تێگه‌یشتن له‌و راستییه‌ی كه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كورد له باشوور له به‌غدایه، به‌شێكی گرنگی گۆڕانكارییه كه له‌سیمای كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا ده‌بینرێت، ئه‌م واقیعه كه هه‌موو رێگه‌كان ده‌بێت به‌به‌غدا بگه‌نه‌وه و ئه‌و پایته‌خته‌ی كه هێشتا به‌ده‌ست ده‌یان گرفت‌و ناكۆكی جۆراوجۆری ناوخۆییه‌وه ده‌ناڵێنێت، دوایین وێستگه‌ی پێكگه‌یشتن‌و رێگه‌و ده‌روازه‌ی نوێیه بۆ چاره‌سه‌ر.
له‌ڕابردوودا زۆرجار هه‌وڵدرا به‌بیانووی جیاجیا ئه‌م گرنگییه‌ی به‌غدا كاڵبكرێته‌وه، به‌ڵام دواجار رووداوه‌كانی دواتر سه‌لماندیان كه كورد له‌م قۆناغه‌شدا پێویستی زۆری به‌به‌غدا هه‌یه‌و سیاسه‌تی هاوسه‌نگیش ئه‌وه‌یه، هه‌رێم بتوانێت ده‌ست به‌به‌غداوه بگرێت‌و په‌یوه‌ندییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق بخاته خزمه‌تی ئه‌زموونی حوكمڕانی له‌باشوورو هاووڵاتیانی هه‌رێم له‌خێروبێره‌كه‌ی سوودمه‌ندبن.
ئێستا ئه‌م نیازپاكییه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌بینرێت‌و له‌سه‌ره‌تاشه‌وه كردنه‌وه‌ی ده‌رگای نوێی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كورد، خواستی سه‌ره‌كیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بوو، دوای ئه‌م هه‌موو ناكۆكییه‌ی نێوان هه‌ولێرو به‌غداش ئه‌و خواسته‌ی هه‌ردوولا بۆ رێكه‌وتن‌و لێكتێگه‌یشتن خه‌ریكه ئاسۆیه‌كی نوێ دروست ده‌كات، كه گرنگتر له‌بنیادنانی، پاراستنی جۆر‌و شێوازی رێكه‌وتنه‌كه‌یه، كه پێشتر هه‌میشه به‌غدا هه‌رێمی به پابه‌ندنه‌بوون به‌ڕێكه‌وتنه‌كانه‌وه تۆمه‌تبار كردووه.
له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی خاڵێكی گرنگی فه‌رامۆشكراوه، له‌و نیازپاكییه‌ی بۆ رێكه‌وتن له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا هه‌یه، سازان‌و رێكه‌وتنی لایه‌نه كوردستانییه‌كانه، به‌تایبه‌ت ئه‌و هێزه كوردستانییانه‌ی كه خاوه‌نی كورسی په‌رله‌مانین له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، چونكه له‌هه‌موو ئه‌گه‌رێكدا گرنگه ئه‌و پارته كوردستانییانه‌ی له‌به‌غدا نوێنه‌ریان هه‌یه، خۆیان بسازێن‌و جۆرێك له‌ڕێكه‌وتن له‌نێوانیاندا هه‌بێت، تاوه‌كو بتوانن به كۆده‌نگی هه‌موو رێكه‌وتن‌و هه‌نگاوه‌كان هه‌ڵبه‌سنگێنن‌و دوور له‌به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی‌و به‌ئامانجی خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كاربكه‌ن، تاوه‌كو وه‌ك تیمێكی به‌هێز كه له‌وێنه گه‌وره‌كه‌یدا نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن قوربانییه، ببینرێن. به‌و جۆره زیاتر ده‌توانرێت هێز بۆ هه‌نگاوه‌كان‌و فشار بۆ جێبه‌جێكردنیان دروست بكرێت.
شاراوه نییه ئه‌وه‌ی ئێستا له‌به‌غدا ده‌بینرێت، خاڵییه له‌كۆده‌نگی‌و په‌یوه‌ندییه‌كانیش ته‌نها له‌ئاستی تاكه كه‌سی‌و نزیكایه‌تیی نوێنه‌ری حزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش ته‌نها ئیلتزامێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، كه ئه‌مه زۆر جیاوازه له پێویستی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگ‌و ره‌نگه جیاوازه‌كان له‌ده‌وری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان‌و هه‌وڵدان بۆ گه‌مارۆدانی مه‌ترسییه‌كان‌و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار‌و هه‌نگاوی پێكه‌وه‌یی.
به‌ڵام گرنگیشه رێكه‌وتن‌و كۆده‌نگیی نوێنه‌رانی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌به‌غدا، به‌ر له‌هه‌ر شتێك ده‌بێت به ژووری ناوه‌ندی بڕیاری حزبه‌كاندا ره‌ت بێت. به‌مانایه‌كی تر، ده‌بێت سه‌ركردایه‌تیی پارته كوردستانییه‌كانی هه‌رێم خۆیان به‌ر له‌هه‌ر شتێك بگه‌نه ئه‌نجامێك، كه كۆده‌نگی‌و یه‌ك بۆچوونی له‌به‌غدا له‌سه‌ر كاغه‌زه‌وه بكه‌نه واقیع، به‌جۆرێك ئه‌و گرنگییه‌ی كه سه‌ركرده‌كانی كورد له‌میدیاوه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن له‌به‌غدا، وه‌ك پێویستیی قۆناغ كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، به‌م جۆره نوێنه‌ره‌كانیشیان دواجار له‌بری نوێنه‌رایه‌تییكردنی ئه‌م پارت‌و ئه‌و حزب، ده‌بنه نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غداو ئه‌مه‌ش ئه‌نده‌ی تر پشتیوانی به‌هێزی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم‌و رێكه‌وتنه‌كانیش ده‌بێت، كه هه‌مووی دواجار به‌سوودی هاوڵاتیان ته‌واو ده‌بێت.
گرنگه ئه‌و راستییه‌ش بزانین، ئه‌م قۆناغه بۆ رێكه‌وتن‌و سازانی هه‌مووان له‌ده‌وری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد ئێجگار گرنگه، چونكه ئه‌گه‌ر به‌كۆده‌نگی نه‌بێت (حكومه‌تی هه‌رێمیش پابه‌ندی راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو نه‌بێت)، ره‌نگه هه‌روا به‌و ئاسانییه له‌ناو ئه‌و هه‌موو بۆچوونه شۆڤێنییه‌دا، نه‌توانرێت مووچه‌ی هاووڵاتیان به‌م شێوازه‌ی له‌یاسای بودجه‌ی عیراقدا هه‌یه، جارێكی تر جێگیر بكرێته‌وه، كه ئه‌مه‌ش به‌مانای جارێكی تر گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی قه‌یران‌و په‌ككه‌وتنی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم‌و خۆپپیشاندان‌و زۆر گرفتی تری گه‌وره. كه‌واته بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌و نه‌بینینه‌وه‌ی ئه‌و رابردووه‌ی كه سه‌رتاپای تۆماری نه‌هامه‌تییه، رێكه‌وتن‌و سازانی لایه‌نه كوردستانییه‌كان گرنگه‌و ده‌بێت رێكه‌وتنه‌كه‌ش له هه‌رێمه‌وه ده‌ست پێبكات‌و نوێنه‌رانی كوردیش له‌به‌غدا پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی بكرێن، دوای ئه‌وه هه‌مووان له‌هه‌ر جومگه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ك بن، له‌ئه‌گه‌ری رێكه‌وتندا پشتیوان بن‌و له‌ئه‌گه‌ری رێكنه‌كه‌وتنیش دا وه‌ك یه‌ك رووبه‌ڕووی پێشهاته‌كان ببنه‌وه.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی