ماوه‌یه‌كه لێره‌و له‌وێ هه‌ندێ كه‌س باسی ئه‌نجومه‌نی حزبه‌كان و شتی له‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن، بۆ هه‌رێمێكی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان كه له 1991ه‌وه خۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌كات و له 1992یشه‌وه پارله‌مان و حكومه‌تی هه‌یه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو كێشه‌و شه‌ڕی ناوخۆ‌و خۆخستنه ئامێزی دوژمنان و چه‌ندین جار دۆڕاندنی خاك، بوونی پارله‌مان و حكومه‌ت، سیمایه‌كی پارله‌مانی دیموكراتی به‌خشیوه به فۆڕمه‌كه، هه‌ڵبه‌ت كاتی خۆی ته‌نانه‌ت دروستكردنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمیش شتێكی زیاده‌و بێ‌مانا بوو، ئه‌و پۆسته ئه‌وه‌نده‌ی بووه به مایه‌ی به هه‌ده‌ر دان ، ئه‌وه‌نده خزمه‌تی نه‌كردووه، قسه كردنی ئێستا له باره‌ی ئه‌نجومه‌نی حزبه‌كانه‌وه جگه له هه‌ڵپه‌و كورسی دۆزینه‌وه بۆ خه‌ڵك و به هه‌ده‌ر دانی زیاتری سامانی گشتی هیچی تر نیه‌و ته‌نانه‌ت له ته‌ك ئه‌و بنه‌ما دیموكراسیانه‌شدا نایه‌نه‌وه كه هه‌رێم بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كات.
ئه‌نجومه‌نی حزبه‌كان له دۆخی وه‌ك دۆخی هه‌رێمی كوردستاندا جگه له‌وه‌ی لێدانه له پایه‌كانی دیموكراسی و بێنرخكردنی پارله‌مان، هه‌وڵێكیشه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه‌و بۆ سه‌رده‌می به‌ره‌ی كوردستانی ، كه بون و نه‌بونی هیچ بایه‌خێكی ئه‌و تۆی نیه.
هه‌رێمی كوردستان به‌لای زۆره‌وه ده‌گاته 5 ملیۆن كه‌س پارله‌مانێكی 111 كه‌سی هه‌یه، حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێمی خۆی هه‌یه، له پارله‌ماندا 11 كورسی بۆ پێكهاته‌كان دانراوه به‌م جۆره "5 توركمان ، 5 كلدۆئاشور، 1 ئه‌رمه‌ن " زۆربه‌ی كات ده‌ستوه‌ردان له كورسیه‌كانیان ده‌كرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌ك به‌و مانایه‌ی ئه‌وان له بری نوێنه‌ری پێكهاته‌كه‌بن ده‌بنه نوێنه‌ری حزبێكی كوردی، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له سه‌ر ئاستی دنیا مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست له گه‌ڵ پارله‌مانی كوردستان ده‌كرێت، دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی باڵای حزبه‌كان ده‌بێته جێگره‌وه‌ی پارله‌مان و، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پارله‌مان خۆی كێشه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه زۆرێك له نوێنه‌ره‌كانی له بری نوێنه‌ری خه‌ڵك بن نوێنه‌ری حزبه‌كانی خۆیانن، له راستیدا له بری بیر كردنه‌وه له و ئه‌نجومه‌نه ده‌بوو بیرله‌وه بكرایه‌ته‌وه پارله‌مان بكرێته ناوه‌ندێكی یاسادانانی ئه‌كتیف و كارا، هه‌رچه‌ند من بڕوام وایه ژماره‌ی 111كورسی پارله‌مان ژماره‌یه‌كی زۆر‌و قه‌به‌یه و 11كورسیه‌كه‌ی پێكهاته‌كانی تریش هه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆره، ده‌كرا له بری ئه‌وه هه‌موو پارله‌مانی كوردستان 65 كورسی با، 60ی كورد‌و 5ی پێكهاته‌كان.
بۆ نمونه ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی كوه‌یت، 50 ئه‌ندامه، كۆی دانیشتوانی كوه‌یت نزیكه‌ی 5 ملیۆن كه‌سه، ژماره‌ی وه‌زیره‌كان 16 وه‌زیره‌و 6 پارێزگای هه‌یه، ئه‌گه‌ر له ڕوی به هه‌ده‌ر دانی سامانی گشتیه‌وه به‌راورد بكه‌ین، تێده‌گه‌ین هه‌رێم له چ دۆخێكدایه نابێت ئه‌وه‌شمان بیر بچێت هه‌رێم هه‌رێمه‌و كوه‌یت ده‌وڵه‌ته.
ده‌كرێت به‌راورد به شوێنی تریش بكه‌ین، بیرمان نه‌چێت له كوه‌یت حزب نیه ، هه‌رچۆنێكه ئه‌نجومه‌نی باڵای حزبه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خاڵی سفرو جۆرێكه له پانكردنه‌وه، بۆ كێ نازانم.
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی