ئەوەیە جیاوازی نێوان عێراق‌و توركیا تكایە مەكەونە داوەكەوە

31/07/2019

لەتیف مستەفا شێخ ئەمین

لە توركیا گەشتیاری كورد دەچێ پارەیان بۆ دەبا بۆ ئەوەی باری ئابوری داتەپیویان ڕاست كاتەوە ،كەچی سوكایەتی بە ئاڵای كوردستان دەكرێ و لە جیاتی داوای لێبوردن تاوانبارەكە ڤیدێۆێەك بڵاو دەكاتەوەو بە پالەوان دەكرێ و ھەڵوێستی ڕەسمی دەولەتێش كەخۆی لە ھەڵوێستی فەرمی پارێزگاری تەربزۆندا دەبینێتەوە دەڵێ ئەو كوردانە ویستویانە ئاژاوە بنێنەوەو ھەستی ھاوڵاتیانی توركیایان وروژاندوە بۆیە پۆلیس كۆنترۆڵی دۆخەكەی كردوەو كوردەكانی باكوری عێراق دەسگیر كراون و سنور داش دەكرێنەوەئەوان پێمان دەڵێن كوردمان وەك كۆیلە نەبێ قبوڵ نیە

لە عێراق كە یەكەم وڵاتە دانی بەمافی كوردا داناوەو بەدەستور بەڕەسمی ئیعتیرافی بە حكومەت و ئاڵاكەی كردوەو زۆر ڕێزیش لە ھاوڵاتی كورد دەگرێ و بودجەو ھاوكاری و موچەی فەرمانبەرانی بۆ دەنێرێ بێ ئەوەی كورد ھیچ ئیلتیزامێكی خۆی بەرامبەر ئەو دەوڵەتە جێبەجێ بكات 

بەڵام سیاسیەكانی كورد بۆ مەبەستی سیاسی خۆیان دنەی ھەستی ھاوڵاتیان دەدن كە دژی ئەو دەوڵەتە بن و بە ھی خۆیانی نەزانن .

لە پارێزگای سەماوە ئەفسەرێكی گەنجی ھەڵەشە ناماقوڵیەك دەكات كە ھەڵوێستی گەمژانەو شۆفینیانەی خۆیەتی ، ھەر زوو ھەڵوێستی ڕەسمی دێتە سەرخەت كە خۆی لە ھەڵوێستی پارێزگاری سەماوەدا دەبینێتەوە داوای لێبوردن دەكات و ئەفسەرەكەش دەسگیر دەكرێ ،كەچی لە بەیانی ئەمڕۆوە میدیای دەسەڵات و بەداخەوە ئەھلیش ھاتونە سەرخەت و دەغدەغەی ھەستی ھاوڵاتیان دەدەن و گیانی ڕق و كینەو جیاوازی زەق دەكەنەوە .

تاكەی خەڵك ھۆشی نایەتەوە وروژاندن و گەورەكردنی ئەم بابەتانە بۆ لە بیركردنی قەیرانەكانی ناوخۆو داگیركاری داگیركارانە تكایە مەكەونە داوەكەوە 

جا ئێستا موستەفیدان و موزایەدەچیانی قەومەچی تۆمەتبارمان دەكەن بەعێراقچی.

لەتیف شێخ مستەفا

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی