جوڵه وهێزی پارتی ویه‌كێتی هه‌روه‌كو سوڕانه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنه سالبه‌كان به‌ده‌وری ناوكی زه‌ڕه‌كانه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌لیكترۆنه‌كان له خوولانه‌وه بوه‌ستن ئه‌وا پڕۆتۆنه موجه‌به‌كان، ئه‌لیكتڕۆنه سالبه‌كان بۆ خۆیان راده‌كێشن وله ئه‌نجامدا ته‌نه‌كان زۆر بچوك ده‌بنه‌وه وله‌وانه‌یه قه‌باره‌ی گۆی زه‌وی به‌قه‌د تۆپێكی بچوكی منداڵانی لێبێت.
هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات -هه‌ر له‌سه‌رده‌می شاخه‌وه تا ئێستا- هه‌رده‌م یه‌كسان و وه‌كیه‌ك بونه له عه‌قڵیه‌تی ئیداره‌دان، شێوازی حكومڕانی وكاری سیاسی وعه‌سكه‌ری وئه‌منی ومیدیایی وهه‌واڵگری وهتد... به‌ڵام ئه‌و هاوشێوه‌ییه به دوو ئاراسته‌ی دژ یه‌كی سالب وموجه‌ب كاری كردوه به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی هاوسه‌نگی بۆ یه‌كتر ومانه‌یان به‌گه‌وره‌یی، به‌جۆرێك بونه‌ته به‌خشینی ووزه به یه‌كتر بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نیان.
بۆیه هه‌ر گۆڕانكاریه‌كی دروست له‌و هاوكێشه‌یه‌دا به‌قازانجی گۆڕانكاری وچاكسازی له‌هه‌رێم ده‌شكێته‌وه وخه‌ڵكی هه‌رێم لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
له‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو پارتی هه‌وڵیدا به ئاراسته‌یه‌كی نادروست ئه‌و هاوكێشه‌یه بگۆڕێ به لاوازكردنی پێگه‌ی یه‌كێتی به‌چه‌ندین شێوازی جیاواز، كه هه‌ندێكیان پیلانی كاربۆكراوی پارتی بوو، به‌ڵام زۆربه‌شیان كه‌موكورتی خودی یه‌كێتی بوو. گرنگترین شێوازیش:
- كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته فعلی وراسته‌قینه‌كان (یاسادانان وحكومه‌ت ودادوه‌ری) له ده‌ستی پارتی، یه‌كێتی ته‌نها وه‌كو شاگرد وبه‌رده‌ستیه‌كی پارتی مامه‌ڵی له‌گه‌ڵ كراوه.
- دروستكردنی چاو وگوێ وده‌ستی پارتی له‌ناو یه‌كێتی له ئاستی زۆر باڵای مه‌كته‌ب سیاسی وسه‌ركردایه‌تی. ته‌نانه‌ت سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی هه‌یه به‌ئاشكرا قسەو فەرمانەکانی کاک مەسعودی بە ئایەتی قورئان شوبهاندوه.
- ته‌سلیمكردنی دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندیه دبلۆماسی وهه‌رێمی وناوخۆییه‌كان به پارتی. بۆ نمونه: زۆربه‌ی شانده باڵا نێوده‌وڵه‌تی وهه‌رێمیه‌كان سه‌ركرده‌كانی پارتیان ناسیوه ومامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردونه. پارتی بڕیاری پچڕاندنی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌دات وهه‌ر له‌رێگای پارتیشه ده‌رگای گفتوگۆ ورێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كرێته‌وه. رێكه‌وتنه سه‌ربازیه‌كان ده‌بێ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی پارتی بێت. بڕیاره چاره‌نوسازه‌كانی وه‌كو ریفراندۆم هه‌رپارتی ده‌یدات وهه‌ر پارتیش هه‌ڵیده‌وشێنێته‌وه.
- هه‌رچی داهاتی باج وده‌رامه‌ت ورسومات وگرێبه‌ستی نه‌وت وگازی كوردستانه (ته‌نانه‌ت داهاته‌كانی سنوری یه‌كێتیش) له‌ده‌ستی پارتیه ویه‌كێتی وه‌ك جابیه‌ك كۆكه‌ره‌وه‌ی پاره‌یه بۆ پارتی وله‌ونێوه‌نده‌شدا حه‌قده‌ستێكی كه‌م ده‌دات به‌هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی بۆ ئاسانكردن ویاسایی كردنی ئیشوكاره‌كانی پارتی له سنوری یه‌كێتی.
- ته‌نانه‌ت پارتی توانویه‌تی هه‌ندێك له حزبه سیاسیه‌كانی قوڵایی یه‌كێتیش چه‌كداربكات و به جۆرێك له جۆره‌كان په‌یوه‌ستیان بكات به سیاسه‌ت وئه‌جێندا وپلانه‌كانی پارتی وله‌كاتی پێویست وه‌كو فشارێكی سیاسی وئه‌منی وعه‌سكه‌ری به‌كاریان بهێنێ.
له رابردوودا هه‌وڵی جدی دراوه بۆ تێكشكاندنی ئه‌و هاوكێشه‌یه له‌لایه‌ن هاونیشتمانیانی كوردستان له رێگای دروستكردنی فشاری جه‌ماوه‌ری وخه‌باتی مه‌ده‌نی وململانێی سیاسی، به‌ڵام تا ئێستا به‌رهه‌مێكی ریشه‌یی كاریگه‌ری نه‌بووه له‌به‌ر چه‌ندین هۆكار –له‌داهتوودا باسی ده‌كه‌ین-.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئێستادا كاتیه‌تی باس بكرێت، چۆنیه‌تی گۆڕینی ئه‌و هاوكێشه‌یه‌یه به‌شێوازێكی دروست له‌ناوه‌وه‌ی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی؛ چونكه مانه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌و دۆخه‌ی ئێستای، راسته‌وخۆ زیانی گه‌وره‌ی گه‌یاندوه به‌هه‌رێم وخه‌ڵكه‌كه‌ی، شكستی ریفراندۆم وله‌ده‌ستدانی خاكی كوردستان وپاشه‌كه‌وت ودواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له دیاریترینیان، هه‌روه‌ها به‌ستنی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان ده‌رفه‌تێكه بۆ گۆڕانكاری.
له‌ناو یه‌كێتی، به‌تایبه‌تی كادیره ناوه‌ندی وقاعده‌كانیان وكه‌مێكیش له سه‌ركرده‌كانیان -تا راده‌یه‌ك- ویستی گۆڕانكاری وچاكسازی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و ویسته پێویسته بكرێته ئیراده‌ی گۆڕانكاری وپلانی چاكسازی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی حزب وحكومه‌ت.
پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی زۆنی سه‌وز مۆدیلێكی حوكمڕانی جیاوازی سه‌ركه‌وتوو له سنوره‌كه‌یا‌ندا نیشانبده‌ن. هه‌ر له سفركردنه‌وه‌ی كێشه سیاسی وشه‌خصیه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هێزی كاریگه‌ری سلێمانی وه‌كو گۆڕان ونه‌وه‌ی نوێ، تا پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌كیه‌كان بۆ هاوڵاتیان بێ ره‌چاوكردنی ناوچه وئینتمای حزبی. كلیلی ئه‌مانه‌ش چه‌سپاندنی لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری راسته‌قینه وسه‌ربه‌خۆكردنی دادگاكان وده‌ستاوده‌ستكردنی حكومه‌ته خۆجێیه‌كانه له‌رێگای هه‌ڵبژاردنی شه‌فاف وبێ ساخته.
به‌ڵام پێش ئه‌وانه هه‌مووی، پێویسته خوودی حزبه‌كه بێته سه‌ر راسته رێی دیموكراسیه‌ت وگۆڕینی شێوازی كاری حزبی له‌لایه‌ن ئه‌ندام وكادیره به‌شداربوه‌كانی كۆنگره‌ی داهاتوو به‌م شێوه‌ی خواره‌وه:
- ناساندنی فه‌رمی وئاشكرا بكرێت بۆ باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی، به‌جۆرێك یه‌كێتی وه‌كو به‌ره‌یه‌كی فراوانی لێبێت وهه‌ر گروپ وكۆمه‌ڵه‌یه‌ك خاوه‌ن په‌یڕه‌و وپرۆگرام وسه‌ركردایه‌تی خۆی بێت وهه‌موو گروپه‌كانیش له ژێر چه‌تری یه‌ك سه‌ركردایه‌تی وپه‌یڕه‌وی هاوبه‌ش كاربكه‌ن.
- رێژه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ومه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌پێی رێژه‌ی ئه‌ندامانی هه‌ر باڵ وگرۆپێك دیاری بكرێت وهه‌موویان له‌ژێر چاودێری وسه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكێكی خاوه‌ن متمانه‌ی هه‌موو گروپه‌كان كاربكه‌ن.
له ئێستادا دوو كاره‌كته‌ری به‌هێز هه‌یه بۆ به‌رێوه‌بردنی یه‌كێتی:
یه‌كه‌م: كۆسره‌ت ره‌سول: كه‌سێكه توانویه‌تی باڵاده‌ستی خۆی زاڵ بكات به‌سه‌ر زۆربه‌ی سه‌ركرده وئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی، به‌ڵام شكستی له ریفراندۆم ولاوازی جه‌سته‌ی ره‌نگی داوه‌ته‌وه سه‌ر لاوازی پێگه‌ی یه‌كێتی له‌ناوه‌وه‌ی كوردستان وگۆشه‌گیركردنی له‌بڕیاره چاره‌نوسازه‌كانی به‌غدا وپه‌یوه‌ندیه ئیقلیمی ونێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
دووه‌م: به‌رهه‌م صاڵح: هه‌ر چه‌نده پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌رزۆك بوو له‌ناو خه‌ڵك به‌هۆی چوونه‌وه‌ی ناو یه‌كێتی به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دامه له‌م قۆناخه‌دا - بە پێی لیكدانەوەی بار‌و دۆخی جیهانی و ئیقلیمی وعیراقی وكوردستانی- گونجاوترین كه‌س بێت بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی یه‌كێتی؛ چونكه به‌رهه‌م صاڵح جگه له‌وه‌ی دەتوانێ بارودۆخی یەكێتی هەڵسێنیتەوە بەهۆی شارەزایی و پەیوەندی فراوانی دەولی، زۆربه‌ی گروپ وباڵه‌كانی یه‌كێتی به براگه‌وراتی ئه‌و رازی ده‌بن، به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌خۆش هه‌نگاوێكه بۆ چاكسازی له سیسته‌می حكومڕانی كوردستان؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می حكومڕانی د.به‌رهه‌م له‌پاڵ سوودگه‌یاندن به حزبه‌كه‌ی خۆی، خه‌ڵكێكی زۆری سه‌ربه‌خۆ وبێ لایه‌ن وحزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش سوودیان وه‌رگرت له بڕیاركانی.
هه‌ر له ناردنه ده‌ره‌وه‌ی كوڕ وكچی هه‌ژاران بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی ماسته‌ر ودكتۆرا تا پێدانی پێشینه‌ی عه‌قاری وهاوسه‌رگیری وپاشان دامه‌زراندنی گه‌نج له فه‌رمانگه‌كان به‌بێ ره‌چاوكردنی پێوه‌ری حزبی بوون وته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوانامه وپسپۆری ونمره‌وه هه‌ڵبژێردران.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی