ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی كه وا بڕیاره له مانگی ١٢ ی ئه‌م ساڵدا ببه‌سترێت ده‌كه‌وێته نێوان دوو بژارده‌وه، ئه‌ویش هه‌ستانه‌وه، یان پووكانه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تاییه .
بێ گومان هه‌م كوردستان هه‌م مێژوو و خه‌باتی یه‌كێتیش بژارده‌ی یه‌كه‌م ده‌خوازێ كه كۆنگره‌ی هه‌ستانه‌وه‌یه ئه‌ویش هه‌موو له ده‌ست ئه‌و بڕیار به ده‌ستانه‌ی ئێستادایه كه زۆربه‌یان خوێن و ئاره‌قیان له پێناو ڕێبازی یه‌كێتی بۆ كوردستان تێكه‌ڵاو كردوه و ڕۆژه سه‌خت و دژواره‌كانیان به‌ڕێ كردوه. به‌ده‌ر له‌وه‌ش ناوچه‌كه و كوردستانیش وا ده‌خوازێ له‌به‌رامبه‌ر هزری تاكڕه‌ویی و تاك حزبی پارتیدا، یه‌كێتیه‌كی به‌هێز به تامی جاران دووباره بێته‌وه مه‌یدان و گلان و شكسته‌كانی ڕابردووشی بكاته په‌ند و وانه و له داهاتووشدا بیكاته مایه‌ی به‌هێز بوونه‌وه‌ی. به هه‌موو مانه‌یه‌ك كوردستانێكی به‌هێز یه‌كێتیه‌كی به‌هێزی ده‌وێت،
ئه‌گه‌ر كۆنگره بۆ حزبه‌كانی تر سه‌خت و دژوار بێت له كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیدا، ئه‌وا بۆ یه‌كێتی دوو هێنده سه‌خته، به حوكمی ئه‌وه‌ی ساڵانێكه یه‌كێتی شیرازه‌ی حزبایه‌تی تێك چوه‌وه و كه‌سی بڕیار به ده‌ست و بنیادنه‌ری حزبه‌كه‌ش كه به‌ڕێز مام جه‌لال بوو له ژیاندا نه‌ماوه ، واته به هه‌موو مانه‌یه‌ك یه‌كێتی له ئێستادا بێ چه‌تر و نه‌وایه. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م كار به ده‌ستانه‌ی ئێستای یه‌كێتی به جدی په‌رۆشی هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كێتی نه‌بن ئاوا یه‌كێتی تووشی لێكترازان و گلانی یه‌كجاره‌كی ده‌بێت ، چوونكه جاران ( مام )ێك ، هه‌بوو ئاوی ده‌كرد به ئاگری ناخی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له دوای كۆنگره زیور ده‌بوون و ده‌ڕه‌نجان و هه‌ڵده‌چوون ، به‌ڵام له ئێستادا كه‌س نییه بتوانێ ئه‌و ڕۆڵه بگێڕێ، بۆیه به هه‌موو مانه‌یه‌ك به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كێتی خۆیان به پێشه‌نگ ده‌زانن.
ئه‌و به‌رپرسیارێتیه به پێی كه‌سه‌كان ده‌گۆڕێ به‌ڵام من مه‌به‌ستمه به ڕوونی بڵێم هێشتنه‌وه‌ی یه‌كێتی و ڕێگه گرتن له داڕمان له ناو یه‌كێتیدا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی نازدار و یادگاره‌كانی مام ، هه‌ر وه‌ك چۆن له پێناو به‌هێزبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و یه‌كێتی ناو یه‌كێتیدا هه‌ڵ و تێكۆشنیان چڕ كرده‌وه بۆ هێنانه‌وه‌ی كارێزمایه‌كی دیار و به‌رچاو بۆ ناو حزبه‌كه‌یان ، ئاواش له ئێستاوه پیشه‌ی ڕۆژانه‌یه‌ن بكه‌ن به ئاشت كردنه‌وه‌ی هه‌موو لێك تووڕه‌كان ، تا له‌و ڕێگایه‌وه ڕێگه بگرن له هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو كه له كۆنگره‌دا ڕوو ده‌دات، بێگومان ئه‌گه‌ر پێش كۆنگره ئه‌م ڕووحیه‌ته زاڵ نه‌بێت ، دواتر هێز نییه ڕێگه بگرێ له كار و كاردانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه له كۆنگره به دڵخۆشیه‌وه نایه‌نه ده‌ره‌وه، كۆنگره‌ش ده‌بێته مه‌یدانی ته‌راتێنی ئه‌وانه‌ی كه مه‌به‌ستیانه ته‌سفیه حساب له‌گه‌ڵ یه‌ك بكه‌ن،
ئه‌گه‌ر بڕیار بێت یه‌كێتی به‌هێز بكرێته‌وه ئه‌وا بێ گومان له ئه‌ندام و لایه‌نگرێكه‌وه، له كوێره دێیه‌كه‌وه هه‌تا به‌رزترین پله‌و پۆستی ناو یه‌كێتی ده‌بێت گرنگ و جێگه‌ی بایه‌خ بن ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت یه‌كێتی له پێناو كوردستاندا پاشان له پێناو یه‌كێتیدا به‌ڕێوه‌به‌رێك دیاری بكات كه توانا و قودره‌تی ئه‌و گرنگی پێدانه‌ی تێدا بێت به هه‌موان. خۆشبه‌ختانه یه‌كێتی بێ به‌ش نییه له پیاوی زیره‌ك و زمان زان و ناسراو كارێزما، بۆیه ده‌كرێ سوود له تواناكانی ئه‌و كارێزمایه وه‌ربگیردرێت و بخرێنه خزمه‌تی هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كێتی.
ده‌ست نیشان نه‌كردنی سكرتێر و كه‌سی یه‌كه‌م له ناو یه‌كێتیدا گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه، ئه‌گه‌ر بیرۆكه‌ی هاوسه‌رۆكی له شۆڕشه‌كانی باكوور و ڕۆژئاواوه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت هه‌ر هه‌ڵه‌یه ، چوونكه نه‌ك یه‌كێتی، له دنیادا هیچ هێزێك نییه له ئێستادا بتوانێ په‌یڕه‌وی ئه‌و هاوسه‌رۆكیه بكات كه له باكوور و ڕۆژئاوا هه‌یه، به حووكمی جیاوازی له په‌روه‌رده‌ی حزبی جیاوازی شێوازی خه‌بات و باوه‌ڕ بوونیان به حزبایه‌تی. له هه‌ر حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بیری له‌م بژارده‌یه كرده‌وه ئه‌وا یه‌كێتی دابه‌ش ده‌بێت به سه‌ر هه‌موو هاو سه‌رۆكه‌كاندا و له باڵ و ده‌سته‌ی نا شه‌رعیه‌وه ده‌بنه ده‌سته و باڵی شه‌رعی و ڕێگه پێدراو، واته له جیاتی یه‌ك بوون و یه‌كگرتنه‌وه‌ی باڵه‌كان، ده‌بێه‌ته مایه‌ی زیاتر لێكترازان،
وا پێویسته له ئێستاوه هه‌مووان كۆتایی بهێنن به ده‌سته و ده‌سته‌گه‌ری و له پێناو هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كێتی ، به فیعلی پیشانی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی بده‌ن كه هه‌موو هه‌نگاو و كار كردنێكیان بۆ به‌شداری كردنیان له كۆنگره، له پێناو هه‌ستانه‌وه و جۆشدانه‌وه‌ی یه‌كێتیه نه‌ك هێنانه پێشه‌وه‌ی گه‌نده و كه‌سه ناشیاوه‌كان بۆ جومگه ئه‌ساسیه‌كانی ناو یه‌كێتی.
بێگومان ئه‌م كۆنگره‌یه به‌ده‌ر نابێ له ده‌ست تێوه‌ردانی لایه‌نه ناوخۆی و ئیقلیمیه‌كانیش به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه ، كه كه‌مترین بۆشایی بهێڵنه‌وه بۆ ئه‌و ده‌ست تێوه‌ردانانه و خه‌ونی تێكدانی یه‌كێتی به سه‌رخستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه نه‌نران و نه‌بینران پێش كۆنگره بێ گومان ئاكامه‌كان و لێككه‌وته‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌م له جیاتی كۆنگره‌ی هه‌ستانه‌وه ده‌بێته كۆنگره‌ی پووكانه‌وه.
كۆنگره بۆ هه‌ستانه‌وه‌یه یان پووكانه‌وه؟
ڕێبوار هه‌ژار

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی