بۆ پەرلەمانتارانی هەرێم.. دەزانن شەنگالییەكان چییان پێویستە؟

03/08/2019

بەختیار كاكەیی

شەرم دەمان گرێت كاتێك ئەو پرۆژە یاسایەی بۆ شەنگالیەكانتان نووسیوە دەخوێنینەوە!!كاتێك لەمادەی یەك تا كۆتا مادە دەخوێنینەوە تێدەكەین ئەم پرۆژەتان تەنها بۆ لێدانە لەو پرۆژەیەی كەپەرلەمانی عێراق ئامادەی كردووە كە تا ئیستا دووخوێندنەوەی بۆكراوە چونكە پرۆژەكەی پەرلەمانی عێراق هێندە گرنكە كەدەتوانین بلێن قەرەبووكردنەوەی ژنانی یەزیدی فەراهەم كردووە چ  لە ڕووی مادی یان لەڕووی معنەوی!! بەڵام ئێوە نەك قەرەبووی مادی و مەعنەویتان نەكردوونەتەوە بەڵكوو هێندە بێ بایەخ بوو لاتان زۆرترین ئەندام پەرلەمانتان كە خوێندنەوەی دووەمی بۆ كرا هەر ئامادەی دانیشنەكە نەبوون!!!

ڕۆڵی پەرلەمانی هەرێم و پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ چارەسەری ژنە ڕزكاربووەكانی دەستی داعش!!

كێشە و موعاناتی ژنانی یەزیدی ئەوە نیە تۆ ڕۆژێكیان بۆ بكەیتە ڕۆژی نیشتیمانی كێشەی جەوهەری ئەوان ئەوەیە چۆن بە ڕێگایەك قەناعەت بە پیاوانی یەزیدی بكەن كەئەو منداڵانەی كەلەكاتی ئەسیری لەلای داعش لەدایك بوون لێیان دانەبریت چونكە پیاوە ئاینیەكانی یەزیدی دەڵێن یان دەبیت نفوس بۆ ئەو منداڵانە دەربهێنریت بەناوی دایكیانەوە بنوسریت یان ئەو ژن و منداڵانە لەشەنگال نەمێنن!! ئایا ئێوەی هێژا لەچ مادەیەك باسی چارەسەری ئەم كێشتان كردووە؟؟ دڵنیام لەهیج!!
بەڵام ئیمڕۆ چیكیری پەرلەمانی ئەڵمانیاو دوو ئەندام پەرلەمانیان لەڕێگەی نووسینێكەوە داوا دەكەن حوكمەتی ئەڵمانیا مافی پەنابەری ببخشێتە ئەو ژن و منداڵانەی كەلە دەستی داعش ڕزكاریان بووە ئیستا تووشی كێشەی كۆمەڵایەتی بوون!!! عەجیب لەئەڵمانیا ئاگاداری كێشەی شەنگالیەكان بەڵام لەهەرێم بێ ئاگا

بەجینۆساید ناساندنی شەنگال بەیاسایەكی لاواز نابێتە كەیسێكی نێو دەوڵەتی بەڵكوو كردارو هەوڵی نێودەوڵەتی دەوێت چیدەبوو ئێوە هەوڵی ئەوەتان بدایا ئەم كێشە ببنە نێو نەتەوە یەكگرتوەكان تا لەوێوە هەوڵ بدرێت  ئەنجومەنی ئاسایش دانیشتنی تایبەتی بۆ بكات لەڕێگای دادكای نێودەوڵەتیەوە ئەم دۆزە بگرێتە دۆزیكی نێونەتەوەی و لەجیهاندا بەجینۆساید بناسریت!!! بەڵام چەندێك ئەنفال و كیمیابارانتان كرد شەنگالیش هەر هێندە دەكەن.

 

ئاوەدان نەكردنەوەی شەنگال هۆكاری نەگرانەوەی ئاوارەكانە بۆ شارەكە بەڵام یەك مادەش نابینیت باس لە ئالیەتی چۆنیەتی ئاوەدانكردنەوەی شارەكە بكات.
دەكرا لەنێو بڕگەو مادەكانی پرۆژە یاساكەدا بە خاڵێك باسی لەدرووست كردنی سندووقێك بكات بەناوی (سندووقی ئاوەدانكردنەوە) هەروەك سندووقی مارشاڵ،،  كەلەم ڕێگەوە بانكێشی سەرجەم وڵاتانی ئیقلیمی و ئەروپی و ڕۆژاوای و ڕێخراوە خێرخوازی و بازرگانەكان بكرایا  تا بێن هاوكاری خەڵكی شەنگال بكەن تا وەكوو كۆڵانە داڕوخاوەكان و خانووە داتەپیوەكان نۆژن بكرێنەوە،، چونكە لەكۆی پێنج هەزارو پێنج سەد خانوو سێ هەزارو سەدو سی و سێ خانوو لەشەنكال ڕووخاوە...
وە بەپێی ڕاپۆرتێك بۆ ئەوەی شەنگال بگەرێتەوە پێش ساڵی 2014 پیویستی بەبڕی 10 ملیۆن دۆلار هەیە ئەم بڕەش نەحوكمەتی هەرێم ئامادەیە بیدات نەحوكمەتی ناوەند بۆیە دەكرا لەڕێگەی جاردانی ئەم سندووقەوە دەتوانرا نیوەی شارەكەشی بەقۆناخێك پێ ئاوەدان بكرایەوە

بەختیار كاكەیی

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی