وەڵامێك بۆ بەڕێز ڕەوەندی مەلا محمود

25/06/2019

زانا توفیق به‌گ

یەکێك لە شانازێکانی بەرێز کاك (محمد حاجی محمود) ئەوەیە کە کۆڵەکەیەکی گەورە بوو لە کاتی بانگێشتی پروسەی رێفراندۆم و بەرگرکردنی لە خاکی کەرکووک دژی داعش هەر لەو پێناوەدا کورێکی خۆی بەخشی بە و خاکەی کە ئێوە لە سەفقەیەکی گومانی ودا فرۆشتان بە حەشدی ناشەعبی. هاوکات وەکو (کڵاو سوری بەر لەشکری دوژمن)  کەوتنە پێش سوپای عێراقی خۆ ئەمە بەڕێز ( محمد حاجی محمود ) نە بوو     بەڕێزم .

پاشان من دەزانم مێژووی ئێوە چ لە ئێستادا وە لە ڕابووردوا دژی دروست کردنی دەوڵەت بوون ئێوە ئەو کەرەسەیە نین کە بتوانن پێشەنگی دروستکردنی کیانی سەربەخۆی کورد بن ئێوە هە میشە رێگری گەشەکردنی هەست و سوزی نەتەوەیی وشێری ناخو رێو دەرەوە بوون سەیرە کەسێك هە بێت رێگا بە خوی بدات باسی خەباتی سکرتێری حیزبی سوشیالست بکات بڵێت ئێوە هۆکاری لە دەست دانی شاری کەرکووك بوون بەمەرجی جارێ قەتماخە خوێنی شە‌هید (عەتا) لەگەڵ ئەو پێشمەرگانەی کە دژی گروپی خیانەتکاری ١٦ ئوکتوبەری بوون  ئێشتا ووشك نە بۆتەوە.

بەڕێزم ایهانەکردنی دەنگی لە سەدا نەودی کورد تە نها لە هەگبەی  عێراقچێتێەی  ئێوەدا هەیە نەك کەسێك کە فەرماندەی ریزەکانی پێشەوەی شەڕی داعش و بەعس بووبێت قوربانی راستەقینەی دا بێت بۆ پاراستنی خاکی پێرۆز کەرکووك کوردستان.        

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی