌به‌كان له خۆده‌گرێت، هاوکات 71ئه‌ندامیش ده‌بنه ئه‌نجومه‌نی یاسادانان و چاودێریی ڕۆڵی (په‌رله‌مانی حزب) ده‌بینن.
ئەنجومەنی جێبەجێکار هەڵدەبژێردرێت کە جێگەی سەرکردایەتی ئێستا دەگرێتەوە، لەبری سکرتێریش سێ کەس بۆ کۆنسەی هاوسەرۆکایەتی هەڵدەبژێردرێن و ئه‌مه‌ش بڕیاره‌كانی داهاتوی ئه‌م حزبه ده‌كات به ده‌سته‌جه‌معی.
*ئه‌نجومه‌نی دانایان
ئه‌نجومه‌نی دانایان یا (ئاقڵمه‌ندان) له‌و ئه‌ندامانه‌ی ئێستای مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پێكدێن كه ته‌مه‌نێكیان هه‌یه و خۆیان هه‌ڵنابژێرنه‌وه یاخود خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن و لەناوکۆنگرەدا ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست ناهێنن بۆ ئه‌نجومه‌نی گشتی، ئه‌نجومه‌نی دانایان ڕۆڵی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی ده‌بینێت و پرس و ڕاوێژیان بۆ هه‌نگاوه‌كانی حزب پێده‌كرێت و هاوكات ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی دانایان ده‌شتوانن پرۆژه بده‌نه ئه‌نجومه‌نی گشتی به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌وخۆیان له جێبه‌جێكردندا نابێت.
٭مەکتەب و مەڵبەندەکان
مەکتەب و مەڵبەندەکانیش بەدەرنین لەگۆڕانکاری
بەشێک لە مەکتەبەکان نامێنن و هاوکات چەند مەکتەبێکی نوێ دروست دەبن، هەرچی پەیوەندی بە مەڵبەندەکانیشەوە هەیە، ئەگەری زۆرە وه‌ك ناو (مه‌ڵبه‌نده‌كان) نه‌مێنن و بکرێنە ئەنجومەنی سەرکردایەتی شار و شارۆچکەکان، پێوەری بون بە ئەندام لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی ناوچەکانیشدا لەسەر دوو شێوازدەبێت.
1. ستافی حزبی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، كهستافی ئێستای مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌كات.
2. ستافی كادری حزبه‌كه له‌و شوێنه كه دابه‌شبونه به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی حكومه‌تدا له (وه‌زیر و پارێزگار و قائمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه و فهرمانگهكانیتری حكومه‌ت).
ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه‌ش كه جێگه‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كانی ئێستای حزب ده‌گرنه‌وه، ههردووستاف پێكه‌وه ته‌واوكه‌ری یهكدهبن و وه‌ك یه‌ك ماف و ئه‌ركیان ده‌بێت و به هاوبه‌شیش بڕیارده‌ده‌ن.
*فكری سیاسی یه‌كێتی.
یه‌كێتی حزبێكه له‌سه‌ر فكری شۆسیال دیموكرات خۆی بنیاتناوه و به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رجی نوێی ئێستای واقعیه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له فكردا ده‌كات؟، یا له‌چه‌ند خاڵێكدا گۆڕانكاری ده‌كات؟، یاخود وه‌ك ئێستا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه جێهێڵدراوه بۆ ئه‌ندامانی كۆنگره له ناوكۆنگرهدا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
*هێنانه پێشه‌وه‌ی (ژن و گه‌نج).
به‌شێكیتری ڕه‌شنوسه‌كه‌ی په‌یره‌وی ناوخۆ بۆ كۆنگره، ده‌رفه‌تی زیاتر له ڕابردوو له‌به‌رده‌م ژنان و گه‌نجاندا ده‌كاته‌وه، هه‌لیان ده‌داتێ بێنه پێشه‌وه بۆ سه‌رجه‌م جومگه سه‌ره‌كیه‌كانی حزب تا ده‌گاته كۆنسه‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی.
٭سیستەمەکە هاوشێوەی پەرلەمانی بەریتانیایە.
زوبێر عوسمان: جێگری یەکەمی سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی سەبارەت بە مۆدێلی پەیڕەوکراو لە ڕەشنوسی پەیڕەوی کۆنگرەدا دەڵێ "بۆ نوسینەوەی ڕەشنوسەکە تەواو سودمان لە سیستەمی سیاسی پەرلەمانی بەریتانیا بینیوە بە گونجاندنی لەگەڵ هەلومەرج و واقعیەتی ئەمڕۆی کوردستان".
*دواجار
ئه‌وه‌ی تائێستا ڕوونه ئه‌وه‌یه ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی ڕه‌شنوسی پرۆژه‌كه‌ی ئاماده‌یه و ئه‌م ڕهشنوسهش كۆكراوه‌ی هه‌موو پرۆژه‌ی ده‌زگاكانی یه‌كێتی تیادا جێكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێش كۆنگره له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئێستا یا له ناو كۆنگره‌دا له‌سه‌ر داوای زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره، گۆڕانكاری له ڕهشنوسهكهدا قابیلی قبوڵه، شایه‌نی باسیشه هیچ كات به‌قه‌د ئێستا جه‌مسه‌ره‌كانی یه‌كێتی هاوڕانهبون بۆ به‌ستنی كۆنگره و پێشوازی له ڕه‌شنوسه ئامادهكراوهكهی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند، به پێچه‌وانه‌ی ڕابردووشه‌وه ئه‌مه وامان پێده‌ڵێت كه كاتی كۆنگره نزیكه و دواخستنی دووره.
ئەم گۆڕانکاریانەی یەکێتی كه به‌نیازه له كۆنگره‌دا ئه‌نجامی بدات، لەکاتێکدایە کۆمەڵی ئیسلامی كوردستانیش به‌نیازه پایزی ئه‌مساڵ کۆنگرە ببەستێت و ڕایه‌كیش له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا دروست بوه و داواده‌كه‌ن ناوی ئه‌میر و پاشگری ئیسلامی له كۆنگره‌دا لاببرێت.
ئارام هادی
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی