زانکۆکانی ئێران و تورکیاو قۆڵبڕینی کورد بەناوی زەمالەوە

01/09/2019

هەرێم حسن احمد


لەزۆربەی زانکۆکانی وڵاتانی جیهان، ساڵانە سەدان خوێندکاری دەرەکی وەردەگرن و سەرجەم تێچووە ماددی یەکانیان لە ئەستۆدەگرن،بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی کلتورو زمانی خۆیان و سودوەرگرتن لەشارەزایی و ئەزمونی خوێندکارانی دەرەکی و بەرزکردنەوەی ڕانکی زانکۆکانیان و وەرگرتنی یارمەتی دارایی لەڕێکخراوە جیهانیەکان.

ئەوەی جێگەی داخە،باهۆی نەشارەزایی خوێندکارانی کوردو چاوچنۆکی  فێلبازی زانکۆکانی ئێران و تورکیاو کۆمپانیاکان،ساڵانە بەسەدان خوێندکاری کورد بەناوی پێدانی زەمالەو تەواوکردنی خوێندنی باڵا،روو لەم وڵاتانە دەکەن.بەڵام ئەوەی جێگەی داخە،ئەم پڕۆسەیە کۆمەلێک دەرئەنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە.جگەلەوەی دەبێتە زۆربون و هەڵاوسانی بڕوانامەو قورسایی یەک لەسەر خەزێنەی حکومەت کە موچەی ئەوانە زیاددەبێت کە لەکەرتی حکومی دامەزراون،هەروەها بەشێکی زۆری خەڵکانی ئاست نزم و نمرە کەم سودمەندبن. ئەمە جگەلەوەی،زۆرینەی ئەم زەمالانەی چەند ساڵە لەم د وڵاتە بەخوێندکارانی کرد دراوە، درۆبون و زەمالە نەبون،چونکە زەمالەدەبێت لەسەر ئاستی هەموو خوێندکارانی جیهان پێشبرکێی لەسەربکرێت بۆوڵاتی خوێندن،کە ئەمەش ساڵی جارێکەو کاتەکەی دیاریکراوەو لە سایتی وەزارەتی خوێندنی باڵای ئەم وڵاتە یان زانکۆکە نیشان دەدرێت.
خاڵێکی تر، زەمالە تەنها بۆ خۆێندکاری نمرە بەرزو زمانزان و چالاکە،نەوەک نوقڵ و چکلێت بێ بۆ هەموو کەس.

ئەوەی  چەند ساڵێکە،کۆمپانیاکان وهەندێ زانکۆی ئێران و تورکیا دەیکەن لەگەڵ خوێندکارانی کورد،تەنها قۆلبرین و درۆکردنە لەگەڵیان و لێسەندنی پارەیە لێیان.

لەبەرامبەریشدا خوێندکارانی کوردیش،بەتایبەتی ئەوانەی دامەزراون،وەزارەتەکانیان فریودەدەن کە زەمالەیان بۆ دەرچووەو تاوەکو بەموچەوە بیاننێرن بۆ خوێندن. هەرکەسێکێش بەمشێوە ساختەیە بڕوانامە بهێنێت،چاوەروانی داهاتویەکی خراپی لێدەکرێت بۆ تێکدانی وڵات.ئەم گزیکاریەش جگە لەخوێندکاران، بەرپرسانی وەزارەتەکان لێیبەرپرسن.کە شارەزاییان لە پڕۆسەی خوێندن نیەو بەئاسانی فریودەدرێن.

هەرێم حسن احمد

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی