كۆنگرەی یەكێتی بۆچی؟

19/08/2019

رێبین عومه‌ر

نۆ ساڵ بەسەر نەبەستنی كۆنگرەی یەكێتی تێدەپەڕێت بەو پێییەش یەكێتی وەك حزب و ئۆرگان دووچاری تەنگانەی متمانە بۆتە لە ئێستادا ئەمەش بۆتە كێشەیەكی گەورە لەبەردەم پرۆسەی نوێبوونەوەی یەكێتی، بەوپێیەش یەك رێگە لەبەردەم نوێبوونەوە هەیە ئەویش یان دەبێت یەكێتی كۆنگرە بكاو نوێبێتەوە یان ئەوەتا بە گرفت و تەنگو چەڵەمەكانی رابردووە لە دەوری خۆی خولبخواتەوە.

 بەداخەوە لە ماوەی ئەم نۆساڵەدا گەلێك هۆكار هەبوون بۆدواكەوتنی كۆنگرە نەخۆش كەوتنی سەرۆك مام جەلال و جەنگی سەپاوی داعش و قەیرانی سەپاوی دارایی و ریفراندۆمە شومەكەی پارتی و یەك نەبوون و ناتەبایی نێو ماڵی یەكێتی و پەرت پەرت بوون و تا جیابوونەوەی بەرهەم ساڵح و گروپی هاودیدەكان و ناوەندی بریار، ئەو فاكتەرە سەرەكیانەبوون كە كۆنگرەیان دواخست.

 بەڵام ئێستا قۆناغەكە جیاوازە و دۆخی ناوخۆی یەكێتیش لە بارە بۆ ئەوەی كە بڕیار لەسەر بەستنی كۆنگرە بدرێت بەڵام مۆتەكەی بڕیار نەدان تا ئێستا نەیتوانییەوە یەكێتی قۆناغی بڕیار نەدان تێپەڕبكاو یەكێتی ببێتەوە بەیەكێتییەكەی مام كە هەموو خوازیاری ئەوەین.

 چونكە بەهۆی پەرت پەرت بوونی سیاسییەوە لەماوەی رابردوودا یەكێتی دووچاری پەتایی بڕیار نەدابووە كە ئەمەش بە نەرێنی كاریگەری لەسەر رەوشی گشتی یەكێتیكرد تا رادەیەكیش بەهۆی لاواز بوونی دۆخی ناوخۆییەوە یەكێتییەوە سەنگی لە هاوكێشەی سیاسی لاسەنگ بوو.

رێبین عومەر

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی