بۆچی نێچیرڤان بارزانی لە بەغدادە؟

20/06/2019

مەم بورهان قانع

بە دوری نازانم ئەمرۆ لە بەغداد، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی رێكبكەوێت لەسەر پرسی هەڵپەسێردراوی نەوت لە نێوان بەغداد و هەرێم و جێبەجێكردنی تەواوی ئەو بڕگەكانەی لە یاسای بودجەی عیراق بۆ ساڵی ٢٠١٩دا هاتوە و تایبەتن بەم پرسە لەنێوان هەرێم و بەغداددا.

هۆكارەكەشی بۆ ئەم خاڵانەی دەگەڕێنمەوە:
١- نێچیرڤان بارزانی، دەیەوێت پارێزگاری لە دەسەڵاتەكانی خۆی بكات، وەكو سەرۆكی هەرێم و بەتەنها خۆی وەك كارەكتەری یەكەمی دەسەڵاتداری هەرێم دەربكەوێت.

٢- ناچارە هەنگاو بۆ ئەوە هەلبێنێ و دەیشیەوێت دۆسێی فرۆشتنی نەوتی هەرێم و بڕیاردانیش لە رادەستكردنی بەشێكی ئەو نەوتە (رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل) بە بەغداد، لە دەستی خۆیدا بێت، نەك سەرۆكی كابینەی داهاتوی حكومەتی هەرێم یەكلایبكاتەوە.

٣- زیادبونی فشارەكان لە بەغدادەوە (بەتایبەتی لەناو پەرلەمانەوە)، بۆ ئەوەی هەرێم رۆژانە ئەو بڕە نەوتە رادەستی بەغداد بكات و یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ی عیراق جێبەجێبكات.

٤- نێچیرڤان بارزانی، دەیەویت خۆی ببێتە ئەندازیاری چاەەسەركردنی ئەم قەیرانە دروستكراوەی سەردەمی كابینەكەی، نەك كابینەی دوای خۆی چارەسەری بكات و ببێتە دەسكەوت بۆ كابینەی داهاتوی حكومەتی هەرێم.

مەم بورهان قانع

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی