حزب چارەسەرە یان قەیرانە؟

حزب چارەسەرە یان قەیرانە؟

ئارام سەعید

149 جار خوێندراوه‌ته‌وه

حزب چیە، چۆن دروست دەبێت ؟
لەوەتەی دوو گوێمان رواون بیستومانە کە ژمارەیەک نوخبەی سیاسی لە شوینێک کۆئەبنەوەو خۆیان رێکدەخەن بۆ بەدەستهێنانی دەسەلاتی سیاسی، جا لە رێگەی هەلبژاردن و پارلەمانەوە بێت یان بە رێگەی شۆڕش، ئەمە لە سەدەی نۆزدەوە لە ئەمریکا و ئەوروپا هەیە، و لە کوردستانی باشوریش لەدیرزەمان هەیە. 
بۆچی حزب دروست دەبێت؟

لەبەرئەوەی ئەندامانی دامەزرینەر دەیانەوێت لە ڕێگەی چالاکی سیاسیەوە بەرنامەیەکی دیاریکراو یان ئایدۆلۆژیایەک ژیان و گوزەرانی خەلک باش بکەن، ئەو بەرنامەیەی هەیانە بۆ خزمەتی خەڵکە.
کێ داینەمۆیە؟
بێگومان ئەگەر حزب هاولاتیان پشتگیری نەکەن هەر ئەو نوخبەیە دەبن و نەدەتوانن لە هەلبژاردن سەرکەوتوبن نە لە شۆڕش.
خەڵک بۆ پشتگیری دەکات؟ 
بۆ ئەوەی خەونەکانیان بۆ خۆیان یان نەوەکانی داهاتویان بێتە دی لەریگەی ئەو حزبەوە. 
حزب بەچی یاسایەک خۆی رێک دەخات؟ 

لەبەغدا فەرمانگەی پارتەسیاسیەکان هەیە کە سەربە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانە لەویوە مۆڵەت وەردەگیریت و دەبیت و ئەرکێتی چاودێری بکات لەوەی پارتەکان کۆنگرەیان لە کاتی خۆیاندا بکەن! پارتە سیاسیەکان کاتی مۆڵەت وەردەگرن کە پەیرەوەکانیان بەپێی یاسا پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی نوسرابێت، بەلام ئەو فەرمانگەیە ئەم ئەرکە جێبەجێ دەکات؟ ئایا دەتوانن بە حزبی دەعوە بڵێن کۆنگرەتان دواکەوتوە و دەبێت بیکەن؟ یان حزبەکانی تر؟ . لە کوردستان پێدانی مۆڵەت بەپێی یاسای ژماره(١٨,١٧)ی ساڵی ١٩٩٣ی پەرلەمانی کوردستان. یاساکە هەیە بۆ پێدانی مۆڵەت و واژۆکردن بۆ پارتە سیاسیەکان دەبیت ئەنجومەنی وەزیران + وەزیری ناوخۆ رەزامەند بن بەڵام کێ ئەو لێپرسینەوەیە ئەکات لە حزبە سیاسیەکان ئەنجومەنی وەزیران یان وەزارەتی ناوخۆ بیت بەڵام ئایا لێپرسینەوە دەکەن؟
حزبەکان پەیرەوپرۆگرامیان هەیە و جێبەجێی ناکەن، وادەی کۆنگرەیان دەبێت دوای دەخەن، ئەی ئەگەر حزبێک کۆنگرەیەک نەکات بۆ هەلبژاردنی نوێی ئەندامەکانی خۆی بە پەیڕەوی خۆی پابند نەبێت چۆن دەتوانێت بەشداری حوکمڕانیەکی دیموکراسی بێت؟ جەند حزب هەیە لە کوردستاندا کۆنگرەی لەکاتی خۆی لایداوە؟ 

لە کۆتاییدا کێشەی ئێستای کوردستان نەبونیی حزب نیە بەڵکو حزب زۆرە، کێشەی سەرەکی ئەوەیە حزب لە ئەرکی سەرەکی خۆی لایداوە، بۆیە لەم قۆناغەدا پێویستمان بە حزبی تازە نیە کە یاسایەک نەبێت کاروباری حزب رێکبخات ویاسا لەسەرو حزبەوە نەبیت سودی نیە. حزب موڵکی گشتیەو مولکی دامەزرینەران و ئەدامی پلە باڵا نیە، بۆیە دامەزراندنی هەر حزبێکی تربەم شیوازە هیچی باشتر نابێت لەوەی هەیە. خەلک پشتگیری کرد بۆ مافەکانی بەلام ئێستا حزب بوە بە بار بەسەر خەڵکەوە. 

لەناو ئەندامانی هەموو حزبەکانی ئێستادا خەلکی نارازی هەیە کە ئومێدی ئەوەیان لەدەستداوە حزبەکانیان ئەرکە ئەسلیەکانی خۆی جێبەجی بکات... بۆیە ئەو جولەیەی پێویستە بکرێت شتێکی ترە،حزبێکی نوێ نیە، حزب بەخیو ناکرێت، موچە و بودجەی ئەوێت، شیوازێکی تر لە کارکردن گرنگە کە رەنگە روخساری ئەو جولەیە لە ماوەی داهاتوو لەناو هەناوی کۆمەڵگەدا خۆی دەربخات، کۆمەلگەی ئێمە پێویستی بە گفتوگۆ و دیبەیتی بەردەوامی فیکری و سیاسیە تا رێگە چارەیەک بۆ قەیرانی ئێستای بدۆزێتەوەووەڵامی پرسیارە گرنگەکان بدرێتەوە، ئەوەش هەردەبێت بە شیوازی مەدەنیانە خۆراگری بێت چونکە شۆڕش لە باشترین حاڵەتدا نوخبەیەکی تر دەکاتەوە بە حوکمڕان کە هیچیان باشتر نابێت لەوەی ئێستا.

ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved