جیهان بەرەو پێشبڕكێی موشەكی

04/08/2019

مستەفا شێخ مەحمود

رێكەوتنی موشەكی مەودا ناوند و مەودا كورتی ئەتۆمی، چیە و بۆ چی هەڵوەشێدرایەوە، مەترسیەكانی چین؟.

ئەو رێكەوتنە كە بە رێكەوتنی ANF ناسراوە، لە ساڵی 1987 لە نێون رۆناڵد ریگن سەرۆكی ئەمریكا و میخائیل گۆرباجۆف رێبەری یەكێتی سۆڤیەت واژۆكراوە. 

رێكەوتنەكە 1991 چۆتە بواری جێبەجێكردن لەو چوارچێوەیەشدا، ئەمریكا 859 موشەكی لە ناو بردون و روسیاش 1792 موشەكی خۆی لە ناو بردون.

ئەو رێكەوتنە موشەكی مەودا مام ناوەند لە 1000 كم تا 5500 كم و موشەكی مەودا كورت لە 500 تا 1000 كم دەگرێتەوە، هەردو لاش پابەند ئەكات بە دروستنەكردنی موشەكی نوێ و بڵاوە پێكردنی موشەكانیان، هەروەها رێگا بە هەر لایەكیش ئەدات، كە بەڵگەی پێشێلكردنی رێكەوتنەكەی خستە روو، لە رێكەوتنەكە بكشێتەوە.

بە تێپەر بونی كات روسیا و ئەمریكا یەكتریان تۆمەتبار كرد، بە پێشێلكردنی رێكەوتنەكە، ئەمریكا روسیای بە بەرهەم هێنانی موشەكی نوێ و هەروەها روسیا بە دامەزراندنی سیستەمی موشەكی لە پۆلەندا و بەلتیك ئەمریكای تاوانبار كرد. 

روسەكان پێان وایە ئەبێت پەرە بە توانا بەرگریەكەیان بدەن، چونكە جێگیر كردنی سیستمی موشەكی ئەمریكی لە ئەوروپای خۆرهەڵات وادەكات، ئەمریكا بتوانێت لە ماوەی 3 بۆ 5 خولەك، مۆسكۆ وێران بكات و بەوەش هیچ بژاردەیەك بۆ روسیا نامێنێتەوە، بۆیە روسا بە هەرەشەكردن لە ئەوروپا وەڵامی ئەمریكا دەداتەوە. 

دیوێكی دیكەی هەرس هێنانی ئەو رێكەوتنە، كە رۆژی 2ی ئابی 2019 هەڵوەشێنرایەوە، رێكەوتنێكی دوو لایەنەی ئەمریكی روسیە و چین وەك زلهێزێك پەرەی بە توانا موشەكیەكانی داوە پابەند نیە بەم رێكەوتنە، مەترسی لە سەر كەشتی گەلی ئەمریكی دروستكردوە، بۆیە ئەمریكا دەەوێت بۆ لەمە بەدواوە، ئەو موشەكانە، لە دەریای چین بڵاو بكاتەوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەكانی، هەروەها نزیكە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئەو موشەكانە بڵاو بكاتەوە.

بەمەش مەترسیاكی جدی لە سەر پێكدادانی چەكی ناوەكی زیاتر ئەبێت، هەروەها ئەوە سەر ئەكێشێت، بۆ ململانێیەكی نوێ لە جیهان لە نێوان ئەمریكا و ركابەرانی دیكەی.

ئەمریكا ئەستەمە بتوانێت پابەندی رێكەوتنێكی بەو شێوەیە بێت، كە هێزی دیكە پێشی بكەونەوە. 

بۆ روسیا گرانە، شوێنكەوتەیەكی لاوازی ئەمریكا بێت، كەواتە جیهان بەرەو پێشبڕكێی موشەكی و ئاسایشی كەمتر هەنگاو ئەنێت.

مستەفا شێخ مەحمود

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی