یارییەكی نا هاوسەنگ

07/07/2019

رێبین عومەر

ئەوەی دوێنێ سەپا بەسەر دۆخی یەكێتیدا تەواو ناهاوسەنگ بوو لە بەرامبەر بە راگرتنی هاوسەنگی یەكێتی ناو یەكێتی ، دوێنێ سەرۆكی گروپی ناوەندی بریار و سەرۆكی هاودیدەكانی توانیان باشترین یاری لە غیابی هێرۆخان ئەنجام بدەن و تەواوی ئەو كەسانە بە ویستی خۆیان تاعین بكەن كە نزیك لەخۆیانن، یارییەكی زۆر زیرەكانەیان ئەنجام دا تا دۆخێكیان دروستكرد كە خودی قوباد تاڵەبانی نەشتوانێت دادكۆكی لە برادەرەكانی بكاو و تێیان گەیاند كە كات ماراسۆنی دەڕوات و تەنها دەتوانیت داكۆكی لە مانەوەی خۆت بكەیت ، بە شێوەیەكی ماراسۆن ئاسا پۆستەكانیان لەناو خۆیان بەشكردو بێ گوێدان بە هاوسەنگی ناوخۆی و هاوسەنگی نێو شارەكان پۆست و پلەو پاییەكانیان تەخشان و پەخشان كرد،

ئەوەی دوێنێ لە كودەتایەكی خێرا دەچوو كەبەسەر هاوسەنگیی یەكێتی ناو یەكێتی كرا، بێ گوێدانە وەرگرتنی كۆمەڵێك سیڤی زۆر و لێوەشاوەیی و لێهاتووی لەسەر بنچینەی مەحسوبییەت لە سەر كورسییەكی تاڵەبانی و لە غیابی هێرۆخان دۆخی بەرژەوەندی و درێژكردنەوەی سیستمی قۆرخ كاریان بەسەر دۆخی یەكێتی سەپان.

رێبین عومەر

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی