ئه‌ردوغان له‌م چه‌ند سالی رابردوو نزیكه‌ی له هه‌موو ووتارێكی خۆیدا باسی له ( 2023 ) كردووه وه‌كوو ئامانج .
2023 بریتیه له به‌رواری سه‌ده‌یه‌ك دوای رێكه‌وتننامه‌ی لوزانی 1923 كه به پێی رێكه‌وتننامه‌كه توركیا ده‌ستی له زۆر ناوچه‌ی جوگرافی ژێر فه‌رمانره‌وایی ئیمپراتوریه‌تی عوسمانی هه‌لگرت و كۆماری توركیای نوێ ئاوا بوو.
رێكه‌وتننامه‌ی لوزان له بنه‌ره‌تدا دوای رێكه‌وتننامه‌كانی سیڤه‌ر و لوزانی یه‌كه‌م هات . ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه هه‌رچه‌نده بۆ توركه‌كان له دایكبوونی كۆماری توركیای به‌هێزی به دیاری به‌لام له لایێكی تره‌وه كۆتا پارچه‌كردنی میراتی عوسمانیه . پارچه‌كردنی جه‌سته‌یه‌ك كه تا ده‌رفه‌ت هه‌بوو براوه‌كانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م پشكیان لێ هه‌لچنی.
ئه‌وه‌ی روونه له هیچ كام له 143 به‌ند و 17 هاوپێچه‌كه ئاماژه به هه‌بوونی مادده‌یه‌ك نه‌كراوه كه ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و بۆ كۆتایی هاتنی كار كردن به رێكه‌وتننامه‌ی لوزان دانرابێ . هاوكات له تۆره‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و رێكخراو و دامه‌زراوه سیاسی و هزری سه‌ر به ( AKP ) و توركه ره‌گه‌ز په‌رسته‌كان كه‌مپێنی جۆراوجۆر بۆ ئاماده كردنی شه‌قامی توركی بۆ ئه‌و جۆره بیر كرنه‌وه‌یه كه گوایه دوایی سه‌د سال ماوه‌ی كار كردن به رێكه‌وتننامه‌ی ناوبراو كۆتایی دێت و گه‌لی تورك و ده‌وله‌ته‌كه‌ی ده‌بیت ئاماده بێت بۆ قۆناغی نوێ كه به بۆچوونی ئه‌وان له دایك بوونی كۆمارێكی توركی به‌هێزتره له وه‌ی جاران.
چی رووده‌دات ؟
هه‌روه‌ك به روونی دیاره ئه‌ردۆغان به گۆرینی سیسته‌می حكومرانی ولات بۆ سه‌رۆكایه‌تی و سیناریۆی كۆدتاكه‌ی رابردوو خشتی سه‌ره‌تایی پلانه‌كه‌ی دانا و ده‌ستی به‌جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كه كرد . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سوودی له پشكه‌كه‌ی خۆی له چیرۆكی داعش له پێنج سالی رابردوو بێنی و دوای هاتنی به‌هاری عه‌ره‌بی خه‌لكێكی زۆری له عه‌ره‌بی سوننه كه زه‌مینه‌یه‌كی باشی بۆ په‌روه‌رده‌ی هزری ئیسلامی توندره‌وی هه‌بوو له توركیا دالده‌دا و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كه‌وته گیانی سوریا و پاوانخوازییه‌كه‌ی رو له زیادبوون كرد . ئیتر كاتی ئه‌وه هاتبوو كه به ته‌واوی كار بكات بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی سنووره‌كانی عوسمانی له ده‌ست چوو كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له سێ خالی زۆر گرنگ به‌رجه‌سته ده‌كرێت:
1 _ گه‌راندنه‌وه‌ی جوگرافیای له ده‌ست دراو له سوریا و عراق كه ناوچه‌كانی موصل و كه‌ركوك ده‌گرێته‌وه.
2 _ لێدانی كه‌نال بۆ په‌یوه‌ست كردنی ده‌ریای سوور به ده‌ریای مه‌رمه‌ره به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی باجی ده‌ریایی له كه‌شتیه بازرگانیه‌كان.
3 _ گه‌ران و ده‌رهینانی گاز و نه‌وت له ده‌ریاكانی سوور و ئیجه و مه‌رمه‌ره.
لێره‌دا چه‌ند پرسیارێكی گرنگ دینه پێش:
یه‌كه‌م و له هه‌مووی گرنگتر
كورد تا چ راده‌یه‌ك بۆ ئه‌م قۆناعه ئاماده‌یه ؟لۆبی كورد ، حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كان ، گه‌ل تا كوێ كاریان بۆ هوشیار كردنه‌وه‌ی شه‌قامی كوردی له‌م دۆخه ئیقلیمی و نێوده‌وله‌تیه كردووه؟
دووهه‌م:
تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك ئاسایشی نیشتیمانی كورد و خاك و ولات هاوته‌ریبه له‌گه‌ل به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كان؟
سێهه‌م:
كۆتایی هاتن و كار پی نه‌كردنی رێكه‌وتننامه‌ی لوزان به ده‌ره‌جه‌ی یه‌كه‌م مه‌ترسیه بۆ ئه‌وروپیه‌كان ، چونكه ئه‌وان له ریزی پێشه‌وه‌ی هێلی جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كه‌م و له لایه‌كی تریش كورد یه‌كه‌م هێزه بتوانێت رێگه له پلانه‌كه‌ی تورك بگرێت . لێره‌دا ئیمتیازی ئه‌وروپێه‌كان به له به‌ر چاو گرتنی تموحی ئه‌مریكی و رووسی بۆ كورده‌كان چی ده‌بێت؟
بێ گوومان هه‌موومان چه‌ندین جار له نێوه‌نده نێو خۆیی و جیهانیه‌كان له سه‌رووبه‌ندی شه‌رێ داعش گوێمان له ووته‌ی ( دوای شه‌ری داعش ) بووه ، ئه‌وه ئه‌و كاته‌یه كه ده‌بێت ئاسۆی ئامانجه‌كان ببینین.
عبدالقادر رزاق هەرکی
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی