له‌سه‌رده‌مى داگیركارى به‌ریتانیا بۆ هیندستان، له شارى ده‌لهى مارى كۆپرا زۆر بوو، ئه‌مه‌ش ترس و دڵه راوكێ خستبوه ناو خه‌ڵك، ده‌سه‌لاتدارانى ئینگلیز بریاریاندا هه‌ر كه‌سێك مارێكى كوپرا بكوژێت پاره‌یه‌كى زیویی وه‌كو پاداشت وه‌رده‌گرێت، سه‌ره‌تا پرۆسه‌كه زۆر به باشى به‌رێوه ده‌چوو، به‌ڵام دواى تێپه‌ر بوونى نزیكه‌ى سێ مانگ له پرۆسه‌كه ئینگلیزه‌كان سه‌رنجیان دا ژماره‌ى كۆپراكان رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌بن له جیاتى كه‌مبوونه‌وه‌یان، بریار ئه‌ده‌ن به دواچوونى بۆ بكه‌ن، دواى بۆیان روون ده‌بێته‌وه كۆمه‌ڵێك له دانیشتوان له ناو ماڵه‌كانیان كۆپرا به خێو ده‌كه‌ن و به قازانج ده‌یفرۆشنه‌وه، كاتێك ئینگلیز به‌م فێڵه ده‌زانێت له بریاره‌كه‌ى په‌شیمان ده‌بێته‌وه و چى تر پاداشت نادات، ئیتر خاوه‌ن كۆبراكانیش واز ده‌هێنن له‌به‌خێو كردنیان چونكه چیتر پاره ناكات، ماره‌كان به‌ره‌ڵا ده‌كه‌ن، به شێوه‌یه‌ك ژماره‌ى كۆبراكان زۆر زیاتر ده‌بن له ژماره‌ى پێش ده‌رچوونى بریارى پاداشته‌كه.
له زانستى ئابورى زاره‌وه‌یه‌ك هه‌یه پێده‌وترێت كاریگه‌رى كۆپرا (cobra effect) ، ئه‌م زاره‌وه‌یه كاتێك به‌كار دێت بۆ وه‌سف كردنى چاره‌سه‌رى كێشه‌یه‌ك، به‌ڵام له جیاتى ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر ده‌ستبه‌ر بكات، كێشه‌كه قوڵتر ئه‌كاته‌وه . ره‌نگه سه‌ره‌تا چاره‌سه‌ره‌كه به نیه‌تێكى باش بخرێـته روو ، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كى زانستى نه‌بووه له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى زۆر به قورس‌تر ده‌كه‌وێته‌وه .به جۆرێكى تر ئه‌و پێشهاتانه‌ى كه چاوه‌ران ده‌كرێت له بریارێكى ئابورى ، مه‌رج نیه هه‌مووجار وه‌ك خۆى بێته دی، له هه‌موو ساتێك ده‌ره‌نجامى پێشبینى نه‌كراو ئاماده‌یه.
له كوردستانیش ئه‌م دیارده‌یه به ده‌یان شێوه روویداوه، به‌ڵام گرنگترینیان بریارى پرۆسه‌ى نه‌وت بوو، كه سه‌ره‌تاكه‌ى پڕ موژده به‌خش بوو، هه‌موو دڵمان خۆش بوو ئیتر دوارۆژى نه‌وه‌كانمان دابین كراوه،هه‌موو تاكێك به‌شى ده‌بێـت له‌و نه‌وته، به‌ڵام ده‌رنجامه‌كه‌ى زۆر به‌خراپى كه‌وته‌وه،هه‌موو قه‌رزاربووین له ناو ماڵى خۆمان!، هه‌روه‌ها بریارى برینه‌وه‌ى مووچه بۆ ( زیندانى سیاسى و شه‌هیدان و ئه‌نفال، خه‌باتى سه‌رده‌مى شاخ ) ئه‌مه كارێكى باش بوون، به‌ڵام له گه‌ڵ تێپه‌ربوونى كات ئه‌وه‌ى زیادى كرد كه‌سه بندیواره‌كان ، چه‌ندین مووچه‌یی، فه‌وجه خه‌یاڵیه‌كانى پێشمه‌رگه ، كه ئه‌مرۆ هه‌م حكومه‌ت و هه‌م په‌رله‌مان و هه‌م ئه‌و ده‌زگایانه‌ى كه په‌یوه‌ندار به ده‌ست پاكى به‌هه‌موویان له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان ئه‌و هه‌ڵه‌یه راست بكه‌نه‌وه‌و ئه‌و پاره خۆراییه دابه‌ش نه‌كه‌ن و برێك بودجه بگه‌رێته‌وه بۆ حكومه‌ت، كه بێگومان كارێكى ئاسان نابێت، ره‌نگه هه‌ر له بنچینه‌وه سه‌ر نه‌گرێت.
ئه‌م زاراوه‌یه له زۆر بوارى تر ئه‌توانى بیاندۆزیته‌وه، له وه‌رگرتنى گه‌نم له جوتیار بۆ هاندانى به‌رهه‌مى ناوخۆ، ئه‌مه كارێكى باشه، به‌ڵام دواتر هێنانى گه‌رمى بێگانه به حسابى گه‌نمى خۆماڵى پرۆسه‌كه‌ى زیاتر ئالۆز كرد وایكرد جوتیارى كورد زیاتر زه‌ره‌ر بكات و پاره‌كه‌ى بۆ چه‌ندین ساڵ دوا بكه‌وێت.
کامەران وریا قانع
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی