له مانگى نیسانى 2018 ه‌وه وڵاته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌ى تاك لایه‌نه له رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى كشاوه‌ته‌وه و زیاتر له ساڵێكه ئه‌و وڵاته به شێوه‌ى ڕێژه‌یی سزاكانى سه‌ر ئێران توند تر ده‌كاته‌وه به ئامانجى ئه‌وه‌ى كه ئێران ناچار بكات له‌سه‌ر مێزى دانوستان دابنیشێت و به سنوردار كردنى تواناى ئه‌تۆمى و موشه‌ك سازى ڕه‌زامه‌ند بێت.
تا به‌ر له ده‌ست پێكردنى هێرشه‌كانى ئێران بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى له ناوچه‌كه، ترامپ پێى وابوو كه دواجار ئێرانییه‌كان مل ده‌ده‌ن و له سه‌ر مێزى گفتوگۆ داده‌نیشین، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى یابان بۆ تاران ده‌رى خست كه ترامپ له هاتنه پێشه‌وه‌ى ئێران بۆ سه‌ر مێزى دانوستان نا‌ئومێد بووه به‌و پێیه‌ى كه سه‌رۆك وه‌زیرانى یابان په‌یامى ترامپی هێنابوو بۆ دانوستان كردن له‌گه‌ڵ ئێران، هۆكارى په‌له كردنى ترامپیش بۆ دانوستان، كه‌م كاریگه‌رى سزاكان و نزیك بوونه‌وه‌ى واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆماره له ئه‌مه‌ریكا كه‌ترامپ پێویستى به ده‌ست كه‌وتێكه لانى كه‌م سیاسی تا بتوانێت خولى دووه‌مى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى مسۆگه‌ر بكات.
هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگ دژ به ئێران ده‌توانێت زۆر به خێرایی له شه‌ڕی دوو وڵاته‌وه بگوازرێته‌وه بۆ شه‌ڕێك كه ته‌واوى ناوچه‌كه بگرێته‌وه به‌و پێیه‌ى كه ئێران پێگه‌ى به‌هێزى هه‌یه له چه‌ند وڵاتێكى ناوچه‌كه و له‌وێوه ده‌توانێت پێگه‌كانى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه بكاته ئامانج به هۆیه‌شه‌وه چه‌ند وڵاتێكى دیكه‌ش له شه‌ڕه‌كه‌وه ده‌گلێن. بێگومان له ئه‌گه‌رى دروست بوونى ئه‌و دۆخه‌دا، جه‌نگه‌كه درێژ خایه‌ن ده‌بێت و بۆ ئه‌مه‌ریكا تێچووه مادیی و گیانییه‌كانى زۆر زیاتر ده‌بێت به به‌راورد به شه‌ڕى عێراق.
ڕاسته ئه‌مه‌ریكا ئه‌ڵێت ئامانجی ڕوخاندنى حكومه‌ته ئیسلامییه‌كى تاران نییه، به‌ڵام گه‌ر شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێت، ئامانجى سه‌ره‌كى بریتی ده‌بێـت له ڕوخاندنى ده‌سه‌ڵاتى پیاوانى ئاینی له ئێران، ئه‌م كاره‌ش بێ گومان له چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا ڕوو نادات و به‌و پێیه‌ش نرخى نه‌وت دوچار به به‌رز و نزمی زۆر ده‌بێت و له كۆتاییدا ده‌بێته هۆى هاتنه ئاراوه‌ى قه‌یرانێكى نێو ده‌وڵه‌تى ووزه. ئه‌ڵبه‌ته ڕوونیشه كه ئه‌و قه‌یرانه زیاتر به زیانى به‌كاربه‌رانى ووزه‌یه تا وڵاته به‌رهه‌م هێنه‌كانى ووزه.
به‌و پێیه‌ش كه شه‌ڕى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئێران ته‌نها له سنورى ئێران‌دا ناگیرسێته‌وه، به‌ڵكو ته‌واوى ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌گرێـته‌وه كه ئێران بوونى سه‌ربازى یاخود بریكارى تێدایه هه‌یه وه‌ك عێراق، سوریا، لوبنان، ئه‌فغانستان و یه‌مه‌ن، پێشبینیش ده‌كرێت به‌و هۆیه‌وه شه‌پۆلێكى گه‌وره‌ى كۆچ دروست بكات له‌ناوچه‌كه، به پێى ئاماره‌كانى ساڵى 2016، له شه‌ڕى ناوخۆیی سوریا زیاتر له 13.5 ملیۆن كه‌س له كۆى 22 ملیۆن، ئاواره بوون واته زیاتر له 30% كۆى دانیشتوانى سوریا. بێ گومان شه‌ڕى ئێران شه‌پۆلێكى زۆر گه‌وره‌تری كۆچ دروست ده‌كات به به‌راورد به‌سوریا و وڵاته ئه‌وروپییه‌كانیش زیاتر له هه‌ر لایه‌نێكى تر كاریگه‌ر ده‌بن به‌و دیارده‌یه.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئه‌وه ئه‌مه‌ریكا بوو كه به ناردنى هێزیى زیاتر بۆ ناوچه‌كه ئاماده‌یی شه‌ڕ كردنى نیشان دا له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وه ئێران بووه كه به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه به شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هێرشی كردۆته سه‌ر هاوپه‌یمان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه و له دواى هه‌ر هێرشێكیش، ئێران دووپاتى ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا نییه‌تى شه‌ڕى نییه و شه‌ڕ ناكات.
ئێران سوود له هه‌ر ده‌رفه‌تێك ده‌بینی بۆ نیشان دانى باڵا ده‌ستى و به‌هێزى خۆى له‌ناوچه‌كه و تا ئێستاش گه‌ر به‌رارودێك بكرێت له نێوان ئه‌مه‌ریكاو ئێران، هه‌ست ده‌كرێت ئێران به‌هێزتر ده‌ركه‌وتبێت به‌و پێیه‌ى كه بۆ چه‌ندین جار كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره‌كانى له‌ناوچه‌كه كردۆته ئامانج و له به‌رامبه‌ردا رووبه‌ڕووى هیچ جۆره لێدانێكى سه‌ربازى نه‌بۆته‌وه. ئێران به‌م كارانه‌ى گه‌مه‌یه‌كى ترسناك ده‌كات، ڕاسته ئه‌مه‌ریكا سه‌ربارى هێنانى هێز و هه‌ڕه‌شه‌كانى، نییه‌تى شه‌ڕى نییه، به‌ڵام ئێران به‌م هێرشانه‌ى ئه‌م دواییه‌ى كه دواهه‌مینیان خستنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى جۆرى (گلۆباڵ هاوك) بوو، پشوو درێژى ئه‌مه‌ریكا تاقى ده‌كاته‌وه و به‌دوور نازانرێت ئه‌گه‌ر ئێران به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و كارانه، كاردانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ناوچه‌كه به‌ره‌و شه‌ڕێكى كاولكارى به‌رێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی