دادگای فیدرالی ودادگای كوردستان

31/07/2019

مەسعود عەبدولخالق

دادگای فیدرالی (بە زیندوو كردنەوەی مادەی 140) دلی هەمو كوردێكی خۆش كرد ،ناحەزانی كوردیش زیاتر دەركەوتن ، سەرم سوڕماوە (تورك وعەرەب وعەجەم)ئەو هەمو ستەمەیان لەكورد كردوە بۆ هێشتا ڕقیشیان لێیە ، كێ هەیە نەزانی كەركوك كوردستانیە ،بەلگەی تەواوی مێژووی وجوگرافی و سیاسی ویاسایی و دەستوری لەبەر دەستە ، بەداخەوە دەسەلاتی كوردی دۆڕاندی ، دەبوایە دەسەلاتی كوردی چۆن ئەوەندە پێداگری لە پرسی نەوت دەكات كەمێكیشی لەمادەی 140 بكردایە وئەوان مراجعەی دادگای فیدرالی بكردبایە (نەك پەرلەمانی عیراقی)پێی هەلسا ، ئیستا دەركەوت ئەگەر دەسەلاتی كوردی پارێزەری باشیشی بناردبایە دادگای فیدرالی ریفراندۆمەكەش وا هەلنەدەوەشایەوە، یان هەر تەمیزێكیان بكردابوایە وای لینەدەهات .


ئەوە دادگای فیدرالی ئەدی دادگاكانی كوردستان خەریكی جێبەجێ كردنی فەرمانی حزبی و كەسانی دەسەلاتدارن، هەرچی موخالەفەو وتاوان وتالانە.. گەورەكان دەیكەن كەچی زیندانیەكان پڕیەتی لەهەژارو بێكەس ، هاتونە نێو دژایەتی معارەزەو شەڕە عەشیرەت ، فەرمانی دەسگیری كردن بۆ زۆربەی شۆڕشگێڕەكان دەرچوە كەچی خەلكی شایستەی زیندان وا حوكمدارن ، كوڕی سەرۆك عەشیرەتیك دەگرن گوایە دالدەی قاتیلێكی داوە ،... بەلام بۆچی هەمو ئەوانەی دالدەی قاتیلان دەدەن نایان گرن ،ئەدی كوا قاتیلانی 141 ئەندامی دیموكرات وكۆمەلە؟ ئەو هەمو قاتیل وتاوانبارە هەن ودالدە دراون ئازادن ئەو هەمو ئەنفالچیە دالدە دراون .


فەرمانی دەسگیر كردن بۆ (شاسوار)دەردەكەن دەلێن فیلی كردوە ..ئێ هەزاران بەرپرس وسەركردە فیلی كردوە دە ئەوانیش بگرن ،بەراستی دادگای جاهلیەتە بەمانا ئاینیەكەی ( دادوەری باشیش هەیە ئاگادارین) ، یەك جار دادوەرو حاكم و قازیەكان خۆپیشاندانیكیان كرد ئەویش دژی (كەمكردنەوەی موچەیان بوو) ، دەلین ئەوە عەقلی شاخە وای لەدادگا كردوە ،بەپیچەوانەوە (ئەمن خۆم لەدادگای شاخ بووم) وا نەبوو ، دەسەلاتی حزبی و دادگا لێكجیاكرابۆوە ، ئەوەی دەگەیشتە دادگا بە عادلانە جیبەجێ دەكرا .
مسعودعبدالخالق 31/7/2019

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی